ئیلومیناتی: کێن و چی کۆنتڕۆڵ دەکەن؟

Tuesday, 01/01/2019, 15:34

20560 بینراوە


گروپی ئیلومیناتی کێن؟
گروپە ئیلومیناتییە بنەڕەتیەکە لە بەڤاریا (Bavaria) دامەزراوە لە سەدەی هەژەدەیەم لەلایەن ئادەم وایشۆپت
 (Adam Weishaupt)، پڕۆفیسۆرێکی دژە-ئایینی کە ئامانجی سنوردارکردنی دەستێوەردانی کڵێسا بوو لە ژیانی گشتی. کۆمەڵە نهێنیەکەی دامەزراند لەسەر بنەمای ماسۆنیەت (Freemasonry)، بە پلەبەندی و ڕێوڕەسمی نهێنیەوە، وە ناوینا دەستەی ئیلومیناتی (Order of the Illuminati) بۆ خستنەڕووی ئامانج و نموونە ڕووناککەرەوەکانی ئەندامە پەروەردەکراوەکانی.

Chris Hodapp
کریس هۆداپ (Chris Hodapp)، هاونووسەری “Conspiracy Theories” و “Secret Societies for Dummies”، دەڵێت کەوا نیشانەیەکی جیاکەرەوەی ئەندامانی ئیلومیناتی سەرەتا ئەوە بوو کە متمانەیان بە کەس نەدەکرد لەسەروو 30 ساڵ، چونکە زۆر پابەندبوون بە ڕێچکەکەیانەوە.


لە باری میراتیاندا، مێژووناسان وا بیردەکەنەوە کە ئیلومیناتییە بنەڕەتییەکە تەنها "بەمامناوەندی سەرکەوتوو بوو – لە باشترین ئاستدا – لە کاریگەربووندا"، بە پێی ڤۆکس (Vox). دەستەکە هەندێک ئەندامی کاریگەری لەخۆ گرتبوو، لە ناودارترینیان بیرمەندی ئەڵمانی یۆهان گۆوثێ (Johann Geothe).
ئیلومیناتی لەناوبرا بە هێرشێکی لەناکاوی حکومەت بۆسەر کۆمەڵە نهێنیەکان لە کۆتاییەکانی 1780یەکان، بەڵام پڕوپاگەندەی ئەوە هەیە کە بەردەوام بوون وەکو ڕێکخراوێکی پشت پەردە(نهێنی) مایەوە تاوەکو ئەم سەردەمە.

چۆن ئەفسانەی ئەمڕۆ دەربارەی ئیلومیناتی دروست بوو؟
لە چاوپێکەتندا لەگەڵ BBC، دەیڤد براموێڵ (David Bramwell)، "پیاوێک کە خۆی تەرخانکردووە بۆ بە بەڵگەنامەکردنی بنچینەکانی ئەفسانەکە"، دەڵێت کەوا ئەفسانەی ئەمڕۆی ئیلومیناتی بەهۆی ئادەم وایشۆپتەوە سەریهەڵنەدا بەڵکو بەهۆی LSD، گروپێکی دژە-کلتووری 1960ەکان، وە بەتایبەتی کتێبێک بەناوی
 “Principia Discordia”. کتێبەکە سیستمێکی باوەڕی جێگیری پەسەندکرد – دیسکۆردیانیزم (Discordianism) – کە شێوازێکی ئاژاوەخوازی فێرکردین و جووڵەی دیسکۆردیانی لەدایک بوو کە بەتەواوی دەیەویست ببێتە هۆی یاخی بوونی مەدەنی بەهۆی فێڵ و تەڵەکەی کردەیی.

Robert Anton Wilson
یەكیک لە پارێزەرە سەرەکیەکانی ئەم ئایدۆلۆژییە نووسەرێک بوو بەناوی ڕۆبێرت ئانتن ویڵسن (Robert Anton Wilson) کە دەیویست ناکۆکی بگەڕێنێتەوە بۆ ناو کۆمەڵگا لەڕێگای "بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەڕێگای هەموو شتێکەوە – لەڕێگای دژە کلتووری و میدیا،" بەپێی براموێڵ.

ئەو ئەمەی دەکرد لەڕێگای ناردنی نامەی درۆینە بۆ گۆڤاری پیاوەکان بەناوی “Playboy”، کە لەوێ ئیشی دەکرد، وە نهێنی داپۆشراو و بیردۆزی پلانگێڕی بڵاودەکردەوە، وەکو کوشتنەکەی جۆن کەنەدی، بۆ ڕێکخراوێکی کەمینەی خاوەن ئیمتیازی تایبەتی نهێنی بەناوی ئیلومیناتی.

ویڵسن بەردەوام بوو و ئەم بیردۆزانەی کرد بە کتێبێک، “The Illuminatus Trilogy”، کە بوو بە ڕێبازێکی سەرسامکەری سەرکەوتوو وە تەنانەت کرا بە بەرهەمێکی سەر شانۆ لە لیڤەرپوڵ، بووە هۆی دەستپێکردنی پیشەکانی ئەکتەرانی بەریتانی بیڵ نایی(Bill Nighy) و جیم بڕۆدبێنت (Jim Broadbent).

دەستەی جیهانی نوێ (The New World Order) چییە؟
سەرەڕای سەرکەوتنی لە بەناوبانگبووندا، بیرۆکەی ئیلومیناتیەکی بەهێزی ئەمڕۆ کە پلان دەگێرن بۆ دەستگرتن بەسەر جیهاندا وەکو باوەڕێکی تاق مایەوە لەلایەن چەند ئارەزوومەندێکی کەم لەم بارەیەوە تاوەکو ساڵانی 1990ەکان. بەڵام بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت هەموو ئەمەی گۆڕی، ڕووتەختێکی جیهانی بەخشی بە بیردۆزەوانانی پلانگێڕی بۆ فراوانکردنی باوەڕەکانیان و خستنەڕووی بەڵگەکانیان بۆ خوێنەر و گوێگرانێکی زۆر گەورە.

بیردۆزەکانی دەربارەی دەستەی جیهانی نوێ لە باوەڕێکی لاوازکراوەوە درێژدەبنەوە بۆ بڵاوکراوە ئاشکراکان – بەپێی کۆبوونەوەیەکی دایڤس (Davos)، گروپێکی نهێنی سەرۆکانی سیاسەتمەداران و بازرگانان بەیەکەوە کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر سیاسەتە جیهانیەکان کە خۆیان زۆر دەرناکەون.
The New World Order

زووتر لەم ساڵدا، وەزیری بەرگری پێشووی ڕێزلێگیراوی کەنەدا، پۆڵ هێڵیەر 
(Paul Hellyer)، هات و وتی کە نەوەکو ئیلومیناتی ڕاستە، بەڵکو بەدڵنیاییشەوە جیهان بەڕێوەدەبات.

لەکاتی قسەکردن لە پۆدکاستی Lazarus Effect، هێڵیەر وتی کە بڕوای وایە ئیلیتەکانی جیهان ئەو تەکنەلۆژیایەیان کپ کردووە کە لەلایەن بوونەوەرانی دەرەکییەوە بۆمان هاتووە، کە دەتوانن کاریگەریەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا پێچەوانە بکەنەوە و کۆتایی بە پشت بەستنمان بهێنن بە سوتەمەنی بەبەردبوو.

Paul Hellyer

کاتێک پرسیارکرا بۆچی، وتی کە زۆرێک لە ئەندامانی ئیلومیناتی داهاتی داراییان هەیە لە نەوت و بۆیە زۆر زۆر قازانج دەکەن لەوەی کە چۆن پیشەسازی بەرەو پێش دەچێت.

The Daily Mail وتی بانگەشەی هێڵیەر بۆ ڕاستی ئەفسانەی ئیلومیناتی "دەیکات بە بەرزترین کارگێڕی حکومی لە جیهاندا بۆ ئەنجام دانی ئەم کارە".  لە سەرێکی تری سیستمی باوەڕەکەوە پێشکەشکاری پێشووی تەلەفزیۆن بەناوی دەیڤد ئایک
David Icke

 (David Icke) کە دەڵێت سەرۆکەکانی جیهان لە ڕاستی مارمێلکەی زۆر زۆر ژیرن لە شێوەی مرۆڤدا کە ڕاستەقینەی ژیانی ئێمە کۆنتڕۆڵ دەکەن لە مانگەوە. ئەوانەی ئایک دەناسن لەو ڕۆژانەی کە لە Grandstand بوو سەرسام دەبن بە زانینی بیردۆزەکانی لەسەر سەرۆکە ڕەپتیلیەنەکانمان – کە ڕۆثچایەڵد، بۆب هۆپ و شاژنە ئێلیزابێثی دایکە شاژن لەخۆدەگرێن – وە شوێنکەوتەی باوەڕداری زۆری کۆکردۆتەوە لە ئینتەرنێت.


بیردۆزەوانانی پلانگێڕی خولیایانە ڕووداو و بەسەرهاتە گشتییەکان بۆ "بەڵگە" لەسەر کاریگەری ئیلومیناتی ئاشکرا بکەن. سیمبولەکانی ئیڵومانتی بەزری بریتین لە سێگۆشەکان، ئەستێرەکان، بزنەکان، چاوی گشت-بینی (The All-Seeing Eye) – وەکو ئەوی لەسەر تێبینیەکانی بانکی ئەمریکادا دەردەکەوێت – وە ژمارە 666.

دەڵێن کە گوایە باوکانی دامەزرێنەری ئەمریکا (American Founding Fathers) ئەندام بوون، لەگەڵ تۆماس جێفەرسن (Thomas Jefferson) سێیەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ بنچینەیانە تاوانبارکرا لە ئەنجامی کاری جەنگی سەربەخۆیی 
(War of Independence).
سیمبولێکی تری ورگیراوی باوی ئیلومیناتی، کە لەسەر دراوی ئەمریکادا دەردەکەوێت، ئەوەیە کە ناودەبرێت بە چاوی خودا (Eye of Providence)، کە گوایە هەمووزانی و چاودێری خودا دەردەخات بەسەر مرۆڤایەتیدا.
Eye of Providence

بەپێی ڕووپێوێکی ساڵی 2013 لەلایەن Public Policy Polling، 28% لە دەنگدەرانی ئەمریکا باوەڕیان وایە کە گروپێکی ئیلیتی بەهێزی نهێنی بە ئەجێندایەکی جیهانییەوە پلان دەگێڕێت تا لە کۆتاییدا دەست بەسەر جیهاندا بگرێت لەڕێگای حکومەتێکی جیهانی زاڵمەوە. دەریخست کەوا 34% لە کۆماریخوازان و 35% لە سەربەخۆیان باوەڕیان بە مەترسی دەستەی جیهانی نوێ هەیە بە بەراورد بە 15% لە دیموکڕاتەکان.

کێ بە ئەندام دانراوە؟
لەگەڵ بوون بە پاشا و شاژنی هێڵکاریەکە، بیۆنسێ (Beyonce) و جەی زی (Jay Z) بەزۆری وەکو سەرکردەکانی دەستەی جیهانی نوێ باس دەکرێن. ناوبانگی مەزنی بیۆنسێ زۆر دەمێکە کردوویەتی بە ئامانجێکی باش بۆ بیردۆزەوانانی پلانگێڕی. "شارەزایانی" ئیلومیناتی دەستیان گرت بەسەر نمایشی ماوەی پشووی بیۆنسێ لە
 2013 Super Bowl وەکو نموونەیەک بۆ سەمانکردنی "شەیتان-پەرستنی" ئەو، تەنانەت کەسایەتی دووەمی ئەو ساشا فیەرس (Sasha Fierce) تاوانبار دەکەن بە بوون بە "بوونەوەرێکی شەیتانی".
نمایشەکەی لە فیستڤاڵی میوزیکی Coachella دیسانەوە زمانی بیردۆزەوانانی پلانگێڕی کردەوە.

بەپیی A.V. Club داواکەرانی ڕاستی ئینتەرنێت مانای ڕاستەقینەی تاقمی جل و بەرگی بیۆنسێیان شیکردۆتەوە: "سیمبۆل دەپۆشێت و نیشان دەدات کە یارمەتی خەڵک دەدات بیریان بێتەوە ئەو یارمەتی دامەزراندنی دەستەی جیهانی نوێ دەدات".
لەو بەڵگانەی کە سوودی لێوەرگیراوە و دەستیبەسەردا گیراوە لەلایەن هاندەرە چاو-هەڵۆکان ئەو بازنەیە کە بیۆنسێ لە چاوی دروستی دەکات، وە هەڵبژاردەکەی بۆ پۆشینی جل و بەگێک بە سیمبۆلی میسریەوە و ئەڵقەکەی کە گوایە وێنەی شەیتانی لەسەرە – کە هەموویان ئاماژەن بۆ ئیلومیناتی.

هاندانی زیاتری پڕوپاگەندەکان بەکارهێنانی زۆری وێنەی ئیلومیناتییە لە کلیپە میوزیکیەکاندا. سیمبولێکی زۆری ئیلومیناتی و ماسۆنیەت، وەکو قۆچەکانی شەیتان و چاوی گشتی-بینی، زۆر ئاساییانە بوون بە باو لە کلتووری گشتیدا. بەڵام لەهەمان کاتیشدا ڕاستە کە هەندێک لە میوزیکژەنان و هونەرمەندان حەزیان لەوەیە کە بە ئەنقەست یاری بەو سیمبوڵانە بکەن کە ئاماژەن بۆ کۆمەڵی نهێنیەکان.

بۆ نموونا، ڕیانا (Rihanna) زۆرجار وێنەی ئیلومیناتی دەخاتە ناو کلیپە میوزیکیەکانیەوە، تەنانەت گاڵتەشی کردووە دەربارەی بیردۆزەکان لە کلیپەکەی بۆ S&M، کە پێکهاتبوو لە ڕۆژنامەیەکی درۆینە بە سەردێڕێک کە بە "شاژنی ئیلومیناتی" ڕایدەگەیەنێت.

جەی زی بەهەمان شێوە تاوانبار کراوە بە شاردنەوەی سیمبولی نهێنی وەکو وێنەی بزن و قۆچی شەیتان لە کلیپە ڤیدیۆیەکانیدا. بەتایبەتی، لۆگۆکەی پارچە میوزیکی، Roc-A-Fella Records، هەڕەمێک – یەکێک لە لۆگۆ هەرە بەناوبانگەکانی ئیلومیناتیە.

لە چەند ساڵێکی ڕابردودا، لە چاوپێکەوتنێك لەگەڵ CNN، کاندیدی
 Republican House بەناوی بیڵ فاوێڵ (Bill Fawell)، شان بەشانی بلۆگ پۆستێک وەستایەوە لە 2013 کە تیایدا وتی جەی زی "مێژوویەکی درێژی خزمەتکردنی ئیلومیناتی خوانەناسی هەیە" وە ئەو  و بیۆنسێ پاڵپشتی خۆیان دەربڕێوە بۆ ئیلومیناتی لە کلیپەکانیاندا، وە هەروەها گۆرانیبێژ تایلەر سویفتیش (Taylor Swift).
لە هەمان بلۆگ پۆستدا فاوێڵ وتی مادۆنا (Madonna) لە 2012 Super Bowl لە دەرکەوتنێکی ماوەی پشوودا وێنەیەکی شەیتانی پیشاندا و لەلایەن ئیلومیناتییەوە کاریتێکرابوو. ئاهەنگەکەش دواتر پاڵپشتی خۆی هەڵوەشاندەوە بۆ هەڵمەتەکەی.

Rob Brotherton
ڕۆب برۆثێرتن (Rob Brotherton)، پڕۆفیسۆرێک لە کۆلێژی بێرنارد و نووسەری “Suspicious Minds: Why We Believe in Conspiracy Theories”، دەریدەخات کەوا پلانەکانی حکومەتی ژیانی ڕاستەقینە کە ئامانجەکانیان ڕەشپێستەکانە لە ئەمریکا، وەکو دزەکردنی FBI بۆناو جووڵانەوەی مافەکانی مەدەنی لە 1950کان و 60ەکان، تۆوی ناوبانگی بیردۆزی ئیلومیناتیان چاندووە ئەمڕۆ.

لەکاتی قسەکردن بۆ Complex، وتی، "هیپ هۆپ وەکو ئەم [ڕووتەختە] خزمەتی کردووە بۆ خەڵك تا قسە بکەن دەربارەی ئەو کێشانەی پەیوەندی بەوانەوە هەیە، شتی وەکو جیاکردنەوە، هەژاری، سیستمی دادپەروەری تاوان، کە بەزرۆی بە ئاڕاستەی ئەفریقییە ئەمریکیەکاندا لارکراونەتەوە".
"ڕۆیشتن لە تێبینی کردنی جۆرێک لە نادادپەروەریەوە بۆ بیرکردنەوەی ئەوەی ئایا شتێک لە پشتییەوە هەیە ئەوا هەنگاوێکی کورتە. هیپ هۆپ کاندیدێکی زۆر باش بوو بۆ زیندووکردنەوەی ئەم ئەفسانەیە،" وای وت.

واتای لاچاوە شین بوەکەی چەپ چییە؟
بیردۆزێکی تری باو دەڵێت کەوا ئەو ناودارانەی کە بینراون بە نیشاندانی لاچاوی شینبوی چەپ لە ڕاستیدا بەشێکن لە گروپێکی نهێنی.


ئێلیزابێث هێرلی (Elizabeth Hurley)، بۆی جۆرج (Boy George) و ڕۆبێرت دۆنی جونیەر (Robert Downy Jnr) لە لیستەکانی یەکەمین کە وێنەیان گیراوە بە لاچاو شینکراوەوە، لە کاتێکدا سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جۆرج بووش
 (George W. Bush) ، لەگەڵ پاپای ڤاتیکان، پرینس فیلیپ و پرینس ئاندرو، بەهەمان شێوە وێنەیان گیراوە بە لاچاوی شینکراوەوە لەم ساڵانەدا.

بەپێی The Daily Mail، هەندێک بیردۆزەوانانی پلانگێڕی بڕوایان وایە چاوی شینکراوەی ڕاست "بەشێکە لە ڕێبازێک یاخود دەست پێکردنێکی ڕێوڕەسمێکی ئاستی-بەرزی ئیلومیناتی کە دەڵێن بەڵێندەرەکە زۆری لێدەکرێت بۆ 'چەشتنی ئازار' تاوەکو بەهێزتر بێت".

نووسەر و پێشکەشکاری بەرنامەی ڕادیۆی ئینتەرنێت شێری شرینەر
 (Sherry Shriner)، کە بڕوای وایە سیاسەتمەداران و نمایشکاران ڕۆحی خۆیان فرۆشتووە بە شەیتان، قسەی کردووە دەربارەی پەیوەندی نێوان لاچاو شینەکان و ئەوەی پێی دەڵێن "ڕۆح کەوڵکردن".

" ناتوانیت لەسەر تەلەفیزیۆن بیت چیتر، بەبێ واژۆکردن لەسەر هێڵی واژۆکردندا. هەڵدانەوەی بڵاوی لاچاو شینکراوە لەسەر سیاسەتمەداران و نمایشکارانی ئیلومیناتی بۆتە هۆی تێڕوانینێک کەوا ڕۆحەکانیان جێی پێگیراوەتەوە لە ڕێوڕەسمێکی شەیتانی بەناوی "ڕۆح کەوڵکردن"، ئەمە وتەی ئەو بوو.

لاچاوی شینکراوی چەپ بەهەمان شێوە ئاماژە کراوە وەکو "درەوشاوەی ئیلومیناتی"، نیشانەیەک بەخشراوە بەوانەی کە گەیشتوون بە لوتکەی هەڕەمی ئیلیتەکە.

لە سەردەمی سەدەکانی ناوەڕاستەوە، لاچاوی شین پەیوەستکراوە بە "نیشانەی شەیتان" لەکاتێکدا هەندێکی تر دەیبەستنەوە بە وێنەی ئایینی میسری، بەزۆریش خوای خۆر هۆرەس
 (Sun God Horus)، کە لاچاوی شینی هۆرەسیش ئاماژە بوو بۆ مانگ.
Sun God Horus

ڕوونکردنەوەیەکی بێزارکەری تر، بریتییە لەوەی کەوا لاچاوە شینەکە دەرەنجامی نەشتەرگەریەکی جوانکاری پەسەندکراوە لەلایەن ناودارەکانی لیستی یەکەمین.


ئایا ئیلومیناتی کۆنتڕۆڵی پیشەسازی و میوزیک دەکات؟
وەکو سیمبولێکی دژەکلتووری ڕەگەز، دەرمان، وە سەمای ڕۆک ئەند ڕۆڵ لە 1960ەکان، The Beatles بەزۆر گفتوگۆوە بێزارکراون. کاتێک جۆن لێنن
 (John Lennon) وتی باندەکە "لە عیسای مەسیح گەورەترە" لە ساڵی 1966، پڕۆتستانتی ئەمریکا وەڵامیان دایەوە بە لەناوبردنی ڕیکۆردەکانی بە سووتاندن.

هەرچەندە، ئایا باندەکە بە ئەنقەست دانرابوو بۆ لاوازکردنی کۆمەڵگای خۆرئاوایی؟ ئەمە بنچینەی پلانگێڕی ئەکوەیریەنە (Aquarian Conspiracy)، کە لە 1990ەکان دەستی پێکرد لەلایەن کارمەندی هەواڵگری بەریتانی MI6 جۆن کۆڵمان
John Coleman


کەسێکی ناوەوەی MI6 لەوانەیە وەکو سەرچاوەیەکی پشتبەستوو دەرکەوێت بۆ ئاشکرا کردنێکی گەورە دەربارەی ڕێکخراوە سێبەرییەکان، بەڵام پلانگێڕی ئەکوەیریەن زۆر لە خۆشباوەڕی تەنانەت بەجۆشترین بیردۆزەوانانی پلانگێڕی دەکات.

کۆڵمان وتی سەرکەوتنی گەورەی ئەتڵەس-بڕی Beatles لەلایەن دامەزراوەی Tavistock for Human Relations ئامادەکرابوو، گروپێکی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی لە لەندەن بنیاتنراو – یان، وەکو ئەوەی بیردۆزەوانان دەڵێن، ڕێکخراوێکی شەیتانی بۆ داخواردنی بناغەی کۆمەڵگای ئەمریکی.

بۆ ئەمەش، کارمەندە تایبەتە پێشووەکە دەڵێت، پەیوەندی ئیلومیناتی دامەزراوەکە Fab Fourیان بەکارهێنا بۆ گەشەدان بە پلانەکەیان بۆ بەرزکردنەوەی "میوزیکی ڕۆک و دەرمان" بە ئامانجی ئەوەی کە "لاوازکردن و دواتر لەناوبردنی یەکەی خێزانی"، ڕایگەیاند The Sun.
بیردۆزەوانانی ئینتەرنێت دەڵێن کەوا نیشانەی پلانگێڕی ئەکوەیریەنیان دۆزیوەتەوە دوای پشکنینی هۆنراوەکانی گۆرانی و کەڤەری ئەلبومەکان بۆ دۆزینەوەی نهێنی شاراوە و نیشانەی ئیلومیناتی.

لەم ساڵانەی دواییدا، پۆڵ مەککارتنی (Paul McCartney) شتێکی کرد دووبارە دەمەکانی کردەوە بۆ قسەکردن، دوای پۆستکردنی وێنەی شێوە نهێنی لەسەر ئەکاونتی تویتەری.

کە وەکو شێوەیەکی سێگۆشەیی دەردەکەوێت بە گۆیەک، چەند هاندەرێک خێرابوون لە بەستنەوەی وێنەکە بە چاوی خودا؛ سیمبولێکی باوی ئیلومیناتی.

ناوداران چییان هەیە بۆ وتن دەربارەی بیردۆزەکان؟
کاتی پێری (Katy Perry) بە Rolling Stone وت کە بیردۆزەکە پاراستنی "خەڵکی نامۆیە لەسەر ئینتەرنێت" بەڵام دانی بەوە دانا کە سەرسام بوو بەوەی ناوی لەناو ئەندامی ئەو پلانگێڕیەدا هاتبوو: "پێموایە سەرکەوتوو بوویت کاتێ پێیان وایە تۆ لەناو ئیلومیناتی دایت!" بەڵام سنگ فراوان بوو بەرامبەر ئەو خەڵکانەی کە دەیانویست باوەڕ بە بیردۆزکە بهێنن وتی لەبەر ئەوەی: "بڕوام بە بوونەوەری دەرەکی هەیە".
مادۆنا، لەلایەکی تر، لەوانەیە ئەویش بڕوای بەمە هەبێت – لەگەڵ ئەوەشدا کە خۆی بەوە تاوانبار کراوە کە ئەندامێک بێت.
لەکاتی قسەکەرن بۆ Rolling Stone، وتی کەوا زانیاری نهێنی هەیە لەسەر گروپە نهێنیەکە. قسەکەی نامۆ نییە لەکاتێکدا ئەو گۆرانیەکی بەناوی بەناونیشانی "ئیلومیناتی". وتی: "خەڵکی زۆرجار تاوانبارم دەکەن بە بوون بە ئەندامێکی ئیلومیناتی، بەڵام شتەکە ئەوەیە، "من دەزانم ئیلومیناتی ڕاستەقینە کێیە"."
بیۆنسێ هاندەرەکانی سەرسام کرد بە بڵاوکردنەوە گۆرانیەکی لەناکاو، بەناوی “Formation” – بەڵام بیردۆزەوانانی پلانگێڕی لەبەر هۆکارێکی تر سەرسام ببوون. یەکەم ڕستەی گۆرانییەکە پڕوپاگەندەکانی پشت ڕاست کردەوە:
 “Y all haters corny with that Illuminati mess,” ئەمەی وت، تێگەیشتوانە سەرسام بووە کە قەرزداری سەرکەوتنەکەیەتی بۆ ڕێبازێکی نهێنی شەیتان-پەرستن"شەیتان بە مانای ڕەپتیلەین دێت".

کاتێک پرینس مرد لەناکاو بەهۆی زیادە خۆری، سوچێکی بچووک بەڵام بەدەنگی ئینتەرنێت ئیلومیناتی تاوانبار کرد بە کوشتنی گۆرانی بێژەکە، کە بەناوبانگ بوو بەوەی زۆر بە سەختی پارێزگاری لە بڵاوکراوەکان و ئازادییە هونەریەکانی دەکرد لە دەستێوەردانی پیشەسازی.

"قسەکردن لەسەر ئیلومیناتی نابڕێتەوە و ئەوەشی ناهێڵێت ببڕێتەوە ئەوەیە کە پرینس خۆی پێدەچوو تەواو باوەڕی هەبووبێت کە ڕێکخراوەکە بوونی هەبوو،" وێبسایتێکی قسەو قسەڵۆک ئەمەی ڕاگەیاند.

لە 2009، گۆرانی بێژەکە لەسەر تەلەفزیۆن دەرکەوت بۆ ئاگادارکردنەوە لە وێنای بەهێزی نهێنی کە جیهان کۆنتڕۆڵ دەکەن لەڕێگای “Chemtrails” – ماددەی کیمیایی دەردراو بۆ ناو هەوا لەڕێگای فڕۆکەی جێت بۆ دەستگرتن بەسەر هەڵسوکەوتتی مرۆڤدا.
Chemtrails

QAnon چییە؟
ئیلومیناتی بەهەمان شێوە بابەتێکی پەسەندکراوە لە بڵاوکراوەی گەورەی بیردۆزی پلانگێڕی QAnon دژی دۆناڵد تڕەمپ.
QAnon هاتووە بە بەستنەوەی پلانگێڕی سەیر دەربارەی ئەو بابەتانەی کە لە نقومبوونی کەشتی تایتانیکەوە دەست پێدەکەن تاوەکو پڕۆگرامەکانی پڕوپاگەندەی CIA لە ساڵانی 1950کان و دامەزراندنی بانکی ناوەندی ئەمریکا (US Federal Reserve) ، بۆ چیرۆکێک کە ئیلومیناتی لە ناوەندەکەیەتی.

QAnon لەوانەیە تازە دەرکەوتبێت، "بەڵام خولیایەکەی لەگەڵ ڕۆثچایەڵد، ئیلومیناتی، پڕۆسەیەکی CIA بەناوی Operation Mockingbird، جەی پی مۆراگان
 (JP Moragn) و کەشتی تایتانیک چەندان دەییە، تەنانەت سەدەش، زیندوو دەکاتەوە لە خۆبەزلزانانی پەپوولە-خواردوو،" Washington Post ئەم وتەی واشنتۆن پۆستبوو.
سەرچاوەی کراوەی سروشتی QAnon، کە بڵاوکەرەوەیەکی نەناسراو بەناوی Q پلانگێڕی تر بڵاودەکاتەوە بۆ هەزاران خەڵکی تر بۆ شیکردنەوە بەو پێیەی خۆیان لایان گونجاوە، "واتای ئەوەیە کە بیردۆزەکانی تری پلانگێڕی زۆر ڕێک و پێکانە دەگونجێن لەناو QAnon – وەکو ئەوانەی دەربارەی تەقەکردنی False Flag، ناکەرانی جولەکە کە کۆنتڕۆڵی جیهان دەکەن، یاخود ئیلومیناتی"، ئەمەش لە بڵاوکراوەکانی ڤۆکس بوو.
ئامادەیی QAnon بۆ هاتنە ناو ئەفسانەی ئیلومیناتی هیچ سەرسامکەر نییە،  هەرچەندە، نووسەرانی “The Rough Guide to Conspiracy Theories” جەیمس مەککۆناکی (James McConnachie) و ڕۆبن تەج (Robin Tudge) دەڵێن...

"لەوانەیە لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ ئەوەی کە  بە ڕاستی بزانیت  گروپی ئیلومیناتی کێن، ئەوان زۆر ئاساییانە بوون بەوانەی کە هەرچییەکی بیردۆزەوانانی پلانگێڕی دەیانەوێت ببن."

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە