تازەترین خیانەتی خالید عەزیری حدکا

Saturday, 29/12/2018, 23:51

7881 بینراوە


خالید عەزیزی سکرتێری حدکا، لە دوا لێدوانیدا تورکیا بەدوژمن ناجوێنێت و ڕاست و ناڕاستەوخۆ پەکەکە تاوانبار دەکات، کە بۆتە هۆی دروستکردنی کێشەکان.
ئەم لێداوانەی خالید عەزیزی نوێ نییە، بەڵکو پێشتر پاتاڵەکانی وەکو "ڕێبوار وەلی، ڕووداو" ئەم خوێڕییەی کە فایلەکەی ئاشکرابوو، سەربەمیتی تورکە و خۆشی شانازی پێوە دەکات، "کاوە ئەمین"یش ئەویش کاتێک جۆیان بۆ رۆکرد، قونە قونەی کرد و سویدی بەجێهێشت و گەڕایەوە بۆ هەولێر. "عەلی جوانمەری" کە لە ڕاستیدا ناجوانمەردە بەهەمان شێواز فڵتەفڵت دەکات، "فواد عەلیکۆ"، دیسان بەهەمان ڕیتمی خالید عەزیزی بە خەباتگێڕ و شەڕڤانانی کورد دەوەڕێت. هەموو ئەمانە دەستەیەک خائین و ناپاکن، کە پارتیی هەموویانی دەستەمۆکردووە و کردوونیە نێو پەردەی بەربوکی بۆ میت و تورکیای ئۆردوغانی.
عەزیزی و میتەکەی تورک ڕێبوار وەلی ڕووداو، دەی ژەنێت.
نوری برایمۆش لەگەڵ لێدوانەکانی خودی میتی تورک و خالید عەزیزی ئەڵێی هێڵی شەمەنەفەرە و هیچ جیاوازیەکیان نییە.
ئیبراهیم برو ئەنەکەسە کە بە ئاشکرا و بێشەرمانە دەستخۆشی لە کۆمەڵکوژی فاشستی تورک دەکات
 خالید عەزیزی و عەلی ناجوانمەردی، میت ئاشکرا لەگەڵ "ڕێبوار وەلی" ڕووداو، ڕێک ئەڵێی سێوێکن و کراون بەدوو کەرتەوە، تاوانی ئەو هەموو خوێنە دەخاتە ئەستۆی پەیەدە و پەکەکە.
پێش ئەوەی ڕوو لە هیچ لێکۆڵینەوەیەک بکەین، بابزانین، ئایا تورکیا دۆستی کورد یان دوژمنێکی سەرسەخت و فاشیە و هەر بەڕاستی دەیەوێت کورد لەناو بەرێت، نەک پەیەدە و پەکەکە.
بۆ ئەم مەبەستە با لە دانیشتنەکەی فاشیەتی تورک و پەکەکەوە لەنەرویج ساڵی ٢٠١٣وە بچینە پێشینەی باسەکە و، سەرەتا وەک دیموکراتخوازێک هاتنە پێشەوە و کۆمەڵێک بڕیاریان گۆڕی، لەوانە تورکیا واز لەوە بهێنێت و کە بە کورد بڵێت هەمووتان تورکن و دەبێت قبوڵی بکەن!، هەروەها ڕێگا بدرێت ناوی شارەکان بە کوردی بنووسرێت، ....هتد، بەڵام هەر کە  ئەردۆغان زانی لە هەڵبژرادنەکانی ٢٠١٣دا کە کورد سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە، یەکسەر لەهەموو بەرنامەکانی ژێوان بوویەوە، لەگەڵ ئەو هەموو ساختەکاریەشدا کە کردیان، خودی ئەردۆغان وەک نەژادپەرستەکان ئارمی گورگەبۆرەکانی لە مەدیاکاندا بڵاو دەکردەوە، شەڕیکی نەگریسی بەرپاکرد، بەپێی پسپۆڕانی ئەوروپی ئەو شەڕە هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نەبوو، لەو لینەکی خوارەوەشدا ببینە کەبە دڕندەترین شێوە پەلاماری خەڵکی سڤیلی دا،
لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەر پەکەکە چەکدارە، خۆ هەدەپ چەکدار نیە و باوەڕیشی بە چەکداری نییە، ئەی بۆ سەرکردەکانی هەموو لە زیندا تووند کرد؟ دەیان جار بەرچاومان کەوتووە کە ئەوروپیەکان هاواریان لێ هەستاوە کە ئەردۆغان کوردی لەناوبرد، بێدەنگی تاکەی، بۆ نموونە دەیانی وەک خانم "سارا فانفینکینشت" لەو لینکەشدا دەیان ووتار بەدی دەکرێت کە گەواهی دەدەن کە پەلاماردانی شارەکانی کوردستان و وێرانکردنیان هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نیە، تەنها هۆکار سەرکەووتنی کوردەکان لە دوا هەڵبژرادندا.
مامە مەندێلا دەفەرموێت" گەر ویستت تورکەکان بناسیت بۆ تەنها رۆژێک ببە بە کورد، مامە مەندێلایەک بەدووری هەزران کیلۆمەتر هەست بە فاشیەتی تورک بکات، ئایا خالید عەزیزی کوێرایی داهاتووە هەست ناکات کە تورکیا دوژمنێکی فاشی و دڕندەیە؟
ڤیدیۆکان ببینە کە دەبینیت دوو گۆریلا"مەیموونی کەتە" چۆن دەستی مێرمنداڵێک بە پێچەوانەوە بادەدەن و دەیشکێنن، ببینە کە پۆلیسی تورک وەحش ئاسا چۆن پەلاماری خانمانی بێ چەکی کورد دەدەن، عەفرین بهێنە پێشچاوی خۆت کە تەنانەت دارە زەیتوونەکانیشان لە دەست وەحشیەت و جانەوەری ڕزگاری نەبوو و لە ڕیشەوە هەڵیانکێشان، ناوی کۆڵان و تەنانەت مزگەوتەکان کە مێژوویان زیاترە لە٩ سەدە کوردی بوو، سەراپایان کردە تورکی و عارەبی بە نیازی سڕینەوە هەتا هەتای مێژووی کورد لەو شارە.
خالید عەزیزی سەرشۆڕ ! کەمێک ئەخلاق بۆ مرۆڤ پێویستە، شەرم بتگرێت هەی نامەرد، خۆت خستە ئاستی نامەردێک و شەلاتیەکەی وەک "ڕێبوار وەلی" کە شانازیی دەکات بە میتبوونی خۆیەوە.
جگە لەمانەش هەر هەمووی کە داعش پەلاماری کوردی دا نەیپرسی کامیان شیعەیە یان سنیە، یان جەلالیە یان سەر بە خێڵی مچەی ئاشبەتاڵچی ، بەڵکوو داعش لەسەر کوردبوونیان کوردی کوشت و سووتاندنی و زیندەبەچاڵی کرد، چونکە ئەوەی کە بەڵگە نەویستە داعش بەپێی هەموو بەڵگەکان لە تورکیا پێیگرت و دارەدارەی تەواو کرد، خالید عەزیزی دڵنیام کە لە گاگٶڵکێی سیاسیەوە ئاگاداریت کە خێڵێ مچە بارزانی لەوەتەی هەن هەمیشە داردەستی دوژمنی گەلەکەمان بوون، تۆ لە هەموومان باشتر دەزانی کە قارەمانی وەک "سڵێمانی موعینی"ان ڕادەستی شای گۆڕبەگۆڕ کرد، پاشان خۆرهەڵاتی نیشتیمانیان بە هاوکاری پاسداران بست بەبست گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی مەلا جانەوەرەکانی ئێران، هەی خالید عەزیزی نامەرد تۆ لەهەموومان باشتر دەزانیت کە مەلا مچە خیانەتی لە پێشەوا قازی نەمر کرد.
خالید عەزیزی بەشداری کۆبوونەوەکانتان نەبووم، جگە لەسەردەمی شاخ لە شاری سنە نەبێت ئەو کاتەی کە ئەبوو تارا"ئیبراهیمی سۆفی" حاکمی شاری سنەبوو، منیش پێشمەرگەی حشع بووم، بەڵام ئاگادارم کە چ وانەیەکی خیانەتی بە ئەندامەکانتان دەڵێنەوە، کە سەراپای دژ بە کورد و خاکەکەیەتی.
خالید عەزیزی ئەو کاتەی کە داعش کوردی بێچەکی دەسووتاند و دەخنکاند و زیندەبەچاڵی دەکرد، خێڵێ مچە بازرگانی نەوتیان لەگەڵ داعش دەکرد، ئەم باسەش لەهەردوو دیوەوە سەلمێنداروە، هەردوو دیوو واتا لەلایەن ئەمەریکاو ڕوسیاشەوە کە دوو ناوەندی دژ بەیەکن.
لینکی یەکەم بەڵگەی فرۆشتنی نەوت و بازرگانی خێڵی مچە بارزانی لەگەڵ داعش لەلایەن ڕوسیاوە، بەڵگەی دووەم دیسان بازرگانی نەوتی خێڵێ مچە بارزانمی لەگەڵ داعش لە لایەن دەزگای سیخوڕێ هەروەها مەدیای ئەمەریکیەوە.
ئەمەش لینکێکی دیکە لە گۆڤاری نیوز ویکەوە کە ئاشکرای دەکات کە خێڵی مچە بارزانی بازرگانی کردووە لەگەڵ داعش.
بارزانی و تاڵەبانی دەیانتوانی بەو ملیاردانەی کە دەگەیشتنە کوردستان سیستێمی بەرگریان بکڕیایە کە سیستێمی بەرگری هیچ مەرجێکی نیە، چوونکە چەکی هێرشی نییە، هەروەها هەموو ئاگادارین کە کۆریا بە تەکنەلۆجیای قاچاخی ئۆکرانیا چەکی ئەتۆمی دروستکرد، ئێمە چەکی ئەتۆمان ناوێت، تەنها چەکی بەرگریمان بەس بوو، ئێران بەهەمان شێوە کە دەستی گەیشتوە بە ووزەی ناوکی سەراپای بە قاچاخ گەیەندراوەتە ئێران.
سەرشۆڕیە کە پارێزگاری لە خێڵی مچە و بلە بکرێت، چونکە سنوور ئازادبوو وەک ووڵاتێکی سەربەخۆ بە سنوورەکانیشەوە، فڕۆکەی کوردستان بەبێ هیچ بەربەستێک دەیتوانی بەتەواوی جیهاندا بفڕێت، فڕگەکان بە دەست کورد خۆیەوەبوو، ئەوە خێڵێ مچە و بلە بوون، کەوا سەراپایان گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی ناوەند واتا بەغداد.
سەرای ئەوانەش هەر هەمووی چ پێویسیت بوو کە داوا بکرێت  عێراق لەژێر بەندی ژمارە حەوت دەربهێندرێت، بەندی ژمارە٧ دەسەڵاتدارانی کورد بەغدادیان دەرێهێنا، کە عێراق بۆی نەبوو چەکی هێرشبەر بکڕێت.
لە کۆتاییدا ئەڵێم ڕووتان ڕەشتر بێت، ئاغای خالید عەزیزی، کە خۆت خستە ئاستی "ڕێبوار وەلی" ڕووداوە، ئیبراهیم بە ئاشکرا سیخوڕی بۆ میتی تورک دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە