کاتێک پیاوە بچوکەکان خۆیان نمایش دەکەن

Friday, 04/01/2019, 13:44

6626 بینراوە


بە چاوپۆشین لە هەموتاوانێکی ئەردۆگان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، ئەگەر سەرۆك کۆمارێکی دۆست و خۆشەویستی خەڵکی کوردستان و ئێراقیش بێت, دەبێت بەرامبەرەکەی وەکو ئەو هەڵسوکەوت بکات و خۆی بچوک نەکاتەوە، ل! تۆش ئەی پیاوی بچوک و نزم! چ پێویستی بەوە دەکرد، کە دەست بەسنگتەوە بگری  مل بۆ ئۆردوغان شۆڕبکەیتەوە؟
ئەی تۆ نابینیت ئەو چۆن بە شانازیی و باوەڕ بە خۆبوون و خۆ بە گەورەزان پیشان دەدات و تۆش بە بچوك دەبینێت و تێت دەڕوانێت؟ ئەگەر تۆ کەسایەتیەکی نزمیشت هەیە، خۆ تۆش وەکو ئەو سەرۆك کۆماریت و بە پێی یاسا و پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکان هەردووکتان یەکسانن؟ یان تۆ لە ناخەوە لە ئاستی بێگانە و دوژمناندا بە بچوکی خۆت دەبینیت و چونکە بە نزمی لە دایك بویت و بە بچوكی و نزمیش دەطۆپیت؟
بەو بۆنەیەوە جارێکی تر بەشی پێنجەمی نوسینێکم دەخەمەوە بەردەم خوێنەران بەناوی (دبلۆماسی لوتکه ـ ڕێزو سوکایه‌تی پێکردنی دبلۆماسی) دەبوایە دەربارەی سەرانی کورد و خۆ بچوککردنەوە و دەست بەسنگ گرتنەوەشم بنوسیایە.
هەزار جار تۆش ئەی بەرهەم ساڵح خۆت و تەواوی سەرانی دەسەڵاتی کوردی ڕووڕەش و شەرمەزار بن ... ئەی پیاوە بچوكەکان!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە