شیلادزێ پیلانی تورک و پارتی بوو!

Wednesday, 30/01/2019, 13:26

6867 بینراوە


لە یەکەم ساتی گوێ بیست بوونم بە گرتنی بارەگایەکی تورک لە شیلادزێ،  یەکسەر هەستم کرد و زانیم کە ئەمە پیلانی پارتی و تورکیایە!
--------------------------
لە ژێر دەسەڵاتی پارتیدا هیچ کات چوار مرۆڤ ناتوانن پێکەوە کۆببنەوە، ئەگەر پێنجەمیان سەربە ئاسایشی پارتی یان پاراستن نەبێت، ئێستا خێرە کۆمەڵێک خەڵک ئەو هەموو ڕێگایەیان بە پێ بڕیوە و چوونەتە سەر سەربازەگەیەکی تورکی دڕندە، لە کاتێکدا نە ئاسایش ڕێگری کردووە و نە تورکەکان بە ڕاستی تەقەیان کردووە! ئێمەی کورد لە هەموو کەس باشتر دەزانین دڕندەیی تورک بێ سنورە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات، کە تورک و پارتی پێکەوە پیلانیان داناوە بۆ بەدەستەوەدانی ئەو سەربازگەیە، ئەمەش دوو هۆکاری سەرەکی هەیە:
یەکەم: لە رێگای پەڕلەمانەوە بە یاسا، پەکەکە دەربکەن لە کوردستان.
دووەم: تورکیا کوردستان بکاتە سەربازگەیەکی گەورە، لە تورکیاوە مەیدانی جەنگ بگوێزێتەوە بۆ ناو کوردستان.
ڕووداوەکان چۆن بوون؟
کۆمەڵێک خەڵکی سڤیل لە ماوەیەکی کەمدا تونایان هەڵکوتنە سەر سەربارەگایەکی تورکی، کە پڕ بوو لە چەکی قورس و ئالیاتی سەربازی! ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆشکەرە و هەواڵێکی بێ ئەندازە خۆشە، بەڵام من چی دەبینم لە پشت ئەم خۆپیشاندانەوە؟
پارتی و تورکیا پیشوەخت پیلانیان داناوە بۆ ڕووداوێکی لەو جۆرە!
بۆچی؟
لێرەدا چەند خاڵێک هەیە کە پێکەوە بۆ پارتی و تورکیا گرنگییان هەیە، یەکێک لەو خاڵانە ناوچەی شیلادزێ ناوچەیەکی گونجاوە و  لە ژێر دەسەلاتی پارتییدایە ، بەڵام بە فیعلی پەکەکە حاکمە لەو ناوچانەدا، واتە ڕۆشنبیر و نووسەرەکانی ئەو ناوچانە زۆربەیان ڕاو و بۆچونیان لەگەڵ پەکەکە یەک دەگرێتەوە.
ئەم خۆپیشاندانە چی سودێکی هەیە بۆ پارتی وتورکیا؟
پارتی توانی لە ماوەیەکی کەمدا هەموو نەیارەکانی لە ناوچەی شیلادزێ تا دەگاتە دهۆک بە ناوی گێرەشێوێنی و خۆپیشاندان دژ بە دەوڵەت و سەربازگەی تورکی دەستگیر بکات. بەم جۆرە پارتی نەیارەکانی لە کۆڵ خۆی دەکاتەوە و پاساوێکی دروست کردوە بۆ دەستگیرکردنیان.
گرتنی ئەم سەربازگەیە و ڕیسوا کردنی سوپای تورک چی سودێکی هەیە بۆ تورکیا؟
لەم ڕێگایەوە تورکیا دەیەوێت ڕێگا خۆش بکات بۆ پارتی کە لە پەڕلەمانی عێراق  و کوردستانیش بە یاسایەک هەوڵ بدەن پەکەکە لە سنورەکانی عێراق وەدەرنێن، واتە  ئەگەر ئەمە بە یاسا کرا، ئەوا  دەبێت سوپای عراق و جاشمەرگەکانی دەسەڵاتی کوردییش شانبەشانی سوپای تورکیا دژی پەکەکە بجەنگن.
هەواڵەکان:
- وەزیری بەرگری تورکیا: گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران لەلایەن هەرێمەوە جێگای دەستخۆشیە!
- چاوش ئۆغلۆ: لەناو حکومەتی عێراق و هەرێمیش هەوڵ هەیە دژی پەکەکە!
- فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات پەکەکە کوردستان بەجێبهێڵێت!
- تورکیا داوا دەکات دەستگیرکراوەکانی لای پارتی تەسلیم بە تورکیا بکەن!
- نێچیروان بارزانی لەسەر بودجەی هەرێم سەربازگە تورکیەکە نۆژەن دەکاتەوە!

ئێستا ئەگەر ڕووداوەکان و هەواڵەکان بخرێنە پاڵ یەکتر، جوان دەردەکەوێت،  کە چۆن پارتی و تورکیا خەریکی پیلانگێڕی بوون دژ بە پەکەکە و لایەنگران و  ڕۆشنبیرانی ناوچەی بادینان، تێوەگلانی جاشمەرگە و سوپای عێراق لە جەنگ دژ بە پەکەکە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە