فشەکەرەکانی شاخ و شار

Wednesday, 23/01/2019, 16:01

8546 بینراوە


ساڵی ١٩٨٦مقەڕمان لەگوندی قەیوانی گەورە بوو یەکێک لەپێشمەرگەکان ورکی گرتبوو دەیگووت: کەی ئەمە شۆڕشە ئێمەی پێشمەرگە لەم مقەڕەدا هەرخەریکی خەفەریاتی چێشت لێنان وحەرەسیاتی شەوین! دەبێت چالاکی پێشمەرگانە ئەنجام بدەین گەرل ەدوزخورماتووی گەرمیانیش بێت.
شەهید حەمە سورەبانی ئامرمەفرەزەمان بوو، پێم ووت ئەو برادەرە گڕی گرتوە بۆ چالاکی پێت چۆنە پێێ بڵێم تاقم و تفەنگ ببەسێت و پێی بڵێم دەچین بۆ دوزخورماتوو.
شەهید حەمە سورەبانی پێی ووتم: خۆت سەرپشک بە بزانین ئەمە فشەکەرە یان قارەمان!؟
خۆم چووم پێم ووت یاڵا لە قەیوانەوە بەرەو دووزخورماتوو دەچین و دەستێکی باش لەبەعس دەوشێنین، تۆش وەک قارەمانی ئەو چالاکیە لەدەستەی هجوومدا دانراویت.
هەرکەووتم تۆ لە دەستەی هجووم دایت، یەکسەر ووتی: من هەردوو ئەژنۆکانم کلسی گرتووە ناتوانم بەخێرایی هەنگاو بنێم.
ئەم ترسنۆک و قسە زلەی مەقەڕ تەسلیمی بەعس بوەوە و بووە یەکەمین دوژمنی هاوڕێکانی شاخی.
فشەکەرەکانی شاری بزووتنەوەی گۆڕان، لە نموونەی ڕێبازی حەملان و کاروان و مەسعود حەیدەر و حەمە حاجی و کۆی ئەوانەش لە بزووتنەوەی گۆڕان پۆستیان پێدرابوو، پاشان بە چۆک دادانەوە چوونەوە باوەشی پارتی و یەکێتی، بوون بەدوژمنی ئەو بزووتنەوەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری بوو.
فشەکەرەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی شاری سلێمانی لە گردەکە پێش ئەوەی سێڤی خۆیان پێشکەش بە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بکەن بۆ پچڕینی پۆست، سێ مانگ زیاترە وەلای خۆیان بۆپارتی و بنەماڵەی بارزانی دووپات کردۆتەوە و سێڤکەشیان قبووڵ کراوە.
لە کابینەکەی مەسرور بارزانیدا هەموو ئەو فشەکەرە گۆڕانخوازە خاوەن پۆستانە دەبینین کە چۆن دەکەونە بەرشەقی پاسەوانەکانی مەسروری سەرۆکیان و سنورداشی گردەکەیان دەکەنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە