باوکی هەژاران خاتو کوێستان و موئامەرە و موخابەراتەکان

Sunday, 27/01/2019, 21:46

9182 بینراوە


هەرکە دەمیان ئەکەنەوە ئەڵێن: ڕەوان شاد نەوشێروان مستەفا، وەک مامۆستایەک، فێری متمانە بەخۆ بوون و نا و ویست "ئیرادە" ی کردین، وە خەڵکانی کوردستانیشی، فێری متمانە بەخۆ بوون و ویست و نا کرد!!  بەلام کام ویست و کام متمانە و کامە نا، کە فیری بوون؟!؛؛
متمانە و ویست و نا، هەمیشە جەوهەر و کاکڵی مرۆڤە بە هێز و سەرکەوتووەکانە، کە لە هەموو کاتێکا، پرۆژە و پلانی زیرەکانەو بەردەوامی خۆیان، هەیە و سەرکەوتووانەش، ئەرک و کارەکانیان جێ بەجێدەکەن و هەنگاوی، سەقامگیرانە و چەسپاوی خۆشیان، ستراتیژیانە دەنێن، بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەبێ وەستان، بۆ بەرەوپێشەوە چوون و سەرکەوتنی تر، کە ڕێک پێچەوانەی کەسە لاواز و فاشیلەکانە، کە تەنها پاساویان هەیە، لە وەڵامی هەرهەموو شکستەکان و دۆڕان و سەرنەکەوتنێکیاندا، بۆ خۆ دەربازکردن و قووچاندن، لە هەڵە و بەرپرسیاریەتیان.
جا ناسیاسیەکان، لە سەران و هەڵتیزێنەرە فاشیل و دۆڕاوەکانی بزوتنەوەی دۆڕان، بەر لەمامۆستاکەتان پرسیار لە ئێوە دەکەم: باشە بەڕاست ئەو سێ ووشەیەی، کە مامۆستا رەوان شادەکەتان فێرتانی کردووە، تێیگەیشتوون، دەزانن مانای متمانە و ویست و نا یانی چی؟؛ یان مانایان پێچەوانەیە لای ئێوە، وەک ئێستاتان کە کاریان پێدەکەن، باوەڕ بەخۆ نەکردن، مل کەچکردن و بەڵێ، بۆ بەدەستهێنانی ئارەزووەکانتان، بە خوین و فرمێسک و ماندوو بوون و قوربانیەکانی هەژارانی کوردستان، بۆ دامەزراندنتان، لە دەستەڵاتی بنەماڵەی مسعودی خائین و تێرکردنی، گەدە و گەڵ و پڕکردنی گیرفانەکانتان؟!! گەر دەوێرن سەیرێکی خۆتان بکەن، ئەبینن کە ئێوەی دۆراو، نەک هەرجگە لەپاساو؛ لە وەڵامی شکستی بەڵێشاوی نەپچراوەتان، لەناو خودی بزوتنەوەکەتان و دەرەوەشیدا، بەرامبەر بەجەلالی و تایبەتیانەش مەلایی، هیچ شتێکی زیاترتان نیە، بگرە ئۆباڵی هیچ لەبارنەبووییشتان، دەخنە ئەستۆی کەسانی تر و تۆمەت بارانیانیشیان دەکەن، بە تۆمەتی داتاشراو لە شکست و دۆران و ژێرکەوتنەکانتان، تا ئەو ئاستەی بوون، بە درۆزنێکی نەزان و گەمژەش لە درۆکردنا، تا بوون، بە ئەهلی درۆ و دراویش!!؛
مامۆستا ڕەوان شادەکە، ئایا ئەو قوتابیە فاشیل و ناسیاسی و گەمژانەی ئێستاکەی بزوتنەوەکەت، ڕاستدەکەن کە قوتابی تۆ بوون، وە تۆ ئاوا پەروەردەت کردوون و وانەت داداوون؟؛ یان درۆ و بوختانت بۆ دەپێچنەوە و تۆیان کردۆتە، مارکە و حەڵاڵکەری قامچی، دەرپەڕاندن و دوور خستنەوەی، هەموو کەسە ناحەزەکانیان، لە خەڵکانی، دڵسۆز و راستگۆ و راستەقینەکانی، گۆرانخواز و سازشنەکار و خۆبەدەستەوەنەدەر، لەناو بزوتنەوەکەو ناشرینکردنی، لەناو هەژاران و تۆمەت پێچانەوەش بۆیان، بەوەی کە جاسووس و دوژمنی بزوتنەوەکەن و پیاوی، فلان و فیسار و جەلالی و مەلایین، بۆ پاکتاوکردنیان و ڕێگا خۆشکردنی بەردەمیان، بۆ خۆبەدەستەوەدان و تواندنەوەی بزوتنەوەکەت، لەناو جەلالی و مەلاییدا، یان ڕاشکاوانەتر بڵێین: ئیتر تەواو بزوتنەوەی گۆڕانەکەت، گەیشتۆتە ئێکسپایەر بوون و کۆتایی یەکجارەکیانەی، وە قوتابیەکانیشت، کارەکەیان تەمام شود و بگەڕێنە بۆ شوێنەکانی خۆیان، بە داهاتوو دەستکەوتەکانیانەوە، کە نرخەکەی هەژارانی کوردستان بوون؟!؛؛ 
نەوشیروان مستەفا، ئەمەی ئێستای بزوتنەوەی گۆرانت، زۆر زۆر بە تواندنەوە و کۆتایی پێهێنانی(( کۆمەڵە دەچێت، لەناو خەتە پانەکەی جەلال تاڵەبانی دووانەکەت)) بەلێ دووانەکەت، دۆرانخوازەکان پەلەمەکەن باسی ئەمەش دەکەم، کە بۆ بە کاک نەوشیروان دەڵێم: دووانەکەی جەلال تاڵەبانی؟!؛ بەڵام بەر لەوە دەمەویت نموونەیەک لە خۆتانی فاشیل، نیشانی خۆتانی بدەم، کە چۆن خۆتان، بە خوین گرو میراتگریی نەوشیروان، دائەنێن و ئەناسێنن، جا دێینەوە سەر پرسیارکردن!!؛
 لەم چەند رۆژەی ڕابردوو، لە ٢٠/١ ی ئەم مانگە، لە بەرنامەیەکی ڕووماڵی، کەناڵە ناوئاخن زەرداویەکەی، بەناو کەی ئێن ئێن، سابیقەن،        لەسەر ئەوەی ئایا بزوتنەوەی دۆران، دەچێتە ناو دەستەڵاتەکەی مسعود یان ناچێت؟! کە تیایا بانگهێشتی دوو لە قوتابیە فاشیلەکانی، هەریەک لە جڤاتی    گشتی، کوێستان محمد، وە لە جڤاتی نیشتمانی، هێمن شێخانی کرد بوو، کە لەبەردەم پرسیارەکانی پێشکەشکاری بەرنامەکە، لەسەر چوون و نە چوون، هەروەها چوونە ئاو و کورت بوونەوە و کورت هێنانی، بزوتنەوەی دۆران و ساختەکاری و پێدانی، ١٢ کورسی پێیان، هەروەها ڕەخنە لەسەر ئەداو سیاسەتی گۆران و سەران و هەڵتێزنەرەکانی...هتد، ئەو جووتە قوتابیە فاشیلە، جگە لە پاساو، وە تۆمەت و ئۆباڵ، خستنە ئەستۆی کەسانی تر، هیچ شتیکی تریان نەبوو. وەڵامەکانی ئەم جووتە فاشیلەی سلێمانی و هەولێر، جگە لە فوو لە خۆکردن و جووینەوەی قەوانە کۆنە سواوەکە، لەوەی کە ئێمە، خیانەت لە هەژاران ناکەین و هەر ئەیگۆرین و تەنازولمان لە هیچ شتێک، نەکردووە و نایکەین و چەندین قسەی تری سواوە، کە خۆشیان باوەریان بەم قسانەی خۆیان نەدەکرد...!؛ ئەوەی زیاتر جێی گاڵتەجاری بوو، ئەوە بوو، کە وەک دوو بەند بێژ، لە نیوانی قسەکردنیان و پرسیاری پێشکەشکار، لەیەکیان وەردەگرتەوە و دەیان ووت: ڕەوان شاد فیری ناو ئیرادەی کردین... تا ئێرە ئاسایی و بێ موفاجەئە بوو، بەڵام لەناکا و خاتوو کوێستان، لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکار، پێشکەشکاری موفاجەئە کرد، بە درۆیەکەی زلی پێچراوە و چاوەروان نەکراوی، بێ باکانە و سووکایەتی کردن، بە هەرچی بینەر و گۆرانخواز و خەلکانی کۆرانخوازی، ڕاستەقینە و بە ویژدان هەیە، کە پرسیاری لێکرد، بۆچی ئێستاکە، خەڵکانی کوردستان و لەهەموو تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و ڕۆژنامەکان و میدیاکان، رەخنەی زۆر لە بزوتنەوەی دۆران دەگرن، لەسەر چوونتان بۆ ناو ((وەک خۆیان سەرانی فاشیل و خۆبەدەستەوەدەرەکانی دۆران، دەڵێن: حکومەتی سەرکردە سەرکەوتووەکە و لیهاتووەکە، کاک مسرور))، ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەم مسرورە، سەرسەریە پیاوکوژە و ترسنۆکە، لە مسعود و مەلامستۆی باوک و باپیریشی خۆێری و فاشیلترە!! خاتوو کوێستانیش، بەناز و نووزە لە وەلامکەیدا ووتی، وەک خۆشت ئەزانی، کە بزوتنەوەی دۆران دوژمن و ناحەزی زۆری هەیە، دەولەتەکان و ناحەزەکان، خەلک هان ئەندەن، بۆئەوەی خەلکانێکی سادە، بکەنە دژی بزوتنەوەی دۆران و پاشان، ئەوەشت بیرنەچێت دەزگا موخابەراتیەکانیش، پیلان گێری زۆر گەورە دەکەن، لە بزوتنەوەی دۆران...!!  باسی موخابەرات و پیلانگێری موخابەراتی، چاوی بە پێشکەشکاری بەرنامەکە زەق کرد، هەر خەریک بوو بە خاتوو کوێستان بڵێ، کەی بریار بوو، باسی موئامەرەی موخابەراتی بکەیت، بەلام زوو هاتەوە هۆش خۆیی و پرسی، باشە بۆچی دەزگا موخابەراتیەکان پیلان دەگێرن بۆ لاوازکردن و نەهێشتنی گۆران؟!؛؛ خاتوو کوێستانیش هەروەک، لە کوێستان و کەیف و سەفا بێت و لە خەیاڵی، سەفتەکردنی دەفتەرە جاوسەوزەکانیەوە نوقم بووبێت ڕاچڵەکی و، ووتی ئەی چۆۆۆۆن تۆ نازانیت، ئەزانی بۆ؟ پێشکەشکار نەوەلا بۆ؟!  چونکە دەیانەویت گەندەلی هەر بمێنێت و لە ناونەچێت و هەر بەردەوام بێت و ئاوا سوودمەندبن لێی...؛؛؛!! جا وەرە بۆ خاتری دارو بەرد، وەک موسڵمانەکە ووتەنی:" وەرە گونی بگرە و نابێت دەسنوێژیشت لێی بشکێت"  ئاخر خاتوو کوێستانی فاشیل و ناسیاسی، ئێوەی بزوتنەوەی دۆران، کاتێک بە زەوی لێستنەوە و بە مەمنوونی دەچنە هەولێر، پێڵاوەکانی مسعودی نامەرد، ماچ دەکەن، بۆ دامەزراندتان، لە پێناوی گەدە و گەل و گیرفانتان...!! ئیتر موئامەرەی دژ بە ئەنتی گەندەڵکاری و گەندەڵکاران، لەسەر کێ و دژ بەکێ بکرێت؟!  وە چ  پێویستیەک و زەرورەتێک هەیە، بۆ موئامەرەکردنی، دەزگا موخابەراتیەکان و خۆ سەرقاڵ و هیلاکردنیان بە ئێوەوە؟؟؛؛ ئاخر خانمی مەزادار، مەگەر ئێوە، پێشوەختە بۆ بوون بە کۆیلەی، دز و تاڵانچی و گەندەڵکاران، لەسەر زمان بڕینی خۆتان، لە رەخنە گرتن، لە بنەماڵەی مسعودی سەرۆکتان، ئیمزاتان نەکردووە، کە تەنانەت، ئەگەر هەرچی دۆرانخوازیش هەنە، پراوپڕیشتان بکەن لە خوێ، بەیەک ووشەش، وەک بزوتنەوەی دۆران، لێوتان نەجوڵێنن دژیان... تەنها لەکاتی جووت بوونەکانتان نەبێت لەگەڵ بنەماڵەی مسعودا، ببوورن لە کۆبووووووونەوەکانی نێوانتان؟؛
نەوشیروان مستەفا، خۆنەکردنە خاوەن لە بزوتنەوەکەت و دوورکەوتنەوەت، بەهۆی نەخۆشیەکەت، وە تادوا هەناسەشت، نەبەباش وە نەبەخراپیش، قسەیەکت نەکرد و هیچت نەووت، ئایا ئەمە مانای ئەوەنیە، کە ئەو بزوتنەوەیە لای تۆ تەواو کۆتایی هاتووە و کوژاوەتەوە، ئیتر بوونی ئەم بزوتنەوەیە، هیچ کەس پێویستی پێی نەماوە؟؛؛ ئایا بێدەنگ بوونی پێش مالائاوایت، مانای ئەوە ناگەیەنێت، کە ئەرکی قوتابیە، فاشیلە ناسیاسیەکانت، لەگەڵ پایدۆز و گەڕانەوەیان، بۆ تەویلە ئەسڵیەکەیان، بزوتنەوەی گۆرانیش، بە دۆراوی، زیندەبە چاڵ بکەن و کۆتایی پێبهێنن؟!؛
کاک نەوشیروان لە کۆتایی هێنان بە کۆمەڵەش، بەدەستی جەلالی دووانەکەت، کاتی خۆی هەمانکارت کردوو بۆماوەیەک، دوور کەوتیتەوە و گەڕایەوە بۆ لەندەن، وە ئەوکات باسی ئەوەش دەکرا، کە بە توورە بوونەوە ڕۆیشتیت و خەڵکانێکیش، ئەمەیان بە هەڵوێست بوون لەسەر کۆمەڵە لێک ئەدایەوە... بەڵام دواجار کۆمەڵە فت کرا و کۆتایی پێهات... تۆش گەڕایتەوە هەروەک  جاران! 
 پرسیاری زۆر ماوە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە