باوکی هەژاران هیچی تیانەماوە و کاتی پرسیارکردنە!

Saturday, 19/01/2019, 3:49

8016 بینراوە


ئایا ئەمە بوختان و درۆیەکی گەورەیە، یان ڕاستیەکی ڕەهایە، کە تۆیان کرد، بە باوکی هەژاران، بۆ کردنت بەناو و نیشانی کۆمپانیای، گەندەلی و بێ ڕەوشتی، دزی و تالانی و برا بەشی جەلالی و مەلایی، خائین و دۆراو و تاپۆکردن... و بە کوشتدانی ڕۆڵەکانی خەڵکانی کوردستان، بۆ بە گەمژەکردن و فێڵکردن لێیان و کردنیان، بە سووتەمەنی، بۆ پلە و خۆشگوزەرانی داهاتووی مناڵەکانت لەدوای خۆت، وەک بنەماڵەی ژمارە سێ؟!؛ کاک نەوشێروان، بەراست تۆ کەسێکی ئیمانداربوویت"موئمن" یان سیاسەت بە دینەوە دەکرد، یان ئیمانداریکی سیاسی بوویت؟!؛
نەوشیروان مستەفا، هەربەڕاست تۆ باوکی هەژاران بوویت، یان خاپێنەر و داربڕ بوویت، لەقنگی هەژاران، بۆ بەردەوامیەت و مانەوەی جەلالی و مەلایی، زۆر بەتایبەتیش: جەلالی فاشیلی خۆشەویسترین و یەکەمین کەسی ژیانت...؟!؛؛ گەر بەڕاست باوکی هەژاران بوویت، بۆ کورەکانت ئێستا جڕت، بۆ هەموو بوون و سەروەری و کەرامەت و رابردووت لێدەدەن و نەک، هەر قەشمەری و سووکایەتیت پێدەکەن، بگرە وەک مناڵە خوڕێە، باوک خۆنەناسەکانی، مسعود و جەلال بارزانی، هەمیشە فاشیل و دۆراوی خائین، بە گەلی کوردمان، پێشبڕکێی دزی و تاڵانی و خیانەت و ژیانی شاهانەیان دەکەن، بەو موڵک و سەروەت و سامان و سەرمایەی، کە گوایە بۆ خزمەت و بەرژەوەندی خەڵکانی هەژاری کوردستانت، کۆتکردبووەوە و جێتهێشت، بە پاڵپشتی و هێزی هاوڕێ هاوخەباتە، چڵێس و چاوچنۆکەکانت؟؟!؛ باشە کاک نەوشێروان، گەر تۆ باوکی هەژاران بوویت و بڕوات هەبوو پێیان و خەباتیشت، هەر لە پێناوی هەژارانی کوردستانا بوو، پێمان ناڵێیت: چۆن لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیت، ئەم هەموو برادەر و هاوڕێیە، داتەپیو و هیچ و پووچ و نامرۆڤ و داکەلاو لە ڕەوشت و هیچ لەبارنەبووانەت هەبوو، کە جگە لە: گەدە و گیرفان و گەڵ؛؛ هیچ فکر و بیرکردنەوە و ئامانج و خەمێکی تریان نیە، لەسەر حیسابی هەژارانی کوردستان؟؟؛؛ دە پێمان بڵێ ئاخر چۆن دەکرێت، تۆیەک لەو پەڕی، ڕەوشت بەرزیت و پارێزگاری هەژارانی کوردستان و مافەکانیان بوویت، کەچی هاورێکانت، لە سەدا ملیۆنان جار زیاتریش بەتەواوەتی، پێچەوانە و دژی بیر و کار و کردەوەت بوون؟!! ئاخر چ شتێک تۆی بەوانە گرێدابوو، چ نەهێنیەکە کە ئەم خوڕیە داتەپیووانەی، ئێستاکەی بەناو: سەران و هەڵتیزێنەرانی بزوتەوەی دۆڕان، نەک گۆران، تێکەڵ بەیەکیان کردبوون؟!؛؛؛ نەوشێروا مستەفا، دیسان ئەم پرسیارەم دووبارە دەکەمەوە: بەڕاست تۆ دژی فکر و بیر وکاروکردە و سیاسەتی، جەلال تاڵەبانی فاشیل بوویت، یان تەنها دژی دەم و چاوەکانی دەورو و بەرەکەی جەلال بوویت، کە لەگەڵیانا هەڵت نەئەکرد و دژیان بوویت، بەڵام لەبەر جەلال بارزانی و خاتری، هیچت پێنەدەکرا بەرامبەریان و بەناچاری بزوتنەوەی گۆرانت، لە یەکیەتی؛ یان ڕاستر بڵێین لە جەلالیەت؛ داتاشی، بۆ زیاتری تەمەن درێژکردنی جەلالیەت و پاشانیش مەلاییەت؟!!؛ باشە چۆن و بۆچی و لەسەرچی و دژ بەکێ، کاتی خۆی لەشاخیش، ووتت با جەلالیزمیش هەبێت لە کوردستان، قەیچیە ئەکات؟!!؛؛؛ نەوشێروان ئایا لەمکات، ئەم جەلال پەرستیەت، دژ بەناحەزو دژەکانی جەلال تاڵەبانی فاشیل و پاراستنی بوو، لەلادانی و تڕۆکردنی لە یەکیەتی، یان لە خۆشەویستی و ڕەفاقەتی نێوانات بوو؟؟؛؛ کاک نەوشێروان، ئێستاکەش لە خۆڕا و بێ هۆ نیە، خۆشت دەزانی، خەڵکانی ئاقڵ و کەمێک تێگەیشتوو لە ژیان و دنیای سیاسەت، هەرگیز بڕاو بەوە ناکەن، کە هاوڕێکانت، لە دوای کۆچت، یەکسەرە و بەوخێراییەی، لە تیشک خێراتر، ئاوا ئینحیرافی ئەخلاقیان، بەر لە ئینحیرافی سیاسی کرد، گەر پێشنە و بنەمای بە هێزیان نەبووبێت، لە رابردوودا، وە تۆش ناسیوونت و زانیووتە و بەکارت هێناون لەمکات و بۆ دوای کۆچی خۆشت، بۆ ئەو مەبەست و ئامانجەی کە هەتبووە، بۆ بە بنەماڵەکردنی بەتەواوەتی، بنەماڵەکەی جەلالی فاشیل و دۆراو، بەرامبەر بە بنەماڵەی مەلامستۆی خائین و پاشانیش، بنەماڵەکەی خۆت وەک پاڵپشتیەک و هیزێک، بۆ بنەماڵەکەی جەلالی فاشیل...؟؟!! دەنا کاک نەوشێروان، چۆن بەمشێوەیە، کە هیچ کات، بە فکر و بیری نەک، هەر بنەماڵەی مسعود و جەلال بارزانیا نەدەهات، بگرە بە فکر و بیری، هیچ تاکیک و تێکڕای خەڵکانی، هەژار و ستەملێکراوی کوردستانا نەدەهات، کە ئەم هاوڕێگاو هاوڕێ و هاوفکرانەت، هێندە بە ئاسانی و سووک و سەلیمانە ببنە" قەحپەی ئیجابی؛ ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی" وەک قبوڵیان کرد، لە پێناوی؛ گەدە و گیرفان و گەڵیان؛ بەشێوەیەک کە جەلالی و مەلایی، بەتاینەتیش بنەماڵەی مسعودی خائین، زۆر زۆر، زۆریش مورتاحن و مورتاح بووینە، لە بزوتنەوەی دۆران و پێکەوە بوونیان، کە بەخەونیش شتی وایان نەدەدیت و بە حەسرەتی بوون؟؟؛؛؛ کاک نەوشیروان ئایا ئامانجەکەت، لەم بزوتنەوەی گؤڕانە، دۆران نەبوو بە خەڵکانی کوردستان، بۆ جەلالی و مەلایی؟!؛؛ ئایا هەر لەسەرەتاوە ئەم بزوتنەوەی گۆڕانەت، کۆپیەکەی مرداری جەلالی و مەلایی نەبوو، هێنات بەناوی گۆران و چاکسازی و دامەزراندنی، کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا و دادپەروەری کۆمەڵایەتی...هتد و دواتر، وەک هەنگوینێکی ناوئاخن پر لەژەهر، دەرخواردی خەڵکانی کوردستانداو سەدان و هەزاران هێندەی، بگرە زۆر زیاتر و ترسناکانە تریش، لە جەلالی و مەلایی، زیانت گەیاند، بە زیاتری شیواندن و تێکدانی فکر و بیرکردنەوە و ئەقڵیەتی، خەلکانی کوردستان و بێ متمانە کردنیان بە خۆیان بەشیوەیەک، کە تا ئێستا پێیان نەکراوە، تەنهاوتەنهاش بۆ مانەوەی دەستەڵاتی جەلالی و مەلایی، خائین و نەگۆرینیان بەهیچ شێوەیەک؟؟!؛ نەوشێروان مستەفا، ئەو بزوتنەوە دۆرانەی کە دوای خۆت جێتهێشت، ئەوەتا ئێستاکە، هەرچی هەیە، لە ناشەرعیەتی جەلالی و مەلایی و خیانەت و خاکفرۆشی و کوردکوژی و سیخوڕیکردنیان، بۆ داگیرکارانی کوردستان و ساختەکاری و دەستەلاتی، لەسەر ساختە هەڵچێنراو و دروستکراویان، نەک هەرپاریزگاری لێدەکەن و بەهەق و بەشەرعی دائەنێن و پیناسەی دەکەن، بگرە دەشیپەرستن، لە پیناوی، گەدە و گیرفان و گەڵیان؟!؛ کاک نەوشیروان مستەفا، کە خۆشت لەژیان بوویت، بە هەر هەموو ووردەکارییەکانەوە دەتزانی، کە جەلالی و مەلایی، کێن و چین وچ خیانەتیکیان کردووە، وە بەردەوامن لەسەری و هەرگیزاو هەرگیزیش، وازی لێناهێنن، دەتزانی کە بەبێ ساختەکردن، نەک هەر لە دەنگی زیندووەکان، بگرە لە دەنگی مردووەکان و، بازرکانیکردن، بە جەستە و خوینی، زیندووەکان و هێسک و پڕووسکی مردووەکانیشەوە، دەکەن و خاکی کوردستانیش، دەکەنە تورەگە بۆ داگیرکاران و دوژمنانی کوردستان، وە ئەم کار و کردە بێ رەوشتانەی سیاسیان، نەک هەروازی لێناهێنن، بگرە دەیکەن بە کەلتوور و بە نەریت و چەندین، نەوەی گەلی کوردمانیشی پێ پەروەردە و سەقەت و ئیفلیج دەکەن، لە پێناوی ئەجینداکانی داگیرکارانی کوردستان و مانەوەی خۆیان؟؟!! کەچی کاک نەوشیروان، تۆش کە زیندوو بووویت، هەمان ئەو شەرعیەتت پێدان، کە ئێستا بزوتەنەوەکەت پێیانی داوە، یان با راستیانەتر و ڕاستگۆیانەتر بڵێین: لەسەر هەمان ڕێچکە و ڕێرەوەی ئەم شەرعیەتەی کە خۆت دات، بە خیانەت و دزی و تالانی و بە ناشەرعیەتەکانی جەلالی و مەلایی و دەستەڵاتە، ساختە و ناشەرعی و سەپێنراوەکەیان، وا ئەمرۆکە هاوڕێکانی، هاوفکر و هاوخەبات و هاوشۆڕش و هاومیسداقیەکانت، پەیڕەوی دەکەن!!!؛ کاک نەوشیروان، ئەمە تەنها سەرەتایەک و دەسپێكێکە لە پرسیار کردن، بۆ دیارخستن و گەیشتن بەڕاستیەکان، لەسەر خۆت و نەهێنی بیرۆکەی دروستکردن و قووتکردنەوەی ئەم بزوتنەوە گوماناویەی، بەناو گۆڕان، کە تەنهاوتەنها، بێجگە لە کۆپیەکەی ماڵکاولکارانەی، ترسناکتر و گەوتر و لەناوبەر تر، لە جەلالیەت و مەلاییەتی فاشیل و دۆڕاوی خائین، دژ بەگەلی کوردمان و رزگاری و سەرخۆبوونی زیاتر بترازیت، هیچ شتیکی تر نەبوو،
نیە و ناشبێت!!؛؛ مەحاڵیشە هیج هیز و کەس و لایەنێک، بتوانێت تاسەر، ڕاستیەکان بشارێتەوە و خەڵکان بەدرۆ و ناراستی و خیانەتیش لێیان، بخاپینێت و بەلاڕێیاندا بەرێت، بۆ مانەوەیان لە تاریکی و دواکەوتوویی و دەستەلاتی، باوی خیانەتکارانەی جەلالی و مەلایی!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە