ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


چەند وتەیەک لەسەر بۆنە و جەژن و سیمبۆلی نەتەوەیی

Thursday, 01.10.2019, 22:39

3027 بینراوە


هەرچەندە ناتوانین لە هیچ ڕوویەکەوە بە ئەمەریکییەکان،بڵێن نەتەوە ئەمەریکا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان پلەهەنووکەدا گەورەترین زلهێزی جیهان و خاوەنی بەهێزترین دەوڵەتن،ئینجا بۆ دروستکردنی سیمبۆل و ئاوێتەکردنی خەڵکەکەی و سازدانی هێمای شانازیی و یەکگرتووی، کۆمەڵێ بۆنەیان بۆ خۆیان سازداوە، تێیدا ئاهەنگی نەتەوەیی و پشووی فەرمی ئەنجام دەدەن.
کورد تاکە جەژنی راستەقینەی لەگەڵ ئەو شێواوییەیشی کە دەوری مێژووەکەی داوە، جەژنی نەورۆزە،کەچی نە داگیرکەران ئەو بۆنەیەمان پێ ڕەوا دەبینن و نە گای بنەی خۆیی لێ دەگەڕێن بە ئاسوودەیی ئەم یادە بکرێتەوە.
وەک تاکێکی کورد بەهیوام، رۆژی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگە و رۆژی گیانبەختکردووان،گەشمردان/ شەهیدان، ڕۆژی کۆماری کوردستان، بکرێنە جەژنی نەتەوەیی و جەژنی سەربەخۆییش بێتە پێشەوە. هیوادارم ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی و ژنانی کورد و جەژنی لەدایکبوونی ئەحمەدی خانی و جەژنی سروشت /داربەڕوو وەک سیمبۆل بێنە کایەوە.
دیارە ئەمە دەبێتە بەشێک لە پەروەردەی تاک و ئەم تاکەش لە سیستەمێک دا گەورە دەبێت، بەم پێوەر و خەسڵەتانە ساز بووە و قالبووە و کار دەکات. جا ئەوسا بڕوانە! کەسایەتی خوڵقاوی ژێردەستی ئەم سیستەمە چ کەسایەتییەک دەبێت! .
تاکێکی کورد، کوڕی نەتەوەیەکی داگیرودابەشکراو،بێبەشە لەهەموو سیمبۆلەکانی ژیان،بۆیە زۆر بە خۆی نەناسە و گەلێ جار لە ساکاری خۆیەوە بەها و نرخی سیمبۆلە نەتەوەییەکان بەرز ڕاناگرێ ، یاخود نازانێ چۆن مامەڵەیاب لەتەک دا بکات.
بنۆرن ئەمەریکا خاوەنی چەند رۆژی پشوو و جەژنی نەتەوایەتییە:
1-رۆژی ساڵی نوێ، رۆژێکە ئەمەریکا سەرلەنوێ ئایدیالی ئەمەریکی بەرجەستە دەکاتەوە.
2- رۆژی لەدایکبوونی ئەبرەهام لینکۆلن
3- رۆژی لەدایکبوونی جۆرج واشنتۆن
4-ـرۆژی درەخت(تەرخانە بۆ بەرپرسیارێتیمان لە بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان)
5- رۆژی یادەوەریی کوژراوەکان/شەهیدان
6- رۆژی ئاڵا
7- رۆژی سەربەخۆیی
8- رۆژی کارکردن
9- رۆژی دەستوور
10- رۆژی کۆلۆمبوس ( رۆژی ڕێزلێنانی رۆحی پێشەنگ)
11- رۆژی نەتەوە یەکگرتووەکان
12- رۆژی هەڵبژاردن
13- رۆژی سوپاسگوزاری (رۆژێ لەپێناوی سوپاسگوزاری ژیان لە ئەمەریکا) ،
 ــــــــــــــــــــ
بەدووری نابینم ئەم لیستە درێژتریش بێتەوە.چونکە بۆ هەر سەرکەوتنێک، سیمبۆلێک دروست دەکەن تا شانازییەکان زیاتر و هەستەکان بەتینتر بن.
هاوکات ڕەنگە هەر ولایەتێکیش لەدەڤەری خۆیدا بۆنە و جەژنی تایبەتی هەبێت. هەر بۆ نموونە ئەمساڵ لە پەرلەمانی ئەڵمانی بڕیار درا، ساڵی ٢٠١٩ رۆژی ژنان بێتە پشوویەکی فەرمی بەس لە ھەڕێمی بەرلین بەرلین. چونکە بەرلین وەک ولایەتێک کەمترین بۆنە و پشووی فەرمی هەیە،بۆ ئەوەی هەست بە ناهەقی نەکەن بەرامبەر بە هەرێمەکانی تر،ئەو ڕۆژەیان بۆ ناسێندرا.
لە بەریتانیا سەردەمانێکی زۆر سروودیGod save the Queen
بەر لە دەسپێکی فلیم لە سینەما و شانۆ دەچڕێندرا.
فەرەنسییەکانیش کەمیان بۆ مارسیلیزی/ Marseilleise خۆیان نەکردووە.
لە کوردستانی ئازاد و سەربەخۆش دا دەکرێ،هەر دەڤەرێکی جەژنە تایبەتییەکانی خۆی یاد بکاتەوە و تەنانەت بیشیکەنە رۆژی پشوو.
 بە هیوای (کوردستانێکی ئازاد و گەلێکی یەکسان) بە دەیان بۆنە و جەژن و پشووی فەرمییەوە.
ئەم بابەتە دەبێتە چمکێکی کتێبی ئایندەم (کوردبوون و ناسیۆنالیزم).




(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)