ماددەی تاریک و وزەی تاریک

Wednesday, 23/01/2019, 18:33

11931 بینراوە


تەنها 5% لە گەردوون بینراوە، ئەی ئەوەی تری لەچی پێکهاتووە؟

گەردوونی بینراو - وەکو زەوی، خۆر، ئەستێرەکانی تر، وە گەلە ئەستێرەکان - لە پڕۆتۆن، نیوترۆن، و ئەلیکترۆنەکان پێکهاتووە کە بەیەکەوە بەستراون بۆ دروستکردنی گەردیلە. لەوانەیە یەکێک لە سەرسامترین دۆزینەوەکانی سەدەی بیستەم ئەوەبوو بێت کە ئەم ماددە ئاساییە، یاخود ئەم ماددە باریۆنیکە، کەمتر لە 5% لە بارستایی گەردوون پێکدەهێنێت.
واتە بەشەکەی تری گەردوون وادەردەکەوێت کە پێکهاتبێت لە ماددەیەکی نهێنی و نەبینراو بەناوی ماددەی تاریک (25%)، وە هێزێکیش کە دژی هێزی کێشکردن دەجووڵێتەوە ناسراوە بە وزەی تاریک (70%).

دۆزینەوەی نهێنیەکە؛
زانایان تاوەکو ئێستا ڕاستەوخۆ چاودێری ماددەی تاریکیان نەکردووە. لەگەڵ ماددەی باریۆنیک بەیەکداناچێت و بەتەواوی ونە بۆ ڕووناکی و جۆرەکانی ترە تیشکدانەوەی کارۆموگناتیسی، ئەمەش وا لە ماددەی تاریک دەکات مەحاڵ بێت بۆ تێبینی کردن و توێژینەوە بەم ئامێرانەی ئێستا لەبەردەستدایە. بەڵام زانایان بڕاوان وایە کە بوونی هەیە لەبەر ئەو کاریگەرییە کێشکردنەی لەسەر گەلە ئەستێرەکان و هێشووە گەلە ئەستێرەکان هەیەتی.

بۆ نموونە، بەپێی فیزیای پێوانەیی، ئەو ئەستێرانەی لە ڕۆژی خولانەوەیەکدان، بۆ نموونە لە گەلە ئەستێرە لولپێشچییەکان دەبێت زۆر هێواشتر بجووڵێن بە بەراورد بەوانەی لە نزیک ناوەڕاستی گەلە ئەستێرەکەدان، کە تیایدا خەستی ماددە بینراوەکە کۆبۆتەوە. بەڵام چاودێریەکان دەریدەخەن کەوا ئەستێرەکان بەخێراییەکی کەمتر یان زیاتر دەخولێنەوە بێ گوێدان بەوەی لە هەر کوێیەک بن لە گەلە ئەستێرەکەدا. ئەم ئەنجامە مەتەڵییە مانایەکی گونجاوی دەبێت ئەگەر پێشبینی ئەوە بکەیت کە ئەستێرەکانی سنووری گەلە ئەستێرەکە کەوتوونە ژێر کاریگەری هێزێکی کێشکردنی بارستاییەکی نادیار – ماددەی تاریک – لە خەرمانەیەک لە دەوری گەلە ئەستێرەکەدا.

ماددەی تاریک هەروەها دەتوانێت چەند دیاردەیەکی دیاریکراوی بینایی ڕوون بکاتەوە کە گەردووناسان دەیبینین لە قوڵایی گەردووندا. بۆ نموونە، وێنەی ئەو گەلە ئەستێرانەی کە ئەڵقەی نامۆ و کەوانەی ڕووناکیان تێدایە دەتوانرێت ڕوونبکرێتەوە ئەگەر ڕووناکیەکەی لە گەلە ئەستێرەیەکی زۆر دوورترەوە شێوێنرابێت و گەورە کرابێت لەلایەن هەوری گەورە و ونبووی ماددەی تاریک لە دیاردەیەکی ناوسراو بە (Gravitational Lensing).
زانایان بیرۆکەی زۆریان نییە لەسەر ئەوەی کە ماددەی تاریک دەبێ چی بێت. گریمانەیەک بریتییە لەوەی کە ماددەی تاریک پێکدێت لە تەنۆلکەی نامۆ کە لەگەڵ ماددەی ئاساییدا یاخود ڕووناکی بەیەکدا ناچێت بەڵام هەر ڕاکێشانێکی هێزی کێشکردن دروست دەکات. چەند گروپێکی زانستی، وەکو ئەوانەی لە CERN’s Large Hadron Collider کار دەکەن، لە ئێستادا کار دەکەن بۆ دروستکردنی تەنۆلکەکانی ماددەی تاریک بۆ لێکۆڵینەوە لە تاقیگەدا.

هەندێک لە زانایانی تر دەڵێن کە کاریگەرییەکانی ماددەی تاریک دەتوانرێت بە گۆڕینی بنچێنەی بیردۆزی هێزی کێشکردن ڕوونبکرێتەوە. بەپێی ئەم بیرۆکانەش، چەند جۆرێک لە هێزی کێشکردن هەیە، وە ئەو هێزە کێشکردنەوە گەورەیەی کە گەلەئەستێرەکان بەڕێوەدەبات جیاواز دەبێت لەو هێزە کێشکردنەوەی ئێمە پێی ئاشنا کراوین. ئەمەش بەڵگەیە کە ئەو فیزیایەی ئێمە پیی ئاشنا کراوین هەڵەی تێدایەو وەڵامی هەموو پرسیارەکان ناداتەوە.
گەردوونی فراوان بوو؛
وزەی تاریک زۆر نهێنی تریشە، وە دۆزینەوەکەی لە ساڵی 1990ەکاندا بوو کە زانایانی بەتەواوەتی توشی شۆک کرد. پێشووتر، فیزیازانان پێیان وابوو کە هێزی کێشکردن فراوانبون نیه کە گەردوون هێواشتر دەکاتەوە بەپێی کات. بەڵام کاتێک دوو تیمی سەربەخۆ هەوڵیاندا ڕێژەی هێواشبوونەوە هەژماربکەن، بۆیان دەرکەوت کەوا گەورەبوونەکە لەڕاستیدا خێراتر دەبێت. یەکێک لە زاناکان دۆزینەوەکەی بەراورد کرد بە هەڵدانی دەستەیەک کلیل بۆ ئاسمان و چاوەڕوانبیت بکەونە خوارەوە بەڵام دەبینیت دەفڕن بەرەوە سەقفەکە.
زانایان ئێستا پێیان وایە کە خێرابوون و فراوان بوونی گەردوون ئەنجامی جۆرێک لە هێزێکی نەویستراوی دروستبووە لەئەنجامی هەڵبەز و دابەزی کوانتەم بە پێچەوانەی بۆشایی  "بەتاڵ".
لەگەڵ ئەوەشدا هێزەکە زیاتر دەکات هەتا گەردون بڵاو ببێتەوە. لەبەر ئەوەی زاناکان هیچ ناوێکیان پێ نیە بۆ ئەم دیاردەیە ناویان ناوە هێزی وزەی تاریک.
بە پێچەوانەی ماددە تاریکەکان، زانایان هیچ شیکردنەوەیەکی قبوڵکراوین نیە بۆ وزە تاریکەکان. بیرۆکەیەک هەیە کە دەڵێت وزەی تاریک پێنجەمینە لەو فۆرمەی کە پێشتر نەناسراو بوو بە ناوی وزەی کوێنسێنس، ئەوەش گەردون هەست پێ دەکات وەک مادەی شل.
ئێستا ئێمە دەبینین کە گەردون خێراتر بەربڵاو دەبێت، ئایا دەتوانین بڵێین کە وزەی تاریک وەک بەردەوامی کۆسمۆیی شیبکەینەوە بۆ ئەوەی بڵێین کات و بۆشایی لەیەک دوردەکەونەوە؟ بەڵام ئەم بۆچونەش پێمان دەڵێت کە زانایان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نیە بۆ ئەم شیکردنەوەیە کە ئایا بۆ ئەم وزە تاریکە لە بنەرەتدا بونی هەیە؟
کەواتە دەبێت سەرلەنوێ یاساو بیردۆزەکانی فیزیا بگۆڕدرێت بە جۆرێک کە بتوانێت وەڵامی نهێنیەکانی گەردون بداتەوە، ئەوەی کە ئێستا لەبەردەستدایە هیچ وەڵامێکی نیە بۆ هیچ پرسیارێکی گەردونناسی.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە