کەسێکی بێسەر و شوێن وا لە زیندانێکی تورکیا

Wednesday, 30/01/2019, 19:25

11619 بینراوە


ئاگاداری
له‌ ڕێگای هاوڕێیەكمانه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌، کە له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌ڕابووه‌وه‌ بۆ وڵاتی توركیا، ئەویش له‌به‌ر كوردبوون له‌لایه‌ن ده‌وڵەتی فاشیستی توركه‌وه‌ بۆ ماوەیەک گیرابوو، لە کاتی گەڕانەوەیدا ئەوەی باسکرد، كه‌ لە زینداندا كوردێكی باشووری كوردستانی له‌ ناو زیندانه‌كانی توركیا دیوە، کە ماوەیەکی زۆرە گیراوه‌ و حوكمی ده‌ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، کەس پێی نازانێت و ئەو زیندانییە شاردراوەتەوە.
ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ڕێگای ئه‌و هاوڕێیه‌مانه‌وه‌ په‌یامی ناردووه‌، تا کەسوکارەکەی بدۆزنەوە و ئاگاداریی بکەنەوە، چونکە كه‌سوكارەکەی سوراغی نازانن و داوایكردووه‌ كه‌ كه‌سوكار و دۆست و ئاشناكانی لێ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچن به‌ هانایه‌وه‌.
بۆیە داوا لە هەموو لایەنک دەکەم کە وه‌كوو حاڵه‌تێكی مرۆڤدۆستی، هەر کەسێک ئەم کەسە دەناسێت زوو پەیوەندیی بە کەسوکارەکەیەوە بکات، چونکە له‌وانه‌یه‌ به‌ شوێنیدا بگه‌ڕێن..! 
ئه‌و كه‌سه‌ ناوی (خالید ئه‌حمه‌د)ه‌ و دایكی ناوی (نه‌رمین عه‌لی)یه‌، ئیستا لە تورکیا دەستبەسەرە و حوکمی ١٠ ساڵ دراوە
هه‌وڵدانتان نیشانه‌ی مرۆڤدۆستیتانه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە