باوکی هەژاران خاتو کوێستان و موئامەرە و موخابەراتەکان
Sunday, 27/01/2019, 21:46
9212 بینراوە
هەرکە دەمیان ئەکەنەوە ئەڵێن: ڕەوان شاد نەوشێروان مستەفا، وەک مامۆستایەک، فێری متمانە بەخۆ بوون و نا و ویست "ئیرادە" ی کردین، وە خەڵکانی کوردستانیشی، فێری متمانە بەخۆ بوون و ویست و نا کرد!! بەلام کام ویست و کام متمانە و کامە نا، کە فیری بوون؟!؛؛
متمانە و ویست و نا، هەمیشە جەوهەر و کاکڵی مرۆڤە بە هێز و سەرکەوتووەکانە، کە لە هەموو کاتێکا، پرۆژە و پلانی زیرەکانەو بەردەوامی خۆیان، هەیە و سەرکەوتووانەش، ئەرک و کارەکانیان جێ بەجێدەکەن و هەنگاوی، سەقامگیرانە و چەسپاوی خۆشیان، ستراتیژیانە دەنێن، بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەبێ وەستان، بۆ بەرەوپێشەوە چوون و سەرکەوتنی تر، کە ڕێک پێچەوانەی کەسە لاواز و فاشیلەکانە، کە تەنها پاساویان هەیە، لە وەڵامی هەرهەموو شکستەکان و دۆڕان و سەرنەکەوتنێکیاندا، بۆ خۆ دەربازکردن و قووچاندن، لە هەڵە و بەرپرسیاریەتیان.
جا ناسیاسیەکان، لە سەران و هەڵتیزێنەرە فاشیل و دۆڕاوەکانی بزوتنەوەی دۆڕان، بەر لەمامۆستاکەتان پرسیار لە ئێوە دەکەم: باشە بەڕاست ئەو سێ ووشەیەی، کە مامۆستا رەوان شادەکەتان فێرتانی کردووە، تێیگەیشتوون، دەزانن مانای متمانە و ویست و نا یانی چی؟؛ یان مانایان پێچەوانەیە لای ئێوە، وەک ئێستاتان کە کاریان پێدەکەن، باوەڕ بەخۆ نەکردن، مل کەچکردن و بەڵێ، بۆ بەدەستهێنانی ئارەزووەکانتان، بە خوین و فرمێسک و ماندوو بوون و قوربانیەکانی هەژارانی کوردستان، بۆ دامەزراندنتان، لە دەستەڵاتی بنەماڵەی مسعودی خائین و تێرکردنی، گەدە و گەڵ و پڕکردنی گیرفانەکانتان؟!! گەر دەوێرن سەیرێکی خۆتان بکەن، ئەبینن کە ئێوەی دۆراو، نەک هەرجگە لەپاساو؛ لە وەڵامی شکستی بەڵێشاوی نەپچراوەتان، لەناو خودی بزوتنەوەکەتان و دەرەوەشیدا، بەرامبەر بەجەلالی و تایبەتیانەش مەلایی، هیچ شتێکی زیاترتان نیە، بگرە ئۆباڵی هیچ لەبارنەبووییشتان، دەخنە ئەستۆی کەسانی تر و تۆمەت بارانیانیشیان دەکەن، بە تۆمەتی داتاشراو لە شکست و دۆران و ژێرکەوتنەکانتان، تا ئەو ئاستەی بوون، بە درۆزنێکی نەزان و گەمژەش لە درۆکردنا، تا بوون، بە ئەهلی درۆ و دراویش!!؛
مامۆستا ڕەوان شادەکە، ئایا ئەو قوتابیە فاشیل و ناسیاسی و گەمژانەی ئێستاکەی بزوتنەوەکەت، ڕاستدەکەن کە قوتابی تۆ بوون، وە تۆ ئاوا پەروەردەت کردوون و وانەت داداوون؟؛ یان درۆ و بوختانت بۆ دەپێچنەوە و تۆیان کردۆتە، مارکە و حەڵاڵکەری قامچی، دەرپەڕاندن و دوور خستنەوەی، هەموو کەسە ناحەزەکانیان، لە خەڵکانی، دڵسۆز و راستگۆ و راستەقینەکانی، گۆرانخواز و سازشنەکار و خۆبەدەستەوەنەدەر، لەناو بزوتنەوەکەو ناشرینکردنی، لەناو هەژاران و تۆمەت پێچانەوەش بۆیان، بەوەی کە جاسووس و دوژمنی بزوتنەوەکەن و پیاوی، فلان و فیسار و جەلالی و مەلایین، بۆ پاکتاوکردنیان و ڕێگا خۆشکردنی بەردەمیان، بۆ خۆبەدەستەوەدان و تواندنەوەی بزوتنەوەکەت، لەناو جەلالی و مەلاییدا، یان ڕاشکاوانەتر بڵێین: ئیتر تەواو بزوتنەوەی گۆڕانەکەت، گەیشتۆتە ئێکسپایەر بوون و کۆتایی یەکجارەکیانەی، وە قوتابیەکانیشت، کارەکەیان تەمام شود و بگەڕێنە بۆ شوێنەکانی خۆیان، بە داهاتوو دەستکەوتەکانیانەوە، کە نرخەکەی هەژارانی کوردستان بوون؟!؛؛