شاری گێۆڕان

Friday, 01.11.2019, 0:07

37995 بینراوە


 یەکێكە لە مەزنترین ڕۆمانەکانی ڕۆمان نوسی زۆر بلیمەت (ھەربڕت جۆڕج ویلز) ، ھەر ئەو کاتەی ئەی خوێنی ، ھەست ئەکەی تۆ دەس ئەنێی بەبرینێکی خۆت لەناو ناخی دڵتا ، چونکە ئەو زۆرانبازییەی کە توشی پاڵەوانی  ڕۆمانەکە (نیوز ) ئەبێ ، ھەوڵدانی بۆ ئەوەی ھەر خاوەنی چاوەکانی خۆی بێ، بەرامبەر ئەوەی کۆمەڵگا بەھاوڵاتیەکی ساکاری بزانن ، بۆ ئەوەی مارەی خۆشەویستەکی بکا (مەدنیا ساروتا) ،بۆیە کاتێک ئەم ڕۆمانە بخۆێنی ھەستی ئەکەی تۆش ھاو شێوەی ئەو زۆرانبازیە لەژیانتا ھەتە  ، شاری گێۆڕان ڕۆمانی نوسەری بەریتانی  (ھەربڕت جۆڕج ویلز) کەئەتوانی تیشک بکەیەنە سەری بۆ لێگۆڵینەوەی باڕودۆخی سیاسی وگۆمەڵایەتی ئەم ڕۆژانە ، کاتیک حەق بەرامبەر ناحەقی ئەروخێ ،کاتێک مافدار پێویستی بەو کەسانە ئەبێ کە پشتی گیری بن ... 
  (ھەربڕت جۆڕج ویلز) ..
لە ٢١سبتمبەر ١٨٦٦ لە ئەنکلتڕا  لەدایک بووە،لە ساڵی ١٩٤٦ گۆچی دوای کردووە لە خێزانکی ھەژار لە سی براو باوک دایک پێک  ھاتووە ، باوکی کاری قوماش ڤڕۆشتنی کردووە ، ماوەێک تووشی قەڕزاری ئەبێ ھاوکاری باوکی ئەکات بڵام ماوەیک بەجێ دێڵی ، دوای ئەگڕێتەوەبۆ لای ، لە تەمنی ١٨ساڵی دا لە قوتابخانەی فێڕ بوونی زانستەکان ڵە شاری لندەن خۆێندن دەس پێ ئەکات گەھەڕلە سەرتایی ژیانی گەڕانێ کردووە بە دوای زانست ، دوای گرنگی ئەدا بە چاکسازی کۆمەڵایەتی بیری سۆشیالست ، دوو جار ھاوسەر گیری کردووە لەیەکم دا بەردەوام نابێ لە دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (ئیمی کارین) خاوەن دو گوری ئەبن ،، یەکەم چێڕۆکی لەساڵی ١٨٩٥ بەناوی (ئامێری سەردەمەکان) بریتی بووە لەھەڕە بەناوبانگەکانی چیڕۆگی خەیال زانستی دوا بەدوا  کۆمەڵی چیڕۆک ڕۆمانی نوسیەوە ، کەھەر زۆریان بەشاکاری خەیالی زانستی لەسەدەی ھەژدەو نۆزدەدا ، وەکو (کەنداو ی دکتۆر  مۆڕو١٨٩٦ )(جەنگی جیھانەکان ١٨٩٨)دوا بەدوا لە بواری خوشەویستی چیڕۆکی بڵاو کردووە ، وەکو (ئانا فیڕونیکا ١٩٠٩) ، لەساڵانی چلەکانی سەدی نۆزدە دوای  چاوپێکەوتنی بە ستالین ڕوزفلت ، شاکاری( تیرۆری موقەدەس) بڵاو ئەکات، ھربڕت بە ھەڕە نوسەرە بەناو بانگەکانی سەدەی بیست ئەژمێردرێت نوسەرێکی لەزۆر چیڕۆک ڕۆمانەکانی پاشە ڕۆژی مرۆڤەگانی بەدیی کردووە ، ڕۆمانی شاڕی گێۆڕان ڕۆمانێکە باسی گێۆری ناکا کە توشی چاوەکان ئەبێ ، بەڵام باسی ئەوە گێوریە ئەکات کەتوشی نفسەکان ئەبێ ، باسی دواکەوتن. نەزانین باسی ھەژاری عەقڵ ، چۆنیەتی بڵاو بوونی نەخوشیە بێ چارەسەریەکانی مڕۆڤ ، کاتێک نەزانین دواکەوتن دروست  ئەبێ گەشە بەخۆی ئەدا لە کەشو ھەوایەکی پان بریندا، وا ئەکات نۆقەکان لە ترسدا بژێن ، بێ دەسەڵات بن ، بێ مێشک بن
ڕۆمانی (شاری گیۆڕان ) ..
نوسەری ئەنگلیزی (ھەربڕت جۆرج ویلز ) ساڵی ١٩٠٤ ، کورتە باسی ڕۆمانکە بەم شێوەیە ،گۆمەڵی مڕۆڤی زوڵم لێکراو لە( ئسپانیا) ھەوڵیان دا خۆیان ڕزگار کەن لەدەس دەسەڵاتی زاڵمی شارەکەیان ، بۆیە گەوەر کەسیان بریار ئەدا ھەمویان گۆچ بکەن ، گۆچیان کرد بۆ بیابانێکی دوور چۆڵ ، لە ئاکامی جوڵانی بەڕدەکانی ژێر زەوی ھەمویان ئەکەونە ناو دۆڵێکەوە ، دوای چەند ساڵێکی دورو درێژ  لەژیان لەناو ئەو دۆڵە ،  نەخۆشیک بڵاو ئەبێتەوە لە ناویان ھەموویان تووشی گێۆڕی ئەبن  بۆ ١٥ نەوەیان  بەردەوام ئەبێ ، ئەم نەخۆشیە ھەموویان تووشی ئەبن چونکە ئەوانەی گۆچیان کرد پێوەندی خزمایەتیان ھەبوو ، دوا بەدوا نەخۆشیەک بڵاو بووە ھەتاکوو وای ڵێھات ھەموویان گێۆڕ بوون ، بەگێۆڕی ژیانیان بردە سەر ، بەگێۆڕی مردن ، لەم کاتەدا پاڵەوانی ڕۆمانەکە دێتە ناو روداوەکان (نیوز) بۆ گەڕان بەدوای زانیاری رێی ئەکەوێتە ئەو شۆنە ، پای ئەخلیسکێ ، لە بەڕزایی ئەکەوێتە خوارەوە ، برادەرەکانی وائەزانن مردووە،  بەجێ ئەھێڵن ، کاتێ چاو ئەکاتەوە سەیر ئەکات زۆر شتی سەیر ئەبینی لە خانوو لە کەسەکانیش ، دوای ماوەیەک لە سەیر کردن بۆی روون ئەبێ ئەمانە ھەموویان گێۆڕن ، ئەمەش شاری گێۆڕانە خۆشی تەنیاکەس ئەبینێ ،باشترین دەرفەت بۆ  توانای ئەوەی ھەبێت شۆنی خۆی بکاتەوە لایان ، لەم کاتەدا دوای ئەوەی خۆی ئەناسێ پێیان ئەڵی من گێۆڕ نیم ، من ئەبینم خاوەنی دوو چاوی زەقم سەڕو دەمم دا ، ئێوە گێۆڕن ، بۆیە ئەبێ باوەرکەن ھەۆڵ بدەن چاک بن ببینن ، ھەموویان بەشێتی دا ئەنێن  ، ئەکوتنە سەری ھەوڵی کوشتنی ئەدەن ، بەدەس دەمو سەری بەدی ئەکەن بۆیان دەر ئەکەوێ کە خاوەنی دوو ئامرازی بەرزە لەسەریدا ، شتێکی بەرز ھەیە لەسەر دەمو چاوی کە شێوەی چاوە ، بەڵام گێۆڕەکان ئەمە بە نەخۆشیەکی کوشندەی ئەزانن ، تڕسی ئەوان ڵێ ئەبێت نەخۆشیە توشیان بێ ، بۆیە ھەۆڵ ئەدەن ھێرش بکەنە سەر کەنجە لاوەکە ، بۆ ئەوەی چاوی دەربێنن ، ئەگەڕ چاوی گەنجە لاوەکە دەرنەھێنن ئەوە مەترسیە لە سەر ھەمویان ، بەڵام گەنجە لاوەکە ئەتوانی خۆی ڕزگار بکات را بکات بەڵام دوبارە ئەگەرێتە ناویان ، لەم کاتەدا ئەکەوێتە خۆشەویستی گچە جوانێکی (مەدنیا ساروتا) کەجوانیەکی شازی ئەبێ لەناو ھەموو گێۆڕەکان کە ئەوان بەناشرینیان دا نابوو ،بەڵام  (نیوز) چونکە توانای بینیی ھەیە سەیر ئەکات کە لە ھەمویان جوان تر ئەکەوێتە خۆشەویستی ،بڕیار ئەدا داوای دەستی بکات لای باوکی ، لەم کاتەدا باوکی کچە ئەکەوێتە دوو دڵی ئایا ڕازیبێت بم کەسە کە لەھەموویان جیاوازی ھەیە شۆنی گومانە ، یاخود کچەکەی بجێ بھێلی بەبێ ھاوسەر گێری بۆیە داوای ئامۆژکاری ئەکات لە گەورە پیاوان، وەڵامی پیاوە گەورەکان ئەوەیە پێویستە ھەردوو چاوی دەربھێنن بۆ ئەوەی وەکو خۆی ئاسای بێ لە ناومان ، کاتیک (نیوز) لەگەڵ خۆشەویستەکی ئەدۆی باسی بینین ئەکات چۆن چاو گرنگە بۆ ژیان بردنە سەر ، خۆشەویستەکەی وەڵامی ئەداتەوە پێویستە بە ھەموو شتێکی خۆت ببەخەشیت ئەگەر منت خۆش ئەوێ ، (نیوز) ڕازێ ئەبێ بەوەی ھەڕدوو چاوی دەربێھنن ، بۆیە ، گێۆڕی بووە شەرتێک بۆ ئەوی بەرزبژێتت لە ناو گۆمەڵ پێت ڕازی بێ ، ئەوان تەنیا بەوەوڕازی نەبوون گێورن  ئەمە شەرتی ئەوەیان کرد کە ئەبێت وەکو خۆیان گێۆر بۆ ئەوەی بەئەندامکی ئەو کۆمەڵە  وەڕی گرن ، ئەمە یاخود ناتوانێت  خۆشەویستەکەی مار بکات کە ھەر ئەویش باوەڕی نەبوو پێی ، کە ئەوەی  باسی ئەکات لە چۆنیەتی بینین تەنیا چێڕۆکە ھیچی تر ، لە ڕۆژی کۆتایی پێش نەشتەکەری بۆ دەرھێنانی چاوی دەر ئەچێ بۆ ئەوەی جوانی جیھان ببینێ کاتێک سەیری خۆر ئاوا بوون ئەکات ھەست ئەکات کە زوڵم ئەکات لەخۆی بۆیە بڕیار ئەدا خۆی ڕزگار بکات ،  ئەبێ گۆمەڵگایەک کە پێک ھاتووە لە تاک کەس دەڕگایان لەسەر خۆیان داخستو باوەریان کردووە بەتارییکای ، دواکەوتنیان کە ئیتر توانای ئەوەیان نەماوە بگەڕێنەوە بۆ ڕوناکی ...
مڕۆڤەکان زۆڕیان گێۆڕن باوەڕ ناکەن .......... 
لەگەڵ سورانی کەردون ھەموو کاتێک ،  بەدرێژای  تەمەنی مڕۆڤەکان ژیان خۆی ئەگۆری ، کە چەندھا چۆری سوورانو  گۆرانی ھەیە ، وەکو گۆرانکاری فیزیک،  سوران گۆڕان بەپێی ھێزە نادیارەکانی گەردون ، ھەروەھا سوران گۆڕان بەپێی یاسا ماتماتیکەکانەوە ، بۆیە ھەموو زانستەکان پێی خۆ کردووتە لەم کارە بەڵام ھەموو گۆرانکاریەکان بە بێ مڕۆڤ جێکای نابێتەوە لە نەخشی ژیاندا، ، چونکە مڕۆڤ لەخاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر ھەردەم لەگۆران گاری دا بووە، کەئازایەنە بەردەم ھەموو ھێزەکان چەنگی کردووە تەنھا بۆ ئەوەی بڵی من مڕۆڤی ئەم چەرخەم  ، ئەمەش بەپێی سستەمێکی بۆ بەردەوام بوونی ژیان  ، خۆی لەخۆی دا ئەگەر سەیری کەین مڕۆڤ زۆر گۆران کاری بەسەر ھاتووە لە ھەموو بواڕێک دەروونی جەسەتیی ، ئەمە فلسەفەی ژیانە ، کە چۆن خۆیان کۆئەکەنەوە  گۆمەڵگا دروست ئەکەن ،  بەڵام لەسەر ئەم ھەموو عەقل مێشک جەستە جیا جیاکانی کاتی وا ھەیە  دا مڕۆڤەکان ئەکەونە دۆزخی نەبیین ، دۆزخی خۆ بەدەست دانەوە ، بۆ ھەموو شتێک کە ژیانیان لەیەک ڕێگا بەگوریسی . عەقل . ئاین دابو نەریت . ترس .دەسەلاتی فاشیست دکتاتۆر خۆدان بەدەستەوە ئەبێتە دڕێژە پێدانی گۆمەڵکایەک نابیین گێۆڕ  ، بۆیە کورد ئەوانەی ئەکەونە ژێڕ باڵی پارتەدەسەڵاداڕەکانی ھەر چواڕ پارچەکەی کوردستان لە باری سایکۆلۆجی بەمیللەتێکی گێۆر لە قەڵەم ئەدڕێ ، بۆیە بەگێۆرانە دەنک ئەدەین ، گێۆرانە چەک ھەڵئەگرین ، گێۆڕانە چەپڵە ڵێ ئەدەین دنس سەما ئەکەین ، گێۆرانە شیوەن و ڕۆڕۆ  بۆ سەڕۆکاکان ئەکەین ، گێۆرانە ھەموو زۆڵمێک قبول ئەکین ، بە گێۆرانە باسی مێژومان ئەکەین ، بە گێۆرانەگۆچ ئەکەین ئەخنگێین لە دەریاکان ، بە گێۆرانە گێۆر بووینە ئێمەش بەشێکین لە ڕۆمانەکەی  (ھەربڕت جۆڕج ویلز) .. 




(دەنگدراوە: 0)