مان و نەمانمان لە ژێر رەحمەتى کۆسرەت و چەتەکانیدایە

Thursday, 24/01/2019, 21:41

11416 بینراوە


هۆ پیاوە نەخۆش و سەر پانکەکە..... حەزم دەکرد ئێستا لەم نووسینەمدا باسى شەهامەت و پیاوەتى و مەردایەتى تۆم بکردایە.
ئاواتم ئەخواست کە تۆ و نموونەکانى وەک تۆ سەردەمى لاتى و گیرفان بەتاڵى و نەبوونى  وهەژاریتان  لەبیر بمایە. بەحەسرەتەوە بوم  ئێوەى هیچ و بێ نرخ تۆزێک رەنگ و بۆى مرۆڤتان پێوە بوایە، تا ئێمەش بەچەند دێڕێک ستایشمان بکردنایە و بەشان و باڵماندا هەڵ بدانایە. بەڵام موخابن  مرۆڤى بێ ئابڕو، مرۆڤى بێ نرخ و سووکی وەکو تۆ کەى شایەنی ئەوەیە بێتە ناو کۆمەڵگا و وەک بونەوەر تەماشاى بکرێت، کەچى لێرە بەداخەوە نەک وەک بونەوەر و مرۆڤ ، بگرە ئەکرێن بە بەرپرس و سەرزلى وڵات.
   جەنابى  سەر لەرزۆک ... گەر بە پێى پۆست و پلەت بێت ئەبێت تۆ وەک باوکى میللەت بیت، بۆ هەمووان  گەورە و خەمخۆر و  بەرپرسیار  بیت ، چونکە چۆن پیسایى و ریخ و شیاکە، کۆمەڵێک مێش و مەگەز لەدەورى ئەنیشنەوە ، تۆش ئاوا بەهەمان شێوە چەشنى تەپاڵە و تەرس کۆمەڵێک پۆست پێتەوە نیشتۆتەوە، کە بڕواناکەم هیچیان شیاوى تۆ بن، بە لەرزۆکى و لارە لارو سەقەتیەتەوە حەیا و ئابڕوى خۆت و حیزبەکەشت بردوە. سەرت لەگوێى قەبر ئەلەزێت، بە دارشەق و دوو پاسەوانیش ناتوانیت بەدڵى خۆت بچیت دەست بە ئاوبگەیەنیت. یان بەدەستەکانت  کەوچێک شۆربا بخۆیت، چەشنى شەق شەقە و شۆڕە بى ناو ئاو ئەلەرزیت، کەچى سەربارى ئەوەش هێندە بێ عار بۆ بێنامووسیت، بێخەم پاڵت لیداوەتەوە، ئەڵێیت هەرگیز نامریت و تاسەر ئەمێنیت. هێشتا هەوڵى کۆکردنەوە پاشەکەوتکردنى پۆل و سامانتە، هێشتا لەخەمى ئەوەدایت کە نەفام و گێل و گەمژەکانى خێزانت بکەیت بە شت. من بومایە لە برى تۆ لە پاش ئەو ئابڕوچوون و بێ حورمەتیەى هەتیوەکەت (1) سەرى لووتى خۆتت رەش بکردایە و بۆهەتایە کوردستانت بەجێ بهێشتایە، بەڵام کوا لاى تۆ حەیا  وناموس بوونی هەیە!؟
پێم ناڵێیت بەچى تێر ئەخۆیت و بەتەماى چیت؟
ئەوە هەموو بینیمان بۆخاترى پلە و پۆست چەند جار مارە بەجاشیان کردیتەوە؟ چەند جار پشتى هاوڕێ و هاوسەنگەرانت شکاند و بۆ پارە فرۆشتنت، بە پێى ئامار و سەرژمێریی بێت تەنها خۆت چوار هەزار چەکدارت هەیە، کە بڕوا ناکەم لە ئەسڵدا 100 چەکدارت  لە دەوربێت ، هەموویان بن دیوارن و بۆخۆت بەناوى وەهمى مووچەکانیان دەخۆیت. ئەگەرنا خۆ ئەو هێزە گەر بەراست و واقیعى بونیان هەبێت، ئەتوانن کەرکوک و موسڵ و تکریتیش کۆنترۆِڵ بکەن.
باشە پێم ناڵێت پارە و سەرمایە و سامان چ سوودێکى هەیە بۆتۆ؟ بۆتۆیەکى گۆج و نوقسان، کە هەرچى دەرد و نەخۆشیە هەتە؟ تاکەى عیبرەت وەرناگریت؟ تا کەى بیر لەحاڵى میللەت ناکەیتەوە. من دڵنیام کە تەنها بە پارەى تۆ نەک هەتیوچە و چەتیوەکانت ئەتوانرێت بۆ یەک ساڵ ، تەواوى کوردستان بە خزمەتگوزارى و هەموو بوارەکانى ژیان بەخێو بکەیت.
تۆ خاوەنى دەیان کۆمپانیات ، خاوەنى گەورەترین نەخۆشخانەى ئەهلیت . خاوەنى چەندین کارگەى زل و زەبەلاحیت. خاوەنى هەزاران ڤێلا و ئاپارتمان و خانوو دۆنمیت  لێرە و لەئەوروپا . ئیتر لەوە زیاتر بەتەماى چیت هەی بێ ئابڕووی دزی چەتە و سەرسەری؟
(ناسیاوێکم لەنەخۆشخانەکەى تۆ هاتبوو بۆ چارەسەر، نزیکەى (6000$)دۆلار یان لێ سەندبوو بۆ نەشتەرگەریى. بەڵام لە ژێر نەشەرگەریدا دەرنەچوو کۆچی دوایی کرد، کەسو کارەکەى کە لە سلێمانیەوە هاتبوون کەم درامەتیش بوون، زۆر  پاڕابوونەوە، تکاو رجایان کردبوو کە هیچ نەبێت دووسەد  دۆلاریان بدەنەوە تا جەنازەکەى پێ بەرنەوە بۆ سلێمانى، بەڵام تاکە یەک کەسى ئەو نەخۆشخانەیە ئامادە نەبوو یەک پول بگێڕێتەوە)
ئەمە نموونەى خزمەت و کار و چالاکیتانە. بەدەر لەوەش لەسەر ئەوەى دکتۆر بەختیار، کە هاتووە دزى و گەندەڵى و کارەپیسەکانتان ئەخاتە روو ، لاى خەڵک سووک و ریسواتان ئەکات، کەچى وەک پیشەى هەمیشەیتان چۆن بەزەبرى چەک خەریکى دزیى و راوە رووت و کوشتنن، ئەتانەوێت ئەویش بەو دەردە بەرن.
( ئەدى ئێوەى شەلاتى، کاتێک بازگەکەى پارتى رێگەى نەدا  بچیتە ناو هەولێر و بە لووت شکاوى گەڕاندیانەوە بۆ سلێمانى، ئەو چوار هەزار چەکدارەى  لە کوێ بوون؟! ئەى بۆ هیچ رەخنە و گلەیى و تەق و تۆقێکمان نەبیست؟ ئەى ئەو پیاوە بەجەرگانە لەکوێ بوون، کە زۆر بێ شەرمانە پەلامارى دکتۆرێکیان دا؟)
باشە توو ئەو یژدانەی کە نیتە، ئەبێت شەو خەوت لێ بکەوێت، کاتێک دەرمانى کوالیتى نزم و کەرەستەى پزیشکى خراپ و بێکەڵک دێنیت و بەنرخێکى خەیاڵى بە خەڵکى دەفرۆشیتەوە!؟ کام خەڵکەش ئەوەى کە ساڵان و سەردەمى شاخ خۆت و خێزان و حزبەکەتیان پاراست و بە نەبونى و نەدارى خزمەتیان کردن.
باشە چۆن ئەو پارەیەت بێ قبوڵە، کە کەم ئەندام و هەژارێک بەهەزار ئەم لاو لاو قەرز و قۆڵە و سواڵ و کۆمەک پەیداى کردووە، بۆ ئەوەى پارچەیەک پلاتین یان کەرەستەیەکى نەشتەرگەرى پێ بکڕێت و بەنرخێکى خەیاڵى بەهیواى ئەوەى چاک بێتەوە، کەچى نەک چاک نابێتەوە، بەڵکو خراپتر دەبێت، وەک ئەوەى دکتۆر بەختیار شکاتى کردوە، هەروەها ئەو قەترەو دەرمانانەى کە چەند ساڵ لەمەوپێش چاوى چەند کەستان پێ نابینا کرد. ئەوەش هەر دەستە و دیارى کۆمپانیاکەت بوو.
پێم سەیرە خەڵک تاکەى بێ هەوڵێست ئەبن؟ تاکەى لە ئاست ئەو کارە پیس و چەپەڵ و ناپاکىیە ئەم سەرسەریی و خوێڕیانەی شاخ بێدەنگ دەبن؟ بۆچ قبوڵى دەکەن؟ بۆچ کۆسرەت و نموونەکانى ناکەن بە پەڕۆى بێ نوێژ؟ ئەوەتا دکتۆرێک لەسەر نەخۆش ومافى نەخۆش رووبەروى مەرگ بۆتەوە، ئەوەتا بە عالەمى ئاشکرا کۆمپانیا دز و سەرسەرییەکانى کۆسرەت شمەکى خراپ  و ژەهر دێنن، کەچى بێدەنگن، بیرمان نەچێت سبەى  یان دووسبەى ئێمەش نەخۆش ئەکەوین و پێویستمان بە چارەسەر و دەرمان هەیە. بەدڵنیاییەوە هەموو ئەزانین کە تا کۆسرەت و شەلاتیەکانى یەکێتى وەستابن، کەسى تر بۆى نییە دەرمان بهێنێت، لەبەر ئەوە ئەبێت ئێمەش بەخۆشى بێ یان بە ترشى، ئەبێت ئەو دەرمانە خراپ و بێ کەڵکە بەکار بێنین . لەبرى ئەوەى لەدژى کۆسرەت و هەتیوەکانى هەڵوێست وەرگرین، بەشێنەیى ئەو دەرمانە کە لەراستیدا ژەهرە، دەبێت بنوشین. قرو قەپ بکەین و کۆسرەتیش لەولاوە هێندەى دیکە دۆلارەکانى کەڵەکە بکات.
لەوەش ناخۆشتر شەرمەزارانەتر قڕ و قەپ و بێدەنگى  وەزارەتى تەندروستى و سەندیکاى کۆیلەى حزبەکە هیچ هەڵوێستیان نییە و پاساوى ئەوە دەهێننەوە گوایە دکتۆر بەختیار کارمەندى حکومى نییە. ئەى خۆ باش ئەزانن کە چۆن کۆسرەت و باندە مافیاکەى چۆن دەرمانى بەسەرچوو و بێ کەڵک دێننە کوردستان و بەهۆیەوە چەند کەس تووشى شێرپەنجە و جۆرەها نەخۆشى تر بووە. ئەى بۆ خۆیان کردووە بەکەڕەى شەربەت؟

(1) مەبەستم رێبازى کوڕێ کۆسرەتە کە کاتى خۆى لەگەڵ ئافرەتێکى خراپدا چووبون بۆ سەیرانگاى دوکان بۆ کارى بێ رەوشتى، بەڵام چونکە زۆرسەرخۆش بوو، بەخۆى و سەیارەکەى لەگەڵ ئافرەتە خراپەکە و پاسەوانێکى کەوتنە ناو دەریاچەى دوکان و خنکان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە