ھێرشی تورکیا بۆ سەر روژئاوا حەتمیە

Tuesday, 22/01/2019, 11:39

4551 بینراوە


ھەرچەندە لەئێستادا دەوڵەتی تورکیا بریاری ھێرش کردنە سەر رۆژئاوا کە خۆی لە کانتۆنەکانی ( جەزیرە ،کۆبانی ) دەبینێتەوە ، بۆ کاتێکی نادیار دواخستوە ،بەڵام ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا شتێکی حەتمیە لە داھاتوودا ھەر رودەدات
لەھەرکوێ ھەژموونی خۆسەری کورد بەدیھاتبێ دەوڵەتی تورک ئاشکراترین دوژمنی ئەو دۆزەیە ،ھەروەکو چۆن ماندێلا لە وەسفی تورک نموونە بە کورد بوون دێنێتەوە ،دەڵێ ئەگەر بتەوێ دەوڵەتی تورکیا بناسیت ببە بەکورد ،لێرەدا چەند ھۆکارێکی دیار و بەرچاو دەخەمە روو کە دەرخەری ئەو راستیەن تورکیا شەری مان و نەمان دەکات ،بۆیە لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا دەبێتە شتێکی حەتمی ، بۆ سەر باکووری سوریا (رۆژئاوا )وکۆی ئەو ناوچانەی کورد ھەوڵی خۆسەری دەدات 
*تورکیا لەئێستادا بە وریای مامەڵە لەگەڵ گۆرانکاری ناوچەکەدا دەکات ،دوای ئەوەی ئەمریکا سەنگەرەکانی لە رۆژئاوا گواستەوە بۆ عێراق ،بەبیانووی ئەوەی  شانە چەکدارەکانی داعش لەعێراق لە چالاکیدان ،لەسوریا داعش کۆتای ھاتووە ،بەڵام ئەوەی لێرەدا دەبینرێ لە سەر ئەمری واقیع دەتوانرێ پێچەوانەکەی بەروونترو ئاشکراد دیاربێ،رۆژانە چەندین پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و گروپە توندرەوەکانی داعش روودەدات لەعێراق روونادات ،
*سەردانی کردنی وەزیرانی دەرەوەی (ئەمریکا و ئێران ) بۆ عێراق و ھەرێم تەواوی راستیەکانی دەرخست ئەمریکا ئامادەکاری بۆ جەنێکی نوێ دەکات لەناوچەکە لەدژی ھەژموونی ئێرانی لە عێراق دواتر بۆ سەر ئێران و ناوچەکە بەگشتی ،تورکیا لەم حاڵەتەدا براوەی یەکەمە ھەروەکو چۆن  لەروخانی رژێمی بەعسی عێراقی تاران براوەی جەنگ بوو،بەبێ ئەوەی تێچووی جەنگەکە لەئەستۆبگرێ ،تورکیا دەیەوێ ئەو ھەلە لەدەست خۆی نەدات لەو قۆناغە..
*ھۆکارێکی گرینگ کە پێویستە ھەڵوێستەی لەسەر بکرێ ئەوەیە تورکیا داوای چەککردنی ھێزەکانی (ھەسەدە) بەتایبەت (یەپەگە) و ئەوانەی لە ئایدۆلۆژیای پارتی کرێکاران (پەکەکە) نزیکن لەلایەن ئەمریکاوە ،برینی ھاوکاری سەربازی و دارای بۆ روژئاوا ،ھەروەکو چۆن تورکیا و ھاوپەیمانانی دژی ریفراندۆمی ٢٥⁄٩ ، دەستای لە تەقینەوەکانی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە تاسڵوجەو بەحرکە لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٨ ،کەبەھۆیانەوە چەندین جۆری چەکی قورس و رۆکێتی دژە تانک لەناوچوون ،دیسانەوە تورکیا بەوردی دەگەرێ بەدوای کۆگاکانی چەک لە ژێرد دەسەڵاتی ھێزەکانی(ھەسەدە )، دیاریکردنی لۆکەیشنی کوگاکان ،بەتایبەت ئەو روکێتانەی لەلایەن ئەمریکاوە رادەستی ئەو ھێزانە کراوە ،لەدوای لەناوبردنیان دیسانەوە تورکیا جموجۆڵی سەربازی لە سەر سنوری دەست پێدەکاتەوە ،ئەوەش لەکاتێکدا دەبێ ئەمریکا بەھۆی مەشغوڵ بوونی بە ئێرانەوە ،ناتوانێ بەر بە لەشکرکێشی تورکیا بگرێ ...
ئەمانەو چەندین ھۆکاری تر دەمانگێنێتە ئەو راستەیە دەکرێ ھێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا شتێکی حەتمی و واقیعانەبێ لە داھاتووەکی نزیک .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە