دانپیانانەکانی بکوژێکی ئابووری (بەشی سێیەمو کۆتا بەش)

Saturday, 12.29.2018, 14:49

5628 بینراوە


ئەم نوسینە دانپیانانی جۆن پێرکنس (John Perkins) کە خۆی ئەکتەری یەکەم بوە لەم کردەوانەدا کە لە ڕێگای ئابوریەوە دەستیان خستۆتە ناو کاروباری وڵاتان و توانیویانە چەندەها حوکمەت بڕوخێنن و کەسێک دابنێن کە بە دڵی ئەو کەسانە کار دەکات کە لە پشتی پەردەوە حوکمی هەموو جیهان دەکەن..
ئەم ئیمپڕاتۆرانە چۆن کار دەکەن؟
 ئەم پڕۆسەیەی دەست بەسەرداگرتن لەلایەن کۆرپۆراتۆکڕەسی بە بەکارهێنانی قەرز، بەرتیل، لادانی حکومڕانی سیاسی، پیی دەوترێت (Globalization). هەروەکو ئەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا خەڵکی ناو ئەمریکا لە ئاستێکی ئایدۆلۆژی بەندایەتی بەخواست دەهێڵێتەوە لە قەرز، خواست، هەڵاوسانی دراوی هەمیشەیی، ئەوا بانکی جیهانی و IMF هەمان شت دەکەن بەڵام لە پێوەرێکی جیهانیدا نەوەکو تەنها وڵاتێک. وڵاتێک بخەرە ناو قەرز یان لەڕێگای گەمژەیی و هەڵەشەیی خۆییەوە یان لەڕیگای گەندەڵ کردنی سەرۆکی وڵاتەکە. دواتر "مەرجیەتی" یاخود "سیاسەتی ڕێکخستنی بنچینەیی" بسەپێنە کە بەزرۆی لەمانە پێکدێن؛-
• شکاندنی نرخی دراو. کاتێک نرخی دراوێک دەشکێت، ئەوا نرخی هەرشتێکیش دەشکێت کە بەم دراوە دەنرخێنرێت. ئەمەش سامانی خۆماڵی بەردەست دەخات بۆ وڵاتانی دڕندە بە تەنها تۆزێک لە نرخی ڕاستەقینەی خۆیان.
• بڕینی دەرامەت بۆ پڕۆگرامە کۆمەڵگەییەکان. ئەمە بەزۆری بواری پەروەردە و تەندروستی دەگرێتەوە، دڵخۆشی و سەربەستی کۆمەڵگا بەرتەسک دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک بێدەسەڵات ببێت بەرامبەر چەوساندنەوە.
• بەئەهلی کردنی پڕۆژە و کۆمپانیا حکومیەکان. ئەمە واتا سیستمە گرنگەکانی کۆمەڵگا دەتوانرێت بکڕدرێن و دەستیان بەسەردا بگیرێت لەلایەن دامەزراوە بیانیەکانەوە بۆ داهات. بۆ نموونە لە ساڵی 1999، بانکی جیهانی ئینکاری کرد لەسەر ئەوەی حکومەتی بۆلیڤیا سیستمی گشتی ئاو بفرۆشێت لە سێیەم گەورەترین شاری وڵاتی بۆلیڤیادا بە کۆمەکێکی دامەزراوەی ئەمریکی بەناوی بێکتێل (Bechtel). هەر کە ئەمە ڕوویدا، لیستە حسابەکانی ئاو بۆ نشینگە خۆجێیە هەژارکراوەکان فڕی! تاوەکو کودەتایەکی سەرانسەری ڕووینەدا لەلایەن خەڵکەوە بەڵێنامەکەی بێکتێل هەڵنەوەشێنرایەوە لە بۆلیڤیا.
• ئازادیخواز کردن و ڕۆشنبیر کردنی بازرگانی. بەشێوەیەکی تر واتە کردنەوەی ئابووری وڵات لەڕێگای لابردنی هەر کۆسپ و سنوورێک لەسەر بازرگانی بیانی. ئەمەش دەبێتە هۆی ڕوودانی هەندێ دیاردەی ئابووری ناپەسەند. وەکو ئەوەی کاتێ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان ڕێژەیەکی زۆری بەرهەمەکانی خۆیان دەهێن و نرخێکی کەمتر داوا دەکەن بۆ ئەو بەرهەمە خۆماڵیە و وادەکات ئابووری خۆجێیی بەڕێوەببەن. نموونە وەکو جامایکا، کە دوای قبوڵکردنی قەرز و مەرجیەتی لە بانکی جیهانی گەورەترین بازاڕی دانەوێڵەی لەدەستدا بەهۆی بەربەرەکانێ کردن لەگەڵ هاوردەکانی دامەزراوە ڕۆژئاواییەکان. ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر زۆر لە جوتیاران بێکارن چونکە ناتوانن بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو دامەزراوە گەورانە بکەن.
• دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارگەی بەڕواڵەت تێبینی نەکراوی، کۆنتڕۆڵنەکراوی، نامرۆڤانە، کە سوود لەو تەنگانە ئابووریە دەبینن کە لە وڵاتەکەدا سەپینراوە. زیاتریش، بەهۆی نەمانی کۆنتڕۆڵی بەرهەمهێنان لە کارگەکان، وێرانکاری ژینگەیی نەمرە لەکاتێکدا کە سامانی وڵاتەکە دەچەوسێنرێتەوە لەلایەن دامەزراوە کەمتەرخەمەکان لەگەڵ ئەوەی کە پیسیەکی زۆریش بەئەنقەست دەکەنە دەرەوە. تێکساکۆ (Texaco) گەورەترین کێشەی ژینگەیی لەمێژووی جیهاندا ئەنجامدا، لە ئیکوادۆر و لەبەرامبەردا 30,000 

خەڵکی ئەمازۆنی ئیکوادۆری دژی کۆمپانیای تێکساکۆ وەستانەوە، کە ئێستا ئەم کۆمپانیایە لەژێر دەستی چێڤرۆن (Chevron) کەوایە دژی چێڤرۆن وەستانەوە. بۆ ئەو چالاکیانەی لەلایەن تێکساکۆوە ئەنجامدروان، تائێستا خەمڵێنراوە کەوا زیاتر لە 18 جار لەگەڵ ئێکسۆن ڤاڵدیز (Exxon Valdez) زبڵ و پیساییان کردۆتە ناو کەناری ئەلاسکا لە ڕیگای ڕووداوەکانی کە بەسەر تانکەرەکانی گواستنەوەکانیاندا هاتووە. بەڵام لە ئیکوادۆر پیسکردنی ئەم ژینگەیە بەڕووداو نەبوو، بەڵکو بەمەبەست کردیان چونکە دەیانزانی پارەیان بۆ دەگەڕێتەوە وەکو لەوەی پارەی زیاتر سەرف بکەن بۆ ئامادەکردنی پوختەکردنێکی باشتری ئەو هەموو نەوتە پیسەی ژینگەکەی وێران کردووە.

زیاتریش لەمە، چاوپێداخشاندنەوەیەکی کورت بە بانکی جیهانیدا دەریدەخات کەوا ئەو دامەزراوەی دەڵێت یارمەتی وڵاتە هەژارەکان دەدات و هەژاری کەم دەکاتەوە هیچی نەکردووە جگە لە زیادکردنی هەژاری و فراوانکردنی کەلێنی سامان، لەکاتێکیشدا کە دەبینین داهاتی دامەزەراوەکان فڕیوە ئەمڕۆ! لەساڵی 1960، ڕێژەی کەلێنی داهات لەنێوان 20% خەڵکی جیهان لە دەوڵەمەندترین وڵاتەکاندا بەرامبەر 20% لە خەڵک هەژارترین وڵاتەکاندا بریتی بوو لە 30 بۆ 1، بەڵام لەساڵی 1998، بوو بە 74 بۆ 1 و زۆر زیادی کرد. لە کاتێکدا کە داهاتی نیشتمانی جیهان بەرزبۆوە بە 40% لە نێوانی ساڵی 1970 بۆ 1985، کەچی ڕێژەی ئەوانەی لەهەژاریدا بوون زیادی کرد بە ڕێژەی 17%، لەکاتێکیشدا کە لەنێوان ساڵی 1985 بۆ 2000 ئەوانەی لەسەر کەمتر لە یەک دۆلار دەژیان ڕۆژانە بەڕێژەی 18% زیادی کرد. تەنانەت Joint Economic Committeeی کۆنگرەی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە تەنها ڕێژەی 40% سەرکەوتن هەیە لە پرۆژەکانی بانکی جیهان! ئەی گەر زیاتر سەرکەوتوو بووبایە دەبوو چیمان لێبهاتبایە؟! لەکۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، بانکی جیهانی ئیکوادۆری خستە ناو قەرزی زۆر گەورەوە. لەماوەی 30 ساڵی دواتردا، هەژاری بەڕێژەی 50% زیادی کرد بۆ 70%، قەرزی گشتی وڵاتی ئیکوادۆر لە 240 ملیۆن دۆلار بوو بە 16 ملیار دۆلار،  لەکاتێکێشدا کە هاوبەشیکردنی سامان بۆ هەژاران لە 20% کەمبۆوە بۆ 9%. تەنانەت لەڕاستیدا، تاوەکو ساڵی 2000، هەموو بودجەی ئیکوادۆر دەبوو تەرخان بکرێت بۆ دانەوەی قەرزەکانی.
 زۆر گرنگە تێبگەیت لەوەی کە بانکی جیهانی لەڕاستیدا بانکێکی ئەمریکیە و پاڵپشتی خواستەکانی ئەمریکا دەکات. چونکە ئەمریکا توانای قەدەغەکردنی هەیە بەسەر بڕیارەکاندا لە کاتێکدا گەورەرتین دابینکەری سەرمایەی جیهانە، ئەم سەرمایە و پارەشی لەکوێ هێنا؟ هەرلەخۆیەوە دروستی کرد لەڕێگای سیستمی
 Fractional Reserve Banking. لە 100 لە ئابووریە جیهانیەکاندا، بەپێی داهاتی ساڵانە، 51 دانەیان دامەزراوەن، وە 47 دانە لەو 51 دانەیە دامەزراوەکانی ئەمریکان! Walmart و General Motors لەگەڵ Exxon، ئابووریان بەهێزترە لە سعودیە، پۆڵەندا، نەرویج، ئەفریقای باشوور، فینلەندا، ئیندۆنیزیا و زۆرێکی تریش! لە کاتێکیشدا کە کۆسپ و ئاستەنگەکانی پاراستنی بازرگانی وڵاتان دەشکێنرێن، وە دراوەکان لەیەکتر دەدرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت لە بازاڕەکاندا، وە لەکاتێکدا کە ئابووریە دەوڵەتیەکان هەڵدەگەڕێنەوە بۆ پشتگیری بەربەرەکانێی کراوە لە سەرمایەی جیهاندا، بەم شێوەیەش ئیمپڕاتۆریەتیەکە هەر فراوانتر و فراوانتر دەبێت.
 خەڵکی لە مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیاندا دەچنە سەر شاشەیەکی 21 ئینچی و هاوار دەکەن دەربارەی ئەمریکا و دیموکڕاسیەت، بەڵام ئەمریکا بوونی نییە! دیموکڕاسیەت بوونی نییە! تەنها IBM و ITT و AT&T و DuPont و Dow و United Carbide و Exxon بوونیان هەیە، ئەمانە نەتەوەکانی جیهانن! پێتوایە ڕووسیەکانی باسی چی دەکەن لە ئەنجوومەنەکانی دەوڵەتەکەیاندا؟ فەیلەسوفی ئەڵمانی کاڕڵ مارکس؟ نەخێر، نەخشەی بەرنامەڕێژی هێڵی و بیردۆزەکانی بڕیاری ئاماری و چارەسەرەکانی کەمترین و زۆرترین دەهێننە دەرەوە و ئەگەرەکانی نرخ و تێچوو حساب دەکەن لە مامەڵەکردنەکانیاندا و وەبەرهێنانەکانیاندا بەهەمان شێوەی ئەمریکا. چیتر ئێمە لە جیهانێکی نەتەوە و ئایدۆلۆژیدا ناژین، جیهان کۆلێژێکی دامەزراوەکانە، بێ بەزەییانە و دڵڕەقانە بڕیاردراون بە پەیڕەویەکی ناوخۆیی ڕێکخراویی جێگیر و نەگۆڕ، جیهان تەنها بازرگانییە....!
Jim Garrison


جیم گاریسن (Jim Garrison)، سەرۆک و دامەزرێنەری State of the World Forum "بەگشتی، یەکگرتووی جیهان هەمووی بەیەکەوە لە باری ئابووری جیهاندا و جۆرێتی خەیاڵاوی سەرمایەداری ناو "بازاڕی ئازاد"، ئیمپڕاتۆریەتێکی پڕاوپڕ دروست دەکات بە توانای تایبەتی خۆی... ژمارەیەکی زۆر کەم توانیویانە دەرباز ببن لە
 “Structural Adjustments” و "مەرجییەتی" بانکی جیهانی، یاخود دەرماڵەی پارەی نیونەتەوەیی، یاخود ناوبژی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، ئەم دامەزراوە داراییانە کە هەرچەندە کەمن بەڵام هێشتاش هەر ئەوان بڕیاردەدەن لەسەر ماناکانی ئابووری جیهانی... ئەمەیە توانای Globalization کە ئەگەری زۆرە لە ژیانماندا بیبینین، تەنانەت ئەمە شتێکی نائاساییشە کە هەموو ئابووریە نەتەوەییەکان لە جیهان لەژێر یەک تاکە سیستمێکی جیهانی بازاڕی ئازاد کاربکەن."
 جیهان دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن ژمارەیەکی کەم لە هێزی بازرگانی کە دەستیان گرتووە بەسەر ئەو سامانە سروشتیانەی ئێمە پێویستمانە بۆ ژیان، لە کاتێکیشدا کە کۆنتڕۆڵی ئەو پارەیە دەکەن کە پێویستمانە بۆ بەدەستهێنانی ئەو سامانانە. دەرەنجامی کۆتایی دەبێت بە قۆرخکردنێکی جیهانی لەسەر تەنها ژیانی مرۆڤ نا، بەڵکو هێزە داراییەکان و یەکگرتووەکانیش. ئەوانەی پێیان دەڵێن پێوانەی دژە تیرۆری بە دڵنیایەوە هیچ پەیوەندیەکیان نییە بە پاراستنی کۆمەڵگا، بەڵام هەموو پەیوەندیەکیشیان هەیە بە پاراستینی دامەزراوەکان لە هەستی گەشەکردووی دژە ئەمریکی لە هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا، کە ڕەوایانە دامەزراوە لەسەر فراونبوونی ئیمپڕاتۆریەتێکی دامەزراوەیی بنیات نراو لەسەر چڵێسی و نەوسنی کە هەر جیهان دەچەوسێنێتەوە. تیرۆریستە ڕاستەقینەکانی جیهان لە بەندەرەکان چاوپێکەوتن ناکەن لە نیوەشەودا یاخود هاواری أللە أکبر بکەن پێش کارێکی توندو تیژیانە، بەڵکو تیرۆریستە ڕاستەقینەکانی جیهان قاتێکی 5000 دۆلاری دەپۆشن و لە بەرزترین پۆستی دارایی و حکومی و بازرگانیدا کاردەکەن.
کەوایە چی بکەین؟ 
چۆن دەتوانیت سیستمێکی چڵیسی و گەندەڵی بوەستێنین کە ئەم هەموو هێز و دەسەڵاتەی هەیە؟ چۆن هەڵسوکەوتەکانی ئەم گروپە گومڕابووە بوەستێنین کە هیچ بەزەییەک پیشان نادات بۆ... بڵێ بۆ ئەو ملیۆنان کەسەی کوژرا لە عێڕاق و ئەفغانستان تەنها بۆ ئەوەی کۆرپۆراتۆکڕەسی بتوانێت کۆنتڕۆڵی وزە و سامان و بەرهەمهێنانی تلیاک بکات بۆ داهاتی بازاڕی! 
چۆن؟
 پێش 1980، ئەفغانستان ڕێژەی 0% لە تلیاکی جیهانی بەرهەم دەهێنا، دوای ئەوەی ئەمریکا و CIA پشتیوانی موجاهەدینیان کرد و شەڕی نێوان ئەنغانستان و سۆڤیەتیان بردەوە، لە ساڵی 1986، ڕێژەی 40% لە پاشەکەوتی هیرۆینی جیهانی بەرهەم دەهێنا! لە ساڵی 1999، ڕێژەی 80% لە پاشەکەوتی گشتی بازاڕیان بەرهەم دەهێنا. بەڵام دواتر شتێکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا... تاڵیبان دەستی گرت بەسەر حکومڕانی ئەفغانستان و لەساڵی 2000 زۆربەی کێڵگەکانی تلیاکیان لەناوبرد. بەمەش بەرهەمهێنان دابەزی لە زیاتر لە 3000 تەن بۆ تەنها 185 تەن، بەڕێژەی 94% کەمی کرد! لە 9-9-2001، پلانەکانی داگیرکردنی تەواوی ئەفغانستان لەسەر مێزەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جۆرج بووش بوون. دوو رۆژ دواتریش لە 11-9-2001 بەهانەی خۆیان دەستکەوت بۆ دەستپێکردنی هێرشەکە

11 Sep

ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی تلیاک لە ناوچەی ئەفغانستانی ژێر دەستی ئەمریکا، زیاتر لە 90% هیرۆینی جیهان بەرهەم دەهێنێت، هەمو ساڵێک ڕیکۆردی بەرهەمهێنانی تازە دەشکێنێت!
(سەرچاوە: “Afghanistan Opium Crop Record” لە Washington Post لەگەڵ “The Opium Economy in Afghanistan” لە ڕاپۆرتی LINCOCK)

چۆن سیستمێکی چڵێسی و گەندەڵی بوەستێنین کە خەڵکی هەژار سزادەدات بە کۆیلایەتی بۆ سوودەکانی شەقامی مادیسۆن لە نیۆڕک؟ یاخود ئەوەی کە هێرشی تیرۆرستی ئەنجام دەدات لەپێناوی دەستبەسەردا گرتن؟ یاخود ئەوەی سیستەمیانە ئازادیەکانی هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە و مافەکانی مرۆڤ لەناودەبات تاوەکو پارێزگاری لەخۆی بکات لە کورت هێنان؟ چۆن بەربەرەکانێ بکەین لەگەڵ ئەو هەموو دامەزراوە نهێنیانەی وەکو Council on Foreign Relations یان Trilateral Commission یان Bilderberg یان ئەو گروپانەی نادیموکڕاسیانە هەڵبژێردراون کە لەپشتی دەرگایەکەوە پلان دەگێڕن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لایەنەکانی سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتی و ژێنگەییەکانی ژیانمان؟ بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکەی، پێویستیە سەرەتا هۆکارە بنەڕەتیەکە بدۆزیتەوە. چونکە ڕاستیەکە ئەوەیە کە گروپە خۆپەرست و گەندەڵ و بەتواناکانی سەرچاوەی ئەم کێشانەن، لەڕاستیدا تەنها نیشانەیەکن و هیچی تر...!

John Adams

وتەیەکی جۆن ئادەمس هەیە دەلێت "دوو ڕێگا هەیە بۆ داگیرکاری و کردنە کۆیلە، یەکەمیان لە ڕێگای شمسێرەوە و دوەمیان لە ڕێگای قەرزەوە"

کۆتایی بابەت

دەتونایت هەر سێ بەشەکە لە شیوەی کتێبی پی دی ئێف داونلەوەند بکەی لە کتێبخانەی کوردستانپۆست. ئەمەش لینکەکەیەتی:


بابەتی هاوشێوە:




(دەنگدراوە: 17 . زۆرباشە: 5/5)