وەک تاکێکی کورد بەهیوام، رۆژی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگە و رۆژی گیانبەختکردووان،گەشمردان/ شەهیدان، ڕۆژی کۆماری کوردستان، بکرێنە جەژنی نەتەوەیی و جەژنی سەربەخۆییش بێتە پێشەوە. هیوادارم ڕۆژێک بۆ زمانی کوردی و ژنانی کورد و جەژنی لەدایکبوونی ئەحمەدی خانی و جەژنی سروشت /داربەڕوو وەک سیمبۆل بێنە کایەوە.
دیارە ئەمە دەبێتە بەشێک لە پەروەردەی تاک و ئەم تاکەش لە سیستەمێک دا گەورە دەبێت، بەم پێوەر و خەسڵەتانە ساز بووە و قالبووە و کار دەکات. جا ئەوسا بڕوانە! کەسایەتی خوڵقاوی ژێردەستی ئەم سیستەمە چ کەسایەتییەک دەبێت! .