ئەو قسانەی کە پێویستە بە جڕتێک وەڵام بدرێنەوە

Monday, 31/12/2018, 22:27

5377 بینراوە


ئەمانەی خوارەوە هەندێک قسەی پارتیی و یەکێتیی و گۆڕان و پارتەکانی دیکەیە،  کە لە بۆنە جیاوازەکانی ساڵی ٢٠١٨دا، وتوویانە،  تەنیا ناونیشانی ئەو بابەتە وەڵامە بۆیان:
١- کادیرێکی پارتی؛ دوای ڕیفراندۆم و گەڕانەوەی مەسعود بارزانی بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ بەغدا ، دەڵێت ئەمە تەنها بۆ بەرژوەندی گەلی کوردە.
٢- مەسروور بارزانی سەرۆکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەبەرئەوەی پیاوێکی عەسکەری و ئەمنی شارەزا و پسپۆرە ئاسایش و سەروەری یاسا لە پێشینەی کارەکانی ئەبێ.
٣- فازیل میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یەکێك لە سیاسیە قاڵبوەکانی سەردەمی خۆی دائەنرێ و یەکێکە لەو کەسانەی لە گفتو گۆکانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا هەژموونی گەورەی هەیە.
٤- مەسعود بارزانی هیچ کات ئاڵوودەی کورسی و پلەو پۆست نەبوە و ئەو تەنها پێشمەرگەیەکی لەخۆ بووردوی ئەم گەلەیە و هەرگیز بەڵێنی درۆی بەکەس نەداوە.
٥- بارزانی نەمر قوتابخانەیەکە بۆ بەرگری، بەرخودان، کوردایەتی و نیشتمانپەروەری.
٦- جەلال تاڵەبانی یەکەمین سەرکردەی کوردە ڕێزی لە کاری ڕۆژنامەگەری کردوە و باوەڕی بە بیرو ڕای ئازاد هەبوە.
٧- جەلال تاڵەبانی توانی بەهۆی چەپکەکە گوڵەکەوە یەکێتی ناو یەکێتی بەهێزتر بکا و کادیرانی سەرەوە هیچ لەوانەی خوارەوە جیاواز نەبن.
٨- جەلال تاڵەبانی هەرگیز لە جاش و کورد کوژ خۆش نەبوەو هەرگیز ڕێی نەداوە کورد بەدەستی کورد بکوژرێ.
٩- نەوشیروان مستەفا ئەو کەسە سادە و خاکیە بوو کە تا ئەو ڕۆژەی ماڵئاوی لێ کردین، تەنها خاوەنی شەڕواڵێك و کراسێکی نیلی بوو.
١٠- نەوشیروان تاکە سەرکردە بوو باوەڕی بە حوکمی بنەماڵە نەبوو وە نەیهێشت مناڵەکانی ئەو لەمناڵەکانی جەلال و مەسعود بچن.
١١- نەوشیروان مستەفا تاکە سەرکردەی کوردە کە نووسەر و خوێنەرێکی وا بەسەلیقە بوو دەرگا و پەنجەرەی گۆڕانی بۆ هەموو کەس لەسەر پشت دانابوو و هەرگیز سانسۆریان نەخستبوە سەر هیچ کەس و لایەن و سایتێکی کوردی ڕەخنەگر.
١٢- نەوشیروان مستەفا یەکێکە لەو سەرکردانەی بە جدی کاری بۆ یەکسانی ژن و پیاو کردوە.
١٣- مامۆستا عەلی باپیر،سەلاحە دین بەهادین،دکتۆر موسەنا،عەلی قەراغی و چنگیانی و ئەوانی تر،، نمونەی سەرکردەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن کەوا بەردەوام کێشەی گەلەکەیان پێش هەموو شتێ خستوەو ئاینی ئیسلامیان بۆ بەرژەوەندی کورد بەکار هێناوە و ئەردۆگان بە زاڵم و داگیرکەر ئەناسێنن.
ئەمانە تەنها چەند نمونەیەکی کەمن و هیوادارین گەر هەر ڕستەیەکی تر شك ئەبەن ، بابەتەکەیه پێ زیاتر بڕازێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە