باعە باعی ترەمپ، سازو سەمتورو زیلە

Friday, 18/01/2019, 23:21

4210 بینراوە


ترەمپ لەبەر ئەوەی وەک جۆرج بوش نازانێت بدوێت و بنوسێت هەڵە لە نوسیندا دەکات ، بەلام دەلێن نەخێر ئەوە مەبەستی سیاسی، ئەو هەڵانە دەکات.
ترەمپ دەڵێت گوایە ئەگەر تورک هێرش بکاتە سەر کورد، ئەوا ناوچەی دژە فڕین لەسەر سنور بۆ پاراستنی کور دروست ئەکات، دەبوایە کاتێك داوای ئەوەیان بکردایە کە تورکیا بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە ئەفرینی داگیرکرد، خەڵکی ئەفرینیش لە ناچاریدا لەژێر بۆمبارانی فرۆکەی تورکیا، شارەکەیان جێهێشت بۆ داعش و کەسیش دەنگی لێوە نەهات.
ترەمپ دەڵێت نابێت کورد تورکیا توڕە بکات! ئەم وتەیەی زیاتر لە جنێودان ئەچێت بە کورد هەتاوەکو بەرگری، دەبوایە بیوتایە دەبێت تورکیا بوەستێت لە جینۆسایدکردنی کوردان، لەکاتێکدا ئەمڕۆ لە جادەکانی ئەوروپا و ئەمەریکادا بەهۆی بەرگری شەرەڤانانەوە ئیسلامیەکان ناوێرن خۆیان بنوێنن و وەک جارن هەڕەشە بکەن، بۆیە بەگوێرەی پیویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە. هەموو کوردیش دلی خۆشە بەم باعە باعەی ترەمپ کەن اویان ناوە جریوە جریو.
دەبوایە ترەمپ و پیاوانی سیاسی ئەوروپی بەدەنگی بەرز بیان وتایە کە ئەوان قەرزاری کوردانی رۆژاڤان و داوای دەرکردنی تورکیا بکەن لە ئەفرین، ئەوسا دەتوانرا دڵمان بە قسەکانی خۆش بوایە، بەلام لە ناچاریدا کوردان هیوایان بە باعەباعی ترامپە، چونکە ئەزانن هیچی لێ سەوز نابێت بە تایبەتی لە کاتێکدا بارزانی بۆتە قۆندەرەی ئۆردوگان، ئیسلامیەکانی کوردستانیش هیوای سەرکەوتن بۆ ئۆردوگان دەخوازن.
خۆ هەتاوەکو بارزانی لەویادا بێت، ئەگەر دە لەشکری وەک ئەمەریکاش بێتە ناوچەکەوە ئەوا ناتوانن کوردستانێکی یەکگرتو دروست بکەن، مەگەر کانتۆنێک بکەن بە موڵکی عەشیرەتی بارزانی لەگەڵ چەند بیرە نەوتێکدا بۆ خۆی و عەشیرەتەکەی بۆ هەتا هەتایە، بەڵام ئەمەش قبوڵ ناکات لەبەر ئەوەی سیستەمی کانتۆن پێشنیاری پەکەکەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە