پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


بەهیمەتى سەماحەتى موقتەدا سەدر ئەیگۆڕین

Monday, 01.14.2019, 1:48

5801 بینراوە


خۆشیش نییە هەموو جارێک ووشەى (ئەیگۆڕین ) بهێنینەوە مەیدان، وەکو ئەوەمان لێهاتووە ئەڵێت: شەڕکەر وازى هێناوە ناوبژیکەر وازناهێنێت، بەڵام ئەوانەى کە بە ئەیگۆڕین مێشکیان بردبوین ئێستا خەریکە بە ستایشى مەسرورى کوڕى مەرجەع مێشک لەسەرماندا ناهێڵن، دەستپێکردنى تەمەنى ڕەشى گۆران بەشداریەتى لە حکومەتى دوبنەماڵەى دزى خوێن و نەوت و نان، لەوەش ڕەشتر هەڵبژاردن و دانانى کەسانى وەها بێبەها و سوک ئەڵێیت گۆڕان بەدانسقە دنیاى تەیکردووە هەتا ئەم نمونە دزێوانەى دۆزیوەتەوە ، ئێوە بیانژمێرن ئایا ئەوانەى گۆڕان فڕێیدانە گۆمى لیخنى حکومەتەوە کەسێکى شەریفى تێدایە ، کەسێکى تێدایە لە یەکێتى و پارتى نەچێت ، کەسێکى تێدا هەڵکەوتووە بەرژەوەندى گشتى خستبێتە پێش بەرژەوەندیە کەسى و تایبەتیەکانیەوە ، ئەگەر بەڕوخسار گۆڕان بن ئەوا لەناخەوە خوێنى یەکێتى و پارتى لەدەمارەکانیاندا تەوژم ئەدات بە گوێرەى دورو نزیکیان لە شوێن و پێگەى ئەو دوو حیزبە ڕەشە .
   سەدان خەڵکى ئاکادیمى ودڵسۆز و لەخۆبوردە وەک پورە هەنگ لە گردى زەرگەتە ئاڵابون و بێبەرامبەر شەو ڕۆژیان خستبووە سەر یەک  بەرنامە گۆرانیان خستبووە ئەجینداى کارى ڕۆژانەیان بەداخەوە نەیانئەزانى کەهەموو هەوڵ و ماندوو بون و نانبڕین و ئەزیەت و ئازارەیان  وورگ و تەنگەى هەندێ ناکەس بەچە و چڵکاوخۆر ئەستور ئەکات .  
 بپرسین لەم هەرێمە بێئشوکارە و لەم هەموو ئاکادیمی و خۆێندەوارە بۆ ڕاوێژکار لە وەزارەتى پێشمەرگە سەعید کاکەیى کە هاوڵاتى وڵاتى کەنەدایە ژیانى خۆى وماڵ و مناڵى بە باشترین شێوە دەستەبەرە دادەنێن ، کەسێکیتریان دەستنەکەوت ، بەم هەموو ژورەى لەم گردەدایە و بە تۆپخانەى کەى ئێن ئێن و جبەخانەى زمان بۆگەنەکانى نەیانزانى ئەم کابرایە بەدرۆ و ساختە  خۆیکردووە بە دکتۆر و شارەزاى بوارى سەربازى ، پاش ئەوەى تیپەکەى گۆڕان لە حکومەت بەر شەقى مەسرورى مەسعود کەوت ، بەپرتاو سەعید کاکەی یانکرد بە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ، ئەگەر بۆتان لوا بڕواننە ئەم لینەکەى خوارەوە وتارێکى ئیمەیە:
پاش هەڵبژاردنەکانى ئەم دواییەى عێراق کە سەعید پشکى شێرى هەبوو لەو ساختە کارییە گەورەیەى کەکرا ، لە سەرتاسەرى عێراق بەوەى کەئەم ئامێرەکانى کڕیووە کەهیچ پێوەرێکى ستاندارى تیا نەبووە , پارەیەکى زۆرى لە کۆمپانیا کۆری یەکە بە بەرتیل وەرگرتووە و بۆ کەنەدا بۆ سەر کوڕەکەى تەحویلى کردووە ، لە ئاستى هەرێمى کوردستانیش کۆدى ئامێرکانى بە یەکێتى وپارتى فرۆشت و توانیان بەئارەزوى خۆیان و هەتا توانیان ساختەکارى بکەن ، پێشتریش سەعید جەماعەتى گردەکەى دڵنیاکردبۆوە بە هۆى چاکى ئامێرەکانەوە هیچ کەلێن و درزێک بۆ ساختەکارى نەماوە . لەمەوە دۆخێکى نەگونجاوى بۆ هاتە پێشەوە و یەک دو کەس لەگردى زەرگەتە دەرکیان بەکارە دزێوەکانى سەعید کردو هەڕەشەى لێکرا و زوو بۆ بەغدا هەڵهات لەبەردەم ئەندامانى کۆمسیۆن کەوتە گریان و لاڵاندنەوە ، ئەوانیش بەیاننامەیەکى پشتگیریان بۆ وەشاند ، دواتر سەعید زیرەکانە ئەو نەغمەیەى دۆزیەوە کەگردى زەرگەتەى پێدەکەوێتە شان هەڵتەکاندن و هاشوهوشێکى ڕاگەیاندنى دەستپێکرد لەسەر پێشێلکاریەکانى هەڵبژاردن و بەختیش یاوەرى بوو گردەکە لەلایەن ئەو کەسانەوە چۆڵکرا کە زۆر زوو گەمەو یاریەکانى سەعیدیان کەشفکرد .
  ئەم پیاوە ئەبوایە بەپێی یاساى کۆمسیۆن باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارە ١١ ى ساڵى ٢٠٠٧ ڕەفتارى بکردایە کە ڕێکارى یاسایى دیاریکردووە ، ئەم هاشو هوش و هەڵاى ڕاگەیاندنە هەروا بەئاسانى بەسەر کۆمسیۆندا تێنەپەرى و توشى لێپێچینەوە کردو بەگوێرەى یاسا دەستى لەکار پێکیشرا و داماوە لە خەفەتدا جەڵتە لێیدا ، لەبرى ئەوەى وەکو فەرمانبەرێک بەرگرى لەخۆى بکات بەرامبەر لیژنەى لێکۆلینەوە بەداخەوە کەرامەتى خۆى وحیزبەکەى و ئاینزاکەى بۆ مانەوەى بەرژەوەندیە مادییە گەورەکانى لە کۆمسیۆن ئەخاتە ژێر پێەوە و من وەکو کوردێک هەست بە سوکایەتیەکى گەورە لەرەفتارى ئەم پیاوە ئەکەم ، کەنامەى پاڕانەوە بۆ ( نەسار ئەلروبەیعى ) سەرۆکى دەستەى سیاسى ڕەوتى سەدر ناردووە کەتیایدا خوازیارە موقتەدا سەدر ببینێ و باسى مەزڵومیەتى خۆى بۆ بکات ئەویش بەڵکو چاوى ڕەحمەتى لێبێت و بەسەرۆکى کۆمسیۆن کەسەر بە ڕەوتەکەى موقتەدا سەدرە چاوپۆشى لێبکات و بۆ سەرکارەکەى بیگەڕێننەوە . ڕەوتى سەدر نامەکەى باوەسەعى ژێر بەژێر ناردبوى ئاشکرا کرد ، ئاى مانگا بەدزیەوە کەڵ بگرێت بە ئاشکرا ئەزێت .
 ئەمەش دەقى نامەکەیەتى :

ماوەیەکە چاوەڕێ بووم  هەتا ئەم نامە ئابڕو بەرە بکەوێتە بەر ڕەخنە یان هاونیشتمانیەکى یارسانى (کاکەیى) ئەو سوکایەتیانەى بەم ئاینزایە کراوە ڕەتبکاتەوە ، بەداخەوە کە هەتا ئەم ساتەى ئەوەى دەرکى پێبکەم ، نەکەوتۆتە بەر ڕەخنەو لێکۆڵینەوە ، هەر لەو سۆنگەیەشەوە ئەم نوسینە زادەى ئەو چاوەڕوانیە بێبەرهەمە بووە . 

موقتەدا سەدر کێیە :
  هەقمانە بپرسین موقتەدا کیێیە ؟ کە کاک سەعید پەناى بۆ ئەبات هەتا گوێبیستى ئاهونزولەى بێت و دڵى لە ئاستیدا نەرم ببێت و دور لەیاسا تەقەللایەکى بۆبدات .
   ژیانى سیاسى ئەم پیاوە دواى داگیرکردنى عێراق لەلایەن ئەمریکاوە دوستیپێکردووە ، لەدووەم ڕۆژى ئەو پرۆسەیە عەبدولمەجید خوئى کوشت کەسەرۆکایەتى دامەزراوەى خێروازى خوئی ئەکرد ، کە دەستبەرى پارەى بۆ ئاوەدانکدنەوە و چاککردنى تۆڕەکانى ئاو و کارەباى و قوتابخانە ...و شارى نەجەف و هاوکارى هەژارو لێقەوماوان ئەکرد . موقتەدا کوڕى چوارەمى محەمەد محەمەد سادق ئەلسەردە ، میلیشیاى سوپاى مەهدى و دواتر سەرایاى ئەلسەلام دروستکرد، کە دڕندانەترین ڕۆڵى لە شەڕى مەزهەبى عێراقدا گێڕا و لەوانە کوشتن لەسەر ناسنامەى ئاینى و فڕاندن و بەبارمتەگرتن داگیرکردنى مڵک و ماڵى خەڵک و گشتى و سەرانە سەندن ، موقتەدا هەروەکو پارتى هەرچى کۆنە بەعسى و ئەوانەى سەربە دەزگا سیخوریەکانى بەعس و فیداییانى سەدامى لەخۆی خرکردەوە ، ئەو میلیشیا شیعە دڕندانەى کەئێستا لە عێراقدا لە سەر و یاساوە تەراتێن ئەکەن ، لە میلیشیاکانى موقتەداوە لەدایک بون و جیابونەتەوە لەوانە : عەسائبى ئەهلى حەق بەڕابەرى قەیس خزعەلى و لیواى ئەبو فەزللعەباس بە ڕابەرى ئەوس ئەلخەفاجى و وە میلیشیاى ئەلنجباء بەڕابەرى ئەکرەم ئەلکەعبى وە سوپاى ئەلموئمل بەرابەرى سەعد سوار .
 هەروەکو چۆن لەهەلبژاردنەکاندا پارتى بە ساختەکارى و قۆرخکردنى شارى دهۆک کەئەبێت دەنگ بۆ پارتى بدەن دەنگێکى زۆر دەهێنێت ، موقتەداش بەهەمان شێوە لە شارێکى وەکو ئەلسەورە 
( مدینەالثورة ) کەناوى ناوە مەدینەى سەدر دانیشتوانەکەى چەند ملیۆنێکە قۆرخکردووە گەڕەک بە گەڕەک بۆیان دیاریکراوە کەدەنگ بەکامە کاندید بدەن ، ئەمە سەرەڕاى ترس و گرتن و هەڕەشە و زۆر شێوازى ناقۆلا و دور لەهەموو پێودانگێکى ئینسانى .

سوکایەتى بەگۆڕان :
    گۆڕان سەرو زمان و بنى زمانى سەروەرى یاسا و پیادەکردنى قانون و ڕینمایی و ڕیکارە یاساییەکانەو خۆى بە پێشەنگ و ڕچەشکێن لەو بوارەدا لە قەڵەم ئەدات و ژورێکی تایبەتیان بەناوى ژورى یاسایی هەیە ، وەک خۆیان ئەڵێن بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە شەڕی ئەوەیكردوە ، یاسا سەروەربێت و ئەوانەی یاسا پێشێلدەكەن و گەندەڵکاران و سوكایەتی بە مافە ئینسانیەکان ئەکەن  لێپێچینەوەى یاساییان لەگەڵدا بکرێت و سزاى خۆیان وەربگرن .
  ئەوەتا ئەندامى کۆمسیۆنەکەیان لەبەغداد هەموو ئەو پرنسیپانەى گۆڕانى خستە ژێر پێوە و پەنا بۆ واستە و پاڕانەوە ئەبات لەبرى  ئەوەى پیادەى ڕێکارە یاساییەکان بکات ، بەبێ ئەوەى ئەم  بزوتنەوەیە هیچ کاردانەوەیەکى هەبێت  واتە ئەم حیزبە یاساى بۆخەڵک دەوێت و بەڵام بۆخۆیان نیە ، وەکئەوەى ئەبینین ماوەى یاسایى پارێزگارەکەى گۆڕان لە سلێمانى بەسەرچووە و گۆڕان وەکو بۆق چۆتە سورى متبونەوە لە ئاستى ئەو پرسانەدا .

بێحورمەتیکردن بە ئاینزاى یارسان :
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە :
 ( یارسان بە ئەھلی حەق یان کاکەیی دەوترێت گروپێکی تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن ، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون  ... ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیداگری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی یارسان لە    ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان  بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە ، جا دواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری کوردستان و ئێران .
   بە بۆچوونی ھەندێک لە مێژووناسان ، ناوی یارسان کورتکراوەی "یارسولتان" ە و مەبەست لێی) سوڵتان سەھاکە (بە فارسی: سلطان اسحاق) ، ھەرچەند بوونی ئاینی یارسان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان (٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر) بەڵام سوڵتان سەھاک بە داڕێژەرەوەی ئاینەکە دادەنرێت  کە رێبەرێکی دیاری ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. یاخود یارستان بە واتای شوێنی یار یا موریدانی ئەھلی حەق . کۆنترین ناودارانی یارسان بابا تاھیری ھەمەدانی (٩٣٧ – ١٠١٠ ز ) لای یارسانەکان پیرۆزە و ھەندێک لە نوسراەوەکانی لە سەرەنجام کە بەدی دەکرێت کە نووسراوی ھەرە پیرۆزی یارسانە. ) .
  ئەم ئاینزایە لەکوردستاندا جگە ئاینێکى دێرینى کورد مێژویەکمان بۆ ئەگێڕیتەوە لەبەرگرى دژى داگیرکارانى کوردستان و بەتایبەت هێرش و داگیرکارى ئیسلامە عەرەبەکانى جەزیرە کەئەم ئاینە هەتا ئێستا مانەوەى خۆى پاراستووە و بەداخەوە کتێبخانەى کوردى زۆر هەژارە لەو سەرچاوانەى کەبمانەوێت لێکۆڵینەوە لەم ئاینە دێرینەى کورد بکەین ، بەداخەوە کەسى ئاینفرۆشى وەکو ئەم باوەسەعیەى تیایە .
لە کتێبى پیرۆزى یارسان ( سەرئەنجام ) بەرامبەر هێرشى دڕندانەى ئیسلام هاتووە :
هەنێ مەگێلێن یەک یەک شاران
تا زیندە کەریم ئایین کوردان
 واتە شاران ئەگەڕیین هەتا ئاینى کوردان زیندوو بکەینەوە ، بەداخەوە سەعید خیانەتیکى مێژووى لەم ئاینە دێرینە ئەکات و لە پاڕانەوەکەیدا بە دەق ئەڵێت : ( کونى من ابناء الطائفةالکاکائیة الموالیةلامیر المؤمنین مولاي على) واتە من لە تایفەى کاکەیم و سەربە ئەمیرى ئیمانداران گەورەمان عەلیم . ئەمە هەمان ئەو قسانەیە کە شیعەکانى ئێران ئەیدەنە پاڵ یارسانەکان و بە شیعەیان لەقەڵەم ئەدەن و پێیان ئەڵێن عەلەوى ، یارسانەکانى ڕۆژهەڵات بەرگرییەکى بێوێنە لە ئاینەکەیان ئەکەن لەناو حکومەتێکى ئاینیدا کە بێجگە لە شیعە هەموو ئاینەکانیتر یاساغ و بە فەرامۆشى سپێردراون . لەبەرامبەر تەسلیم نەبونى یارسانەکان بەحکومەتى ئیسلامى ئێران ئەوەتا ئایەتوڵا  ناسر مەکارم شیرازی ، مەرجەعێکی شیعه یە ،ئەڵێت نابێت ئەو خواردنانه بخۆن که یارسانى ئامادەیکردووە  واتە حەرامە .
 سەعید پیش ئەوەى دەست و دەمى بگاتە بەز و چەورى کۆمسیۆن ئەیشیعران و ئەیوت :
 
سەعید کاکەیی - سعید الکاکەئي‎.
September 8, 2014 • 
خیانەت لە فەرهەنگى کوردەواریدا ڕوبەرێکى فراوانی گرتووە ، بە هۆى ئەم هەموو خیانەت و ناپاکیەى کە کراوە ، زۆرێک لەوانە وەها باس لە خیانەت ئەکەن وەک ئەوەى کەخۆیان چەند فرسەخێک لێیدوربن بەلام هەرخۆیان سەرقافلەچین و لەژێر بارى خیانەتدا نقەیاندێت ، خەڵکى خیانەتکار ئابڕوى تکاوە و بێچاو وڕووە ، باوە سەعید ئەڵێت هەر هەوڵێک بنرێت بۆ بەئیسلامکردنى ئەم ئاینە کوردیە خیانەتێکى مەزنە ، ئەمەى خوارەوە نمونەکەیەتى و ئێستا بەهەر چوار پێیەوە لەبەردەم موقتەدا سەدردا نەک خۆى تایفەکەشى بەئیسلام ئەکات ، ئاى لەم بێحورمەتیە خەریکە وڵات ئەبێتە بێحورمەت خانە .

[سان سەهاك نەك تەنها بە ئاشکرا بانگاشەی بۆ ئایینی یارسان دەستپێکردوە، بەڵکو شۆڕشێکی کولتوری و ئایینیشی پەریا کردوە کە دەستکەوتە مێژویی و دیارەکانی بریتین لە نەك تەنها زیندو کردنەوەی ئایینی لە مێژینەی کورد، بەڵکو رێنوسی زمانی کوردییشی لە قەدەغەبونەوە رزگار کردوە و کردویەتی بە زمانی فەرمی ئایینی یارسان. بۆیە، هەر هەوڵ و هەنگاوێك لەلایەن هەر کەس و لایەنێکەوە بنرێت بۆ بە ئیسلامکردنی ئەم ئایینە کوردیە پیرۆزە، نەك تەنها هەنگاوێکی دزێو و نەخوازراوە دژ بە مافی تێکرای پەیڕەونی ئەم ئایینە، بەڵکو خیانەتێکی مەزنە دەرهەق بە مێژوی کورد و کولتورە زەنگین و دەوڵەمەندەکەی.

باوە سەعی بەرامبەر ئەو کاکەییانەى کە ئەلێن موسڵمانین زۆر پڕە و بە ترسنۆک و نەزان یان ئەناسێت لەداخدا بڕیار ئەدات پاشگرى کاکەییى لە خۆى دابماڵێت ، ئیستا کاکەییەکان مافى خۆیانە پێستى ئەم زەلیلەى بەرپێی موقتەدا سەدردا بگورون و لە ئەڵقەى یارسان وەدەرى نێن ، لەهەموى سەیرتر کاتى خۆى ڕەوانشاد جەمال نەبەز ئامۆژگارى باوە سەعی کرد ئەوەنەکات و کاتێک پارتى فەرمانى گرتنى بۆ جەمال نەبەز دەرکرد باوەسەعى دەستوبرد نوسینەکەى ئەو ڕەوانشادەى لابرد ، ئەوەش پەرەگرافێک لەنوسینەکەى باوە سەعى پێش بەچۆکاهاتنى بەرامبەر سەماحەتى موقتەدا . 

 
لە نێوان دوو کاکەیدا:
عیزەت کاکەیى (١٨٨٦ – ١٩١٤) فەرمانبەرێکى شارەزا و دەست و داوێنپاکى سەردەمى فەرمانڕەوایى عوسمانى و بە هۆى ئەوەى کە لەچەند بوارێک و فەرمانگەیەکى جیاوازدا کاریکردووە توشى دەردەسەرى بووە و لە ٢٥ى مایسى ١٩١٠ بەفەرمانى روشدى باشا موتەسەرف ( پارێزگار ) ى سلێمانى لەسەر کارەکەى لائەبرێت ، عێزەت پەنا بۆکەس نابات لە گەڵ ئەوەى کەسێکە لەلایەن ناوداران و ناسراوانى ئەوکاتە ڕێزى لێگیراوە بەڵکو پەنا بۆ ڕێکارە یاساییەکانى ئەو کاتە ئەبات .
 لە بیرەوەریەکانى ڕۆژى ٢٣-٧- ١٩١٠  دا ئەڵێت ک ( کە ڕوشدى پاشا داواى لێکردوم کەبچمە ماڵى یەک بەیەکى ئەنجومەنى سلێمانى لەبەر ئەوەى ناوى ئەوانت هێناوە و یەکسەر بۆ سەر کارەکەت ئەگێرمەوە و لەوەڵامدا عیزەت ئەفەندى ئەڵێت : دەرکردنى من لەسەر هیچ بنەمایەکى یاسایى نەبووە وە من بەرامبەر ئەندامانى ئەنجومەنى شار هیچ کارێکى نارەوام نەکردووە وە ئەو پێشنیارەى کەجەنابتان دەیکەن من بە پەتى قەنارەدا هەڵبواسرێم لەلام خۆشترە ) . *
 

باوە سەعى و  کوردستانپۆست :
باوە سەعى لە ڕەخنە دیپلۆماسیەکەیدا زۆر نادیپلۆماسى ئەدوێت و بەکوردستان پۆست ئەڵێت بێدایک و باوک و لاسار ، خۆى بە پسپۆڕى سەربازى ئەزانیت ، پیماناڵێیت چ ئاکادیمیایەکى سەربازی تەواو کردووە کوا دایک و باوکى ئەم پسپۆڕیەى ، بە دکتۆر خۆى ناساندووە ، کوا دکتۆراکەى لە چ بوارێکدایە و لە چ زانکۆیەکە ، ئەمەیان نەک دایک و باوک خزمیشى نیە ، ئەڵێیت حەوت ساڵ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى ئەمریکیەکاندا ئیشم کردووە ، خۆ بەڕێزتان هاوڵاتیەکى وڵاتى کەنەدایە ، کامە باڵا و کامە بەرپرس کامە ئەمریکا ، پیاوێک تۆزێک ڕێز لەکەسایەتى خۆیبگرێت چۆن ئاوەها درۆ بە جوملە ڕیز ئەکات ، ئاخر هەر لەم سەکۆیەى کوردستان پۆستەوە ئەو هەموو پلەى سەربازى و دکتۆرایەمان لەبەر داکەندو و ئاوەڕوتمان کرد ، زۆر دەستوبرد لە پەیج و فەیسبوکەکەى ئەوەى بۆنى ئەوانەى لێدەهات خێرا سڕیەوە ، ئەگەر چەکوشوکەى کوردستان پۆستت بەرنەکەوتایە هەتا ئێستا لەگردەکە و داوێنى گردەکە  دکتۆر و پسپۆڕى سەربازى بویت .
   باوە سەعى لە وڵاتى کەنەدا ژیانى خۆى و ژن و کچ و کوڕى مسۆگەر کردووە ، ئەوەندە بێئەمەکە ئەو پارەى بەرتیلەى کە لەکۆمپانیا کۆریەکە وەریگرتووە بۆ کوڕەکەى بەزانیارى ساختە بەناوى کەمیشن بۆ کوڕەکەى تەحویل کردووە ، ئافەرم پیاو ئەوەندە ویژدان مردوو بیت ، کوردستان پۆست ناهەقیەتى لە کەنەداو لەم بانک بۆ ئەو بانک لەم ژمارە حسابیە بۆ ئەو ژمارەیە بەر چەکوشى بدات و با چاوەڕێببێت ، ئەم چاوەڕوانیە بێبەرهەم نابێت ، وەکو چاوەڕوانیەکەى بەردەم قاپیەکەى موقتەدا نیە . 
 
 نەخشە ڕێگاى سەماحەتى موقتەدا :
بڕواننە ئەم ڤیدیۆیە موقتەدا سەدر لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ مریدو لایەنگرانیدا نازانم باوە سەعید ئامادەیى هەبووە یان نا چونکە خۆى و (تایفەکەى )سەربە عەلى ئەمیرى ئیماندرانە ، ئەڵێت : ئەگەر بەڕێگەیەکدا ڕۆیشتن ڕێگەکە داخرابوو نەگەڕێنەوە بەڵکو لە شوێنى خۆتان بخولێنەوە و ئەڵێت: 
ئیستا ئاقڵ بوون یان بۆتان دووبارە بکەمەوە ، منیش ئەزانم گردەکە سەر مەستى ستایشکردنى مەسرورى کوڕى مەرجەعە، بەڵام باوە سەعید دواى خەجاڵەت نامەکەى بۆ موقتەدا ئەیخولێنێتەوە.