هێشتا چاوی کوردان هەر ڕۆندکی لێ دەباری کە داخەکەم ئەمجارە سیمایەکی هەرە نیگارینی کۆمەڵەی زانستیی لە وڵاتی ئەڵمانیا،وشە و پەیڤە زەنگین و سەنگینەکانی نێو ناخ و دڵی بە نیشتمان بەخشی و بە دوا کۆچی،خەمێکی قورسی خستە دڵانەوە.
پرۆفیسۆر "جەمال نەبەز"،ئەستێرەی هەرە دیاری بواری زمان و هزری نەتەوەیی،کە تەمەنێکە لە پێناو زمانی زانستیی و هزر و ئەندێشەی نەتەوەییدا تێدەکۆشێت و خەبات دەکات،بەم سەرماوەزە بەجێی هێشتین.