ئەو لۆمپەنەش بناسن

Monday, 04/02/2019, 12:47

12497 بینراوە


یەکێکە لە چڵکاوخۆرەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی کە خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
کاتیك زلهێزەکان قەراریان دا، کە شای ئێڕان بڕوخێنن، بێ ئەوەی پرس بە گەلانی ئێڕانی بکرێ ئەو ئەرکەیان بۆ قازانجی خۆیان لە ماوەیەکی کورتدا ڕاپەراند. لە سەراسەی ئیڕان وکوردستانی ئیڕانیش حیزب و ڕیکخراوەی جۆراوجۆر وەک قارچک سەری دەرهێنا. تاقمێک لەو حیزبانەش لە سەردەمێ دەسەڵاتدارانی تاراندا روویان لە وڵاتانی جیران کردبوو، لەوێ بە نەهێنی دەژیان.
یەکێک لەو حیزبانەی کە زۆر بە هاسانی و بە بێ رەنج وماندووبون گەرایەوە کوردستان ئێڕان ولە سەرحازری ڕۆنیشت حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو.
----------------------------
پێشینەی ئەو حیزبە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی دوای کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان. بە دامەزراندنی کۆمارێکی کارتۆنی لە لایان روسەکانەوە بوو کە خۆی بە میراتگری کۆمار پێناسە کرد!
ئەوەی کە زۆر سرنجڕاکێشە ئەوەیە، زۆر کەس و تاکی کورد لە سەردەمی شای ئێڕاندا ببوونە ئەڕتەشیی و کاری نیزامییان بۆ دامودەزگای ئەڕتەشی شای ئێڕان جێ بە جێ دەکرد. زۆرینەی ئەو کەسانە کە کوردبون تەنانەت سیخۆریان بۆ رێکخستنەکانی دژە ئیتلاعاتی ئێران دەکرد وهاووڵاتیە کوردەکانی خۆیان بە گرتن دەدا!
شا، کە رووخا ئەوانەش تووشی بێدەرەتانی و بێکاری بوون، دەیانزانی کۆماری ئیسلامی لێیان خۆش نابێ. باشترین شوێن بۆ درێژە پێدان و دژایەتی کردن دەگەڵ کۆماری ئیسلامی خۆ تێخزاندن بوو لە ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کوردستانی ئێڕان. لە راستیدا ئەو کەسانە ناهاتبوونە ناو ئەو حیزبە کە داوای خودموختاری بۆ گەلی کورد بکەن، بەڵکو ئەوان بەو شیوەیە دژایەتی دەسەڵاتی تازەپێگەیشتووی تارانیان دەکرد. وایان دەزانی لە ماوەیەکی کورتدا دەتوانن سیستەمی پادشایی بگەڕێننەوە ئێڕان و بۆخۆیان ببنەوە هەمەکارەی دەسەڵات.
بە هۆی ئەوەی، کە تا رادەیەک شارەزای کاروباری لەشکری و نیزامی بوون، توانیان گەنجە ساویلکەکانی ئەو سەردەمە بکەنە پێشمەرگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان.هەستی کوردانەو سۆزی خودموختاری خوازیی بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی کەسانێکی زۆر لە ژێر ناوی پێشمەرگایەتی!
نیزامیەکانی شاپەرەستی هەڵاتووی سەردەمی شای ئیڕان، کە ببوونە بەرپرسی نیزامی وبەرپرسی پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە، زۆریان منداڵی بێ تاوانی کوردیان بە کوشت دا! شەڕی خۆدڕێنی ناو شارەکان لەو سەردەمدا بە دەستی کەسانی ئەڕتەشی وشاپەرەستی ناو حیزبی دێمۆکڕات بە ڕێوە دەچووکە لە ماڵوێرانی زیاتر چیدیکەی دەگەڵ خۆی نەهێنا.
یەکێک لەو کەسانەی کە لە شاپەرەستەکانی سەردەمی پێشوو بووە، هاتە ریزی ئەندامەتیی حیزبی دیموکرتی کوردستانی ئێران ناوی (حامید گەوهەری) بووی، کە کاتی خۆی گروبانی دژە ئیتلاعاتی ئەڕتەشی ئێڕان بووە. ئەو کەسە ئێستا لە وڵاتی سۆئێد دەژی وخۆی وەک کەسایەتیەکی نووسەر و لێکۆلەر نیشآن دەدا.
ئەو کەسە سەدان منداڵی کوردی بە کوشتداوە، لە داڕێژەرانی شەڕی ناوشارەکان بووە لە کوردستانی ئێڕان، کە هەزاران ماڵی تێدا وێرانکراوە. ئەو چەک و چۆلانەی کە لە سەربازخانەکانی شاری مهاباد مابون، لە ڕێگای ئەو کەسەوە دزران و فرۆشران. زۆری نەخایاند لە حیزبی دیموکرات دەریان کرد تا رووی کردە وڵاتی کرد. ئەو جار بوو بە نۆکەری بنەماڵەی بارزانی. ئەو جاریش لە بەر هەستی کوردایەتی نەبوو، بۆ ئەوەی بەربەرەکانێ لەگەڵ حیزبی دیموکرات و پ،ک،ک بکا رووی لەو بنەماڵەیە کرد.
ئێستا وەک کەسایەتیەکی لۆمپەن زۆر بە ناڕەوا دژی پاڕتی کرێکارانی کوردستان کتێب و راگەیاندن بڵاو دەکاتەوە  و مانگانەش پارەی خۆی لە بارزانی وەردەگرێ!
هێرشەکانی بۆ سەر پ،ک،ک، وێنەی هێرەشەکانی میتی تورک و دەسەڵاتی ئەردۆغانیش نییە. خۆش خزمەتیەکە بە دوژمن ونەیارانی پ،ک،ک،.
کاتێک مرۆڤ چاو لە رووپەڕی فەیسبوکەی ئەم کابرایە دەکات بێزی لە کوردبونی خۆی دێ. کەسێکی رابوردوو گڵاو، قاتڵی هەزاران مرۆڤی کورد بە زمانێک دژایەتی کورد دەکات کە لە راگەیاندنەکانی دوژمنانی کورد ئەو شێوە زمانە بە کار ناهێنرێ. ئێستاش خۆی وەک کەسایەتیەکی نووسەر و توێژەر بە خەڵکی ساویلکە دەناسێنێ.
سرنج: بۆ خوێنەری ئاگا، ئەگەر دەتوانن چاو لە فەیسبوکی ئەو لۆمپەنە بکەن. هیچ پاسدارێکی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسێکی میتی تورک و عەرەبێکی دژ بە کورد ئاوا باسی پ،ک،ک، ناکا. حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێڕان پڕ بووە لەو شا  پەرستانە کە قەت بۆ کورد تێنەکۆشاون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە