نوێکراوەتەوە: رۆژنامەی زەمان پرێسی کوڕەکانی نەوشیروان، تا ئیستا شکستی هێناوە

Saturday, 01.19.2019, 22:40

3441 بینراوە


رۆژنامەی زەمەن پرێس کە کوڕەکانی نەوشیروان موستەفا بەنیازبوون لە ۲٠۱۹/۱/۱٥ بڵاوی بکەنەوە، کێشەی تێکەوت، چونکە تا ئێستا ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتو لە دەوریان کۆنەبۆتەوە، هەروەها ویستویانە بۆ موجامەلەی مەسرور لەسەرەتای پێکهێنانی کابینەکەدا  باس لەوە بکەن، گوایا مەسرور دەتوانێت حکومەتێکی سەرکەوتو پێک بهێنێت، بەڵام ڕاگەیاندنەکانی نزیک نێچیرڤان هەستیان بەمە کردوە و شکستیان بە ڕاپۆرتەکە هێناوە، بەتایبەتی مستەفای سەید قادر ڕۆلێ هەبووە لەوەی ڕاپۆرتەکە، بە کۆنتڕۆڵی باڵی نێچیرەڤاندا بڕوات وبڵاونەبێتەوە، چونکە مستەفای سەید قادر کە لە ژێرەوە هاریکاری نێچیرە و لە سەریشەوە، پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ مەسعود بارزانییدا هەیە.، ئەمە بۆتە شکستێک بۆ ستافی نووسین وسەرنوسەری زەمەن پرێس، بە پێی سەرچاوەکانی خۆمان لە گردەکەی زەرگەتە و لە رێگای مستەفای سەید قادرەوە داوایان لە ڕۆژنامەی رووداو کردوە، هاوکارییان بکەن و تا ژمارەی 10ی ئەو رۆژنامەیە چەند بابەتێک بڵاوبکەنەوە، لە هەولێریش ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی ئەنجام بدەن، بەم جۆرە دەردەکەوێت لە ئێستادا ڕۆژنامەنووسەکانی نزیک لە کورەکانی نەوشیروان ڕۆژنامەیەکیان پێ دەرناچێت و دەیانەوێت پەنا بۆ رووداو بەرن.
نوسینگەی کەی ئین ئێن لە هەولێر داخرا
دوای ئەوەی رۆژنامە و گۆڤاری زەمەن لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان موستەفاوە پارەیەکی زۆری بۆ تەرخان کرا و کارمەندانی ئەو رۆژنامە و گۆڤارە مووچەیەکی بەرزیان پێدەدرێت، لە بەرانبەردا کارمەندانی کەناڵی کەی ئێن ئێن لە مانگی 10ی 2018 ەوە مووچەیان وەرنەگرتوە، بۆیە کارمەندانی نوسینگەی ئەو کەناڵە لە شاری هەولێر بڕیاریان دا دەرگای نوسینگەکە دابخەن و کار نەکەن، وا بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت چونەتە ماڵەو.




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)