ئایا هەموو مرۆڤەکان یەک سێنتراڵی سەرەکی زمانیان هەیە؟

Tuesday, 22/01/2019, 19:52

6497 بینراوە


زمان و پەیوەندی
زمان یەکێکە لە گرنتین پێویستیەکانی ژیان بۆ پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان،چەند شارەزاییت زیاتر بێت لە زماندا هێندە زیاتر دونیا بە ڕوتددا دەکرێتەوە. پێشینان گوتویانە چەند زمان بزانێت ئەوەندە کەسیت..
ئایا ئەگەر ئێمە هەموو مرۆڤین و یەک جۆر دی ئێن ئەی سەرەکیمان هەیە بۆچی لە هەر ناوچیەک بە زمانێک گفتوگۆ دەکەین؟
بۆچی لە هەر وڵاتێک بە زمانێکی جیاواز گفتوگۆ دەکەین؟ ئایا جیاوازیەکە لە ناو مێشکماندایە یان خۆمان پیش ئەوەی زانیاریەکان تۆمار بکەیت لە ناو مێشکماندا بۆ هەر شتێک وشەیەک دادەنێن و دەیکەینە زمانی گفتوگۆ؟
مرۆڤ دەتوانێت لە دوو ڕێگاوە فێری زمان ببێت، یەکەمیان لە ڕێگای بیستنی زمانەکەوە و گفتوگۆ کردن بەوزمانە، دووەمیان لە رێگای چاوەوە واتە بینینی ئایا لەسەر کتێب بێت یان کمپیوتەر بە هەمان شێوە دەتوانیت زانیاریەکان وەرگریت و لە ناو مێشکتدا تۆماریان بکەیت..
هەتا لە روانگەی دینیشەوە ئەگەر ئێمە هەموو نەوەی ئادەم و حەوا بین ئایا چۆن ئەم هەموو زمانە پەیدا بوە؟ ئایا مێژوی مرۆڤ و زەوی هێندە زۆرە تا مرۆڤ توانیبێتی هێندە زمان دروست بکات؟ 
بۆ فێربونی زمانێکی بێگانە کەمترین کات کە پێویستە بۆ ئەوەی زمانێکی سادە فێر یت نزیکەی ٢٠٠٠ کاتژمێری خوێندنت دەوێت جگە لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی. بۆ دروست کردنی زمانێکی سەربەخۆ بە نوسینەوە کەمترین کات کە پێویستە ١٠ بۆ ١٠٠ ساڵە.
لە ئێستادا ٦ بۆ ٧ هەزار زمان هەیە کە لە سەر زەوی گفتوگۆی پێدەکرێت، ئەگەر لەهجەکانی وەک بادینی و سۆرانی و هەورامی و کرمانجی هەژماردە بکەین دەگەینە ٩ هەزار زمان، ئەگەر لەهجەی شارو شارۆچکەکانی سەرزەوی هەمووی تێکڕا هەژماردە بکەین ئەوا دەگەینە ٢٠ بۆ ٢٥ هەزار زمان.
بەڵام سەیرەکە ئەوە سێنتراڵی زمان و خەزن کردنی زانیارییەکان بە یەک زمانی سەرەکی داتا وەردەگرێت و هەڵیدەگرێت، واتە ئەگەر بونەوەری هەسارەیەکی تر بێت لەگەڵ کوردێک گفتوگۆ بکات پیویستی بەوە نیە کە زمانی کوردی شارەزا بێت، دەتوانێت دایرێکت لەگەڵ سێنتەری گفتوگۆ ئاخاوتن بکات و لەیەکتریش تێ بگەن، واتە وەڵامەکانیش لە هەمان سێنتەرەوە وەردەگرێت..
ئەم جۆرە گفتوگۆیە لە پارەڵێڵی گوێ و چاوەوە رودەدات واتە بە تێلەپاتی..کەسەکان پیویستیان بەوە نیە بە دەنگ وشەکان بلێن یان کەسی گوێ گر پیویستی بەوە نیە بە گوێ وسەکان وەرگرێت.
ئێستا کە زانیمان سێنەتری زمان و داتا هەڵگرتن بۆ هەموو مرۆڤێک بە یەک شیوەیە ، ئەی چی وا دەکات کە ئەم هەموو زمانە هەبێت؟ وەڵامەکەی ئەوەیە پیش ئەوەی زانیاریەکان بگاتە سێنتەری زمان و هەڵگرتنی داتاکان ئامێرێک هەیە وەک وەرگێرە، واتە دەنگ یان نوسین وەردەگیڕێتە سەر زمانی بنەڕەتی ناو مێشک.نمونە من کوردم کە بە ڕوسی قسەم لەگەڵ دەکەن بە روسی گوێی لی دەگرم بەڵام کە داتاکان خەزن دەکەم بە زمانی سەرەکی ناو سێنتەری میشک داتاکان وەردەگرم. کەواتە ئیستا بۆمان دەرکەوت جیاوازیەکە لە وەرگێڕەکەدایە نەک لە ناو میشکی مۆرۆڤەکان..وەرگێڕەکە بڕیار دەدات بە چی جۆرێک زانیاریەکان وەرگرێتو  چۆن وەرگێڕێتە سەر ئەو زمانەی کە سێنتەری زمان لەناو میشک لێی تێ دەگات. بە هەمان شێوەی وێنە کە تۆ سەیری شوێنێک دەکەیت بە چاو تۆ وێنەکە بە هەڵەوگێراوی دەبینیت دوای جەند پڕۆسێسێک کە وێنەکە دەگاتە سێنەتری میشک و داتا هەڵگرتن وێنەکە وەک خۆی دەگات و هەڵدەگیرێت واتە بەهەمان شیوەی زمان لە شوێنی وەرگرتن کە چاوە وەردەگیڕدرێتە سەر و داتایەی کە میشک لێی تێ دەگات.
ئێستا دێینە  سەر ئەوەی بۆ کەسێک زمان بە زووی فێر دەبێت یان زیاتر لە دوو زمان دەزانێت و مرۆڤیش هەیە زمانی دایکی خۆی بەتەواوەتی نازانێت؟ وەڵامەکە دەگەرێتەوە بۆ چالاکی و سستی ئەو وەرگێرەی کە لە پێش سێنەتری زمان وهەڵگرتنی داتاکانە لە مێشکدا، واتە وەرگێڕی چالاک دەتوانێت زیاتر لە زمانێک بە خێرایی فیر بێت وەرگێڕی سست ناتوانێت زمانی دایکی بەتەواوەتی قسە بکات.
هیوام وایە ئەم روونکردنەوەیە سودی هەبوبێت بۆ خوێنەران


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە