هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


کۆنە پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵات لە دەست حسێنی یەزدان پەنا، داواکاری و پەیامێکی هەیە

Saturday, 12/01/2019, 0:20

11722 بینراوە


داواکاری و پەیامێکی بەپەلە لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
من وەک پێشمەرگەیەک و ئەندامی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کورد و کوردستان، هیوادارم بەڕێزتان و هەموو ئەو کەسانەی ئەم نامەیە دەخوێنەوە بەدەنگ داواکاریی بەندەوە بێن و با یاسا و مەحکەمەی هەرێمی کوردستانیش سەروەر بێت.
ئێوە خۆتان دەفەرموون تەعەدا لە کەس ناکەین و لەکەسیشی قەبووڵ ناکەین. منیش بەم پێوەرە داواکاریم بۆ بەڕێزتان بەرز کردۆتەوە.
من کە ناوم مەنسوور مەلا خالید تیکانتەپەیە و نازناوم مەنسوور تەها ـیە، خۆم و براکەم بەناوی ناسر تەها ناسراو بە کاک چالاک، چەند ساڵێک ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووین کە دواتر حسەین یەزدانپەنا و چەند کەسێکی دیکە لەمەڕ پاوانخوازیی و گیرفانی خۆیان گوتیان  " پارتی ئازادیی کوردستان ".
وەک بەڕێزتان ئاگادارن، لە هەموو کات و ساتێک دا شۆڕش و پێشمەرگە و سیاسەت و حیزب، کەوتوونەتە بە ڕەخنە و گلەیی و گازندەی جیددی و کەس ناتوانێت بڵێت لە کار و خەباتی سیاسی خۆیی دا، هەرگیز سووچ و هەڵەی نیە و نابێت.
بەڵام بێ هیچ گومانێک، تێکەڵ کردنی ژیانی شەخسی و سیاسی هەڵەیەکی کوشندەیە و ناکرێت لە سەر خوێنی خەڵک و وێرانکردنی کوردستان بازرگانی بکرێت بە شۆڕش و قارمانیەتی پێشمەرگەوە.
براتان وەک پێشتر باسمکرد ئەندامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان کە ناویان گۆڕیوە بۆ پارتی ئازادیی کوردستان بووم و دواتر بە هۆی قەبووڵ نەکردنی ناحەقی و ستەمەوە لەم جەماعەتە دوور کەوتمەوە و خۆم گەیاندە هەندەران لەمەڕ ئەوەی دەستی تیرۆری حسەین یەزدانپەنا نەگاتە منیش.
ئاشکرایە و بێ حاشا کردن لە واقعیەت، ڕەخنەم لێیان هەبووە و بەوپەڕی ڕێزەوە سەرەتا تاوانی حسەین یەزدانپەنا و چەند کەسی دیکەی پارتەکەی ناوبراوم باس کردووە.
لە دەستپێکدا ڕەخنە و گلەییم بۆ چاک سازی و بەخۆدا چوونەوەیان ئاراستەی ئەو پارتە و شەخسی حسەین یەزدانپەنا کردووە. 
دەگەڵ ئەوەی بەندە، بەوپەڕی ڕێزەوە قسەم کردووە کەچی لە لایەن ئەو کەسانەی سەر بەم جەماعەتەن و شەخسی یەزدانپەنا دەیان جار هەرشەی کوشتن و تەنانەت هێرشی ناڕەوام کراوەتە سەر. بەڵام سەرەڕای ئەم حاڵەتەش نۆرماڵ وەرم گرتووە و سەبرم گرتووە. بەداخەوە سووکایەتی زۆم پێکراوە و هەرچی تۆمەتی بێ بەڵگە و ناوزڕاندن هەیە دراوەتە پاڵم. بەڵام تا ئێستا هەر تەحەمولم کردووە و گوتوومە لە کۆتایی دا وەک دەڵێن حەق بە حەقدار دەگات.
 زۆر بە داخەوە حسەین یەزدانپەنا، هەموو پێوەر و پڕەنسیپێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و تەنانەت دینی دەرباز کردووە و لە کارێکی قێزەون دا، تەلەفونی بۆ باوکم کە تەمەنی هەشتا ساڵە کردووە و وێڕای ئیهانە و جنێودان لە چەشنی ئەوەی کە لە یووتیووب هەیە و جنێو بە چالاکی برام دەدات، زۆری سووکایەتی و هەڕەشە لێ کردوون.!
نازانم ئەم کارە قێزەونەی حسەین یەزدانپەنا چۆن تەوجیە دەکرێت؟!
قەناعەت بکەن، ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی شتی وای دەرحەق بە باوک و دایکی پێشمەرگە نەکردووە و تا بە ئەمڕۆ تەنانەت بۆ جارێکیش لە سەر هەڵوێستی سیاسی ئێمە، بەم شێوە دەرگای بە بنەماڵەم نەگرتووە.
لە حەقیقەت دا نازانم حسەین یەزدانپەنا لە کۆماری سێدارە خراپترە یا کۆماری سێدارە لەو شەریفترە.!
من وەک خۆم ئەو مرۆڤە باش دەناسم و چاوەڕێی هەموو شتێکی خراپتری لێ دەکەم، بەڵام پێم تاڵە و قەبووڵ ناکرێت، ئەو کابرایە کە خۆی وەک کەسێکی نزیک لە بەڕێزتان و دەستە ڕاستی ئێوە بە خەڵکی لێقەوماو دەناسێنێت، ئاوا ڕێی پێ بدرێت دەرحەق بە نەتەوەکەی دەیان جینایەت بکات و ئێوەش لێی بێدەنگ بن.
بۆیە وەک پێشمەرگەیەکی ڕێبازی قازی موحەمەد و کوڕی بنەماڵەیەک کە هەموو خەڵکی بۆکان و موکریان دەزانن و دەمانناسن، داواکارم جەنابتان وەک ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی چیدی مەهێڵن لە ژێر ناوی کوردایەتی و چەمکی سەربەخۆیی دا، ئێمەی ڕۆژهەڵاتی بریندار بکرێین و تکایە پێش بەو ئاکار و کردارە ناشیرین و نامرۆڤانەیەی حسەین یەزدان پەنا بگرن. 
بە دڵنیاییەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵات بنەماڵەی من و هاوکات مێژوو و ڕابردوو و ئێستای حسەین یەزدانپەنا باش دەزانن و دەناسن و ئەوەیکە کام یەک لە ئێمە هەوڵمان بۆ نەتەوە و نیشتیمانی خۆمان داوە با ئەوان و مێژوو حاکم و دادوەر بێت.
لینکی جنێوەکانی پێشووتری حسەین یەزدانپەنا لە یوتیووب:

ڕێز و حورمەت
مەنسوور مەلا خالید(مەنسوور تەها)
پێشمەرگەی سەربەخۆیی کوردستان
۱۱/۰۱/۲۰۱۹ 
ستۆکهۆڵم ـسوئێد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە