ترامپ و سەما کردن لەسەر پشتی ماڕەکان

Monday, 31/12/2018, 22:16

2835 بینراوە


ترامپ سەڕۆکە زەردو سەیرەکەی ئەمریکا،  وەکو ھەموو جارێک بە پرچە زەردەکەیەوە خۆی پیشان دا کە توانای ھەیە ھەموو بڕیارێک بدا ، خۆشی بەخاوەن ئەمریکا ئەزانێت لە پێناوی ئەمریکا کار ئەکا ، ئەگەرچی  ھەموو بڕیارەکانی لەسەر بنەمای ئەقڵ سیاسەتیش دا نەبێ ، فلسەفەیەکی زۆر جیاواز بەدی کراوە لەم سەڕۆکە  ، کە بەدرێژای مێژووی ئەمریکا کەسێکی ئاوا بوێر بەدی نەکراوە ئەگەر چی زۆر کەسانێک بە شێتیان لە قەڵەم دا ، چۆن سەڕۆک بەئاشکرا وتەکانی خۆی کەردەوەکانی خۆی پیشان جیھان ئەدا بەبێ ئەوەی دوو رووی تیابێت بەتایبەت ڵە بڕیاری گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس کە لە مێژووی سەڕۆکەکانی ئەمریکا ھەردەم سەڕۆکەکان یارییان بە ئەقڵی عەرب ونەتەوە ئیسلامیەکان ئەکردئەوەش ئەگەڕایەوە بۆ خاڵ یەک ترسنۆکی بریار دان لەم بوارە کە پێوەندی بە ئاینەکانەوە ھەیە دوو پشت بەستنەوە بە قازانجی سیاسی نەوەکو قزانجی خودی دەوڵەتی ئەمریکا  ، بۆیە  یارییان ئەکرد بە گواستنەوە نەگواستنەوە،  لەکاتێک دا ئەمریکا خۆی بە بەھێزترین دۆستی ئیسرائیل ئەزەنڕا بەدڕیژایی سەدەیک زیاتر ، ھیچ کاتێک لەگەڵ بوێری دا نەبوون بۆ گواستنەوەی باڵوێز خانە ،بەڵام ترامپ ھاتوو کاغەزەکانی ژێر مێزی کۆشکی سپی کردە بان مێز زۆر بەئاشکرا بە عەربی ووت من ئەی گوازمەوە ، ، ئەمە ترامپە کە ئەیناسێ میللەتی ئەمریکی  دوا بەدواش لەم چەند ڕۆژەدا  دۆنالد ترامپ بڕیاری کشانەوەی ھێزی سوپای ئەمریکا بەپەلەو بەگشتی لە رۆژئاوا راگەیاند  ، ڕاگەیاندنەکانی جیھانی ھەموو  بەرنامەکانیان تەڕخان کرد بۆ شیکردنەوەی ئەم بڕیارەی ترامب ، کۆمەڵی بەرنامەی تایبەتیان ئامادەکرد ، ئەم بڕیارە کە لاینگرانی ئەمریکا توشی شۆک کردووە ، لە جیھاندا  لە پێش ھەموو دوژمنان ئەمریکالەسەرویانەوە دەوڵەتی ئیسرائیل ، ھەروا مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە لەناو خۆی گۆمەلگای ئەمریکادا سیاسەتمەدارانی ئەمریکا ، وای کرد زۆر کەس پرسیار بکا سەڕۆک ترامپ چی ئەوێ  ، ھەندێ کەس ئەڵین سیاسەتەکانی ترامپ ھیچ پێوەندی بەچۆنیەتی قازانجی کاروباری ئەمریکادا نابێت ،زۆڕینەی سیاسەتمەدارانی بە باشی نازانن بە نائەقلی لێ ئەدن ، زۆر دوورە لە ھەموو سیاسەتێکەوە ، بەڵام کۆمەڵی لاینگرانی سەرۆک کە بەبەردەوامی پشگیری خۆیان بۆ ئەم سیاسەتانە ئەدەن بە ھەنکاوی باشی دا ئەنێن بۆ گەرانەوەی ئەمریکا بۆ گۆرەپانی جیھان ێاوەڕدانەوە بۆ گێشە ناخۆیەکانی ئەمریکا ، ھاتنی ترامپ بۆ سەڕۆکایەتی ئەمریکا بە شێوەیەکی ناکاوی نەبوو بەڵگو لەسەر بنەمای مانەوەی ھێزی ئەمریکا لەسەروی ھەموو ھێزە سەرمایەداڕییەکانی جیھان کە سیاسەتی نیو لیبراڵی بکار دێنێ ،  بۆ وازھێنانی دەوڵەت ڵە ئابوری دەۆڵەت سازی بۆ رادەستکردنی بۆ بەشی تایبەتی ، سیاسەتی ئەمریکا ھەردەم   مڕوڤەکانیان جەواشە کردووە ،  لەپشتیوەو وەستاوە ھەتاکو ئەم ساتانە کە بووتە خاوەنی سەرماییەکی بەھێز لە جیھانی سەرمایەداری بەیەکەم ھێزی جیھان ئەژمێردرێت ھەتاکو ئەم ساتانە ، لە ناو ئەم زۆڕانبازییە کۆمەڵی ھێزی تر ھەیە خۆیان جێگیر ئەکەن بۆ پەرەسەندی پرینەوە بۆ ئەو دیوی پرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە یەکەم ھێزە، 
 ترامب لەیەکم ھاتنی بەسەڕۆک بوونی ئەمریکا دروشمی  (ئەمریکا پێش ھەموو شتێک ) بەڕز کردن ، بۆیە کۆمەڵی بڕیاری سەیری دەرکرد سەڕنجی جیھان ڕاگێشا بۆ خۆی... 
یەک:-  سەردانی بۆ سعودیە مۆر کردنی کۆمەڵی ڕێکەوتنامەی                        ئابوری بە ملیارات دۆلار کە زۆری رێکەوتننامەکان  پێوەندی بە گرینی چەک ھەیە ، ئەمەش بۆ ڕەنگاربونەوەی ئێران کە سەرەتای سەڕۆکایەتی ئەم سەڕۆکە بوو ... 
دوو :- ھەڕەشەکردن لەووڵاتانی باشوری ئەتلەسی بە پێدانی یارمەتیدان لە بودجەدا.. 
سێ :- دەرچوون لە ڕێکەو تنی پاریس بۆ گەشو ھەوا 
چواڕ:- دەڕچوون لە ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ..
پێنج :-بڕینی یارمەتی لەڕێکخراوی  ئۆنڕا بۆ دابین کردنی کار بۆ فەلەستینیەکان 
پێنچ :- گواستنەوەی کۆنسلخانەی ئەمریکا بۆ قودس 
شەش :- دروست کردنی دیوار لەسەر سنوری مەکسیک 
حەوت:- سەرەتا ھەرەشەکردن لەکۆریا دوا بەدوای ڕێکەوتن چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی کۆریا 
ھەشت:- گۆڕان کاری لەناوەی ئەمریکا لە ھەموو وەزاڕەتەکانی گۆرانکارییەکانی دەستی پێ کرد لە بەزرترین لوتکەی ھەرەمی دەوڵەتەوە ھەتاکو خواڕەوە .
نۆ:- ڕێگەکرتن لە  پەنابەران بۆ ئەمریکا بەپێی لیستەیەکی دیاری کراو بەو دوڵەتانەی کە زوڕینەی پەنابەریان ھەیە لەئەمریکا بەتایبەت وولەتانی عەرب و ئێران ، 
یانزدە:- روون ئاشکرا کردنی بریارەکانی بەبێ ھیح شاراوەیەک دوانزدە:- ،ھێڕش کردن لەسەر ھاوڵاتیانی پێست رەشەکانی ئەمریکا زیاترماف دان بەنەوەکانی سەردەمی تازەی ئەمریکا  
سیانزدە:- یاریکردن لەسەرپشتی مار لەگەڵ ھێزی دەوڵەتی روسیا بەسیاسەتی دووری لەنزیک بوون زیاتر ، بەڕازو نیازی زل ھێز بەگونجی لەھەمان کاتدا لە بەڕژەوەندی سەرەکی خۆی دا بێ. 
چواردە :- پشت کردن لەکورد لەپێش ١٦ئاب دوای ١٦ئاب بەدەست دانی شارە ئیستراتیجیەکان کەلەژێر کۆنترۆلی کورد دابوو لەپێناو بەرژەوەندی خۆی دا ،ئەگەر چی موقفی ئەمریکا لە ریفراندۆم زۆر روون ئاشکرا بوو بەڵام بەپێی ئەوەی خاوەن بریار بوو توانای ئەوەی ھەبوو کەشەکە ڵە،قازانجی میللەتی کوردا بێ ، لەسەر ئەمەشەوە دەسەڵەتی کوردی  توانای بیر کردنەوەیان نەبوو چونکە توشی سستی ببون بەھۆی گەندەڵی لە،ناو روحی ھەموو پارتەکان بە تایبەت کاتێک ھناری دارکەیان لە گرم بۆنی دەرکردبوو . 
پانزدە :-  بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بەجێھێشتنی ھێزە ناخۆییە ئیستراتیجیەکان ،کە ماوەیەکی زۆرجەنگی داعشیان کرد بەتایبەت ھێزی سوریای دیموکراتی ،کە زۆرێنەی ئەو ھانیشمانیەکانیان بەزمانی کوردی ئەدۆێن کە بوونە سوتەمنی شەری داعش لەم چەند ساڵە. 
ھیچ سەیر نیە چونکە ئەمە سیاسەتی ئەمریکایە بە دڕێژایی مێژوو ڵەگەڵ ھەموو گەلانی جیھان لەگەڵ گەلی خۆشی دا، بەڵام جیاوازییکە لە ترامب دا،زۆر ئاشکرایە روونە ، بۆیە ترامب بەم بریارە ،
یەک :- ویستی ھەموو کاغەزەکان تێکەڵ بەیەک بکا لەژێڕ دەستی یاریکەرە سەرەکیەکانی جەنگ لەسوریادا ، چونکە بەلای ئەمریکا سیاسەتی بوتین بەرەو سەرکەوتن ئەروات بۆ دەسکەوتنی سەرکەوتن بەرامبەر سیاسەتی ئەمریکا . 
دوو :-  ڕازی کردنی تورکیا بە رازی بون بە گرینی فڕۆکەی اف ٣٥ ھەروەھا سیسەتمی باتریوت بۆ دورخستنەوەی روسیا،  گڕینی  سیسەتمی بەڕەنگاربوونی ئاسمانی  ٤٠٠اس ، ھەروەھا  قناعەت کردنی تورکیا بە ، وازھێنان بەھیاری کردن بەفایلی خاشقجیو داخستنی بۆ رازیکردنی سعودیە ، ئەمەش بۆ پاراستنی ئەو ڕێکەوتنامانەی ئەمریکا مۆری کردوە لەگەڵ سعودیە ، لەسەرەتای ھاتنی ترامب بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا 
سێ :-.سەر لێشێوان لە یەک ریزی نێۆ دەوڵەتی جەنگ دژی داعش .فەرنسا . بریتانیا . ئەڵمانیا . دەوڵەتانی تر بەجێ ھێشتنیان لەگۆڕەپان بەتەنیایی ، کەکاتێک ئەمریکا بەڕێژەی ٩٠٪ کۆی خەرجیەکانی شەری داعش لە ئەستۆی بووە  لەناوچەکەدا ، ھەروەھا نامەیەکی تایبەت بۆ  فەرەنسا ماکڕۆن ڵەسەریانەوە کەسەیریان  بوو لەم بڕیارە ، بەتایبەت دوای ئەو وتانەی ماکرۆن ووتی لە ئاھنکگێرانی سەد ساڵەی کۆتای ھێنانی جەنگی یەکەمی جیھانی بەئامادەی ترامب بۆ داھێنانی یەگیتیەکی سەربازی ئەوروپی بۆ دوور کەوتن لە دست ھێزی ئەمریکا بەسەریان ، 
چوار.. لەسەر ھەمویان ووتەیەکی زۆڕ ھەیە لەسەر تێگەیشتنی ئەمریکا روسیا ھاوبەشانە بۆ ئەم کشانەوەی ،  گیشتنی  سەڕۆک ئێران بۆ ئەنقرە دوای بریارەکی تڕامب یەکسەر گرنگی ئەم بریارە پیشان ئەدا لەلای ھەردوو دەوڵەت ئێران و تورکیا ، کەچۆن بۆشای پر بکرێتەوە ، سیاسەتی دوای کشانەوە بەھاوبەشانە لەگەڵ روسیا ، خستنە ڕوی ھێزی سوریای دیمو کڕاتی بۆ ھەڵبژاڕدن لە یەکێک لە دوو ڕێگاکان بەپەلە یەک دانوساندن سەرکۆتکردن بۆ دەسەڵاتی حوکمی سورێا ، مانەوە لەژێر دەسەڵاتی سەربازی سوریا ، ڕوخانی ئەو بیر بۆ جونانەی کە ھەوڵ درابوو بۆ دروست جەسەتەکی سەربەخۆ بۆ کورد لە سوریا ، یاخود ئامادە بۆ ھێڕشێکی سەربازی توندو تیژ لە سوپای تورکیا وە  بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لە ژیر گونتڕۆلی ھێژە کووردیەکان بە تایپەت ، بە مەھانەی پێوەندی کردن بە پارتی کرێکاری کوردستانی PKK
. ئەمرۆ کە سوریا لە ئاڵوزییەکی زۆر سەیر دیە بەتایبەت لەکەوانەی  ھێزە ناخۆیەکانیدا  کە لەگۆڕەپانی دا بەتایبەت وەکو سەماکردن لەسەر پشتی مار ، کە سەیرە 
جەماوەری سوریا بەتایبەت کورد لە باشوری داکە بە ، ھەموو ھێزکیان ھەوڵی دا لەو جەنکدا پایی خۆیان بچەقێنن کە قوربانیەکی زۆریان دا ، لە کۆتایی دا ئێستا بەپێی ئەم بریارە تووشی ھەڕەشەی  تورکیا ئەبن بۆیە پیوسیتە ، کورد فێری سیاسەت  بێ بەتایبەت چۆنیەتی تێگەیشتن لە سیاسەتی ئەمریکا ھەڵەکانی پارتەکان سەرۆکەکانی بەشکانی تری  کورستان دووبار نەکەنەوە ، وەکو چۆن ئەمریکا قازانجی میللەتی خۆی ئەوێ ئەبێت کورد وا بێ...... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە