ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتی شیلادزی پیلانی پارتی و تورک بوو

Wednesday, 30/01/2019, 21:23

6379 بینراوە


ئەمڕۆ بابەتێکم لە کوردستاپۆست بڵاوکردۆتەوە، کە سەرتاپای بابەتەکە ڕا و بۆچوونی خۆمە، من لە هەڵوێستی ئەو کەسانەش کەم ناکەمەوە، کە بە حەماسن و دژ بە دەسەڵاتی داگیرکەری پارتی و تورکیان، بەڵام چەند ڕاستییەک هەیە، کە مرۆڤ دەبێت بیزانێت ئەگەر نا هەڵەکانی مێژوو دووبارە و سێ بارە دەبنەوە.
ئەو نووسینەی من لەسەر چەند بنەمایەکی مێژوویی نوسراوە و بریتی نییە لە چەند وشیەک و لاپەڕیەی سپی پێ ڕەشکرابێتەوە.
ئەوەی وانە لە مێژوو وەرنەگرێت چاوەڕوان مەبە، بێ هەڵە و تێکەوتن سەربکەوێت.
من لێرەدا سێ نمونە دێنەمەوە، کە پلانگێڕی باش زۆر ئاسانە، کە خەڵکی تێکۆشەر و بەهەڵوێست بخاتە تەڵەوە و لە ناویان بەریت.
شیلادزێ پیلانی تورک و پارتی بوو!
-------------------
نمونەی یەکەمی مێژوویی
لە زەمانی ڤایکینگەکاندا سەرکردەیەکیان هەبوو بە ناوی ڕۆگنەر لۆدبرۆک"viking ragnar lodbrok" ئەم کەسە لە جوتیارییەوە بووە بە بەهێزترین پاشای ڤاکینگەکان و توانی بۆ یەکەم جار بەشێک لە بەریتانیا داگیر بکات.. ئەم پیاوە مەزنە بە پلانی پاشا ئێکبرت بەریتانی وێسێکس "King Ecbert king of Wessex " لەناو برا، ئیستا بە کورتی پیلانەکەی پاشا ئێکبەرت باسی دەکەم.
کاتێک ڤایکینگەکان هاتن و زۆرینەی کڵێساکانیان تاڵان کرد، پاشا ئێکبرت زۆر زیرەک بوو، داوای لە پاشای ڤاکینگەکان کرد ڕاگنەر گوتی تۆ چیت دەوێت بێ شەڕ من ئامادەم بتدەمێ؟
ڕاگنەر گوتی من ٥٠٠ کیۆ ئاڵتونم دەوێت لەگەڵ زەوی بۆ ئەوەی بیکەین بە کشتوکاڵ.
پاشای بەریتانیا گوتی بەیانی ئاڵتونەکەت تەسلیم دەکەم و دەچینە سەر ئەو زەویانەش کە تۆ دەبیتە خاوەنی.. واتە لەگەڵیاندا ڕێکەوت وجەنگ کۆتایی هات.. ڤایکینەگە شەڕکەرەکان گەڕانەوە بۆ وڵاتانی سکەندەناڤیا و تەنها جوتیارەکان لە بەریتانیا مانەوە بۆ وەبەرهێنانی کشتوکاڵ. پاشا ئێکبەرت کوڕە گەورکەی بانگ کرد و گوتی من لەم شانشینەدا چوار کەس هەیە، کە نەیاری منن و لێیان دەترسم، تۆ بڕۆ لەگەڵ سوپاکەت و ئەم چوار کەسە هەموو ڤایکینگەکان بکوژە و با نەزانن کە من ئاگاداری ئەم پلانەم.
کوڕەکەی هەمان شەو چوو هەموو جوتیارە ڤایکینگەکان، کە بێ چەک بوون هەمویان کوشتن. بۆ بەیانیەکەی کە گەڕانەوە پاشا ئیکبەرت کوڕەکەی خۆی و هەر چوار نەیارەکەی دەستگیر کرد و گوتی من ڕێکەوتنم هەبووە لەگەڵ ڤایکینگەکان ئێوە ئەم ڕێکەوتنەتان پێشێل کردووە.. هەر چوار نەیارەکەی هەڵواسی و کوڕەکەی خۆی ئازاد کرد، واتە بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت، هەم نەیارەکانی لەناو برد هەم ڤایکینگەکان.

نمونەی دووەمی مێژوویی.
 پاشایەکی تریش هەبوو لە بەریتانیا بە ناوی پاشا ئێلای نۆرسومبریا "King Ella of Northumbria" پاشا ئێکبەرت وتی دەبیت پیلانێک دابنێم بۆ لەناو بردنی ئەم پاشایە..کاتێک ڕاگنەر هاتەوە بۆ بەریتانیا پاشا ئێکبەرت ڕاگنەری دەستگیر کردو تەسلیمی پاشا ئێلا کرد، گوتی ئەمە زۆر دزیی کردوە لە شانشینەکەی تۆ، واتە تۆ ئازادیی چی لێ دەکەیت.. پاشا ئێلا ڕاگنەری خستە ناو چاڵێکە و کە پڕ بوو لە ماری ژەهراوی..و ڕاگنەر لەوێدا دەکوژرێت.. کاتێک کوڕەکانی راگنەر ئەمە دەبیستن دێنەوە بۆ بەریتانیا بۆ ئەوەی تۆڵەی باوکیان بسەننەوە، کە دێن پاشا ئێکبەرت دەڵێت پاشا ئێلا بوو کە باوکتانی کوشت..کوڕەکانی ڕۆگنەر چوون پاشا ئێلایان گرت و بە زیندویی بڕبڕەی پشتیان دەرهێنا و سیەکانیشیان لە دواوە دەرهێنا، بەم جۆرە سوپاو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێلا گوازرانەوە بۆ پاشا ئێکبەرت..واتە ئەمجارەش بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت ئەم ڕگنەر کوژرا هەم پاشا ئێلا..

نمونەیەکی مێژووی تر..
کاتی دەسەلاتی ڕۆمەکان کەسێک هەبوو کۆیلەی بە خێو دەکرد دەیکردنە گلادیەتۆر بۆ شەڕ بەکاری دەهێنان لە یاریگاکاندا، بەشێکی تری ماڵەکەی جێگای کویلەی ئافرەت بوو کە وەک سۆزانی کاری پێدەکردن.. ئەم کەسە خواستی هەبوو ببێتە سیاسی و سیناتۆری ڕۆم.. بەڵام نەیارێکی هەبوو نەیدەزانی چۆن خۆی لێ دەرباز بکات..هات ئاهەنگێکی ساز کرد و سیناتۆرێکی رۆمی دەعوەت کرد..سیناتۆرەکە ئاهەنگەکەی زۆر بە دڵ بوو.. پاش تەواو بوونی شەوەکە کابرا بە سیناتۆرەکەی گوت دەمەوێت بێمە ناو کاری سیاسی تۆ دەتوانیت چیم بۆ بکەیت؟
سیناتۆرەکە گوتی تۆ کەسێکی لێهاتوی بۆ دروست کردنی گلادیەتۆر و سۆزانی ئامادەکردن، بەڵام تۆ بۆ سیاسەت شیاو نیت.
کابرا ئەم قسەیەی زۆر لا ناخۆش بوو، پیلانێکی دانا چۆن لە نەیارەکەی و لەم سیناتۆرە ڕزگاری بیت و دەرگای سیاسەتی بۆ واڵا بێت؟
کۆیلەیەکی هەبوو گوتی وەرە بڕۆ بۆ لای نەیارەکەم و بڵی من ئیتر کار بۆ تۆ دەکەم بڵێ بەرپرسەکەم دەیەوێت بتکوژێت لە کاتی سەردانی کردنت بۆ ماڵی سۆزانییەکان، پێی بڵی خۆت مەڕۆ با نەتکوژن.. کابرا نەچوو کەسێکی نارد لە بری خۆی، بە دنیایەوە کەسەکەیان کوشت..ئەمە وای کرد کابرای نەیار باوەڕی بە کۆیلەکە بێت و پارەی باشی دەدایە بۆ زانیاری..
ئەمجارە هاتن سیناتۆرەکەیان فڕاند..لە ژێر زەمینێک سەریان بڕی و لەسەر کورسیەک بەستیانەوە.. ئینجا کۆیلەکەی نارد بۆ لای نەیارەکەی بە موستیلەی دەستی سیناتۆرەکەوە ، کۆیلەکە وتی ئەگەر دەتەوێت پلەیەک بەدەست بهێنیت لە ناو حکومەت وەرە ئەو سیناتۆرە رزگار بکە من شوێنەکەی دەزانم ئەوەش موستیلەکەی دەستێتی بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە ئەو لەوێ زیندانە. کابرای نەیار باوەڕی کرد و لەگەڵی چوە ژێرزەمینەکە بینی کابرای سیناتۆر لەسەر کورسیەک بەستراوەتەوەو تورەکەیەک کراوەتە سەری.. چەقۆکەی دەرهێنا بۆ ئەوەی دەستی بکاتەوە.. لەو کاتەدا کابرای پیلان گێڕ لەگەڵ سوپای ڕۆمدا خۆیان کرد بە ژووردا وا دیار بوو کە کابرای نەیار سیناتۆری کوشتوە.. بەم جۆرە کابرای نەیار گیرا و کرایە قوربانی سیانتۆرەکە.. واتە بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت هەم نەیارەکەی هەم سیناتۆرەکەی لە کۆڵ خۆی کردەوە.
ئەم وانانە زۆر جار دووبارە و سێ بارە بونەوەتەوە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا، خەڵک دەبێت چاوی بکاتەوە و هەموو ئیحتیمالیەکان لێک بداتەوە..
بۆی هەیە ئەوانەی هەڵیان کوتاوەتە سەر سەربازگە تورکیەکە بە فیعلی ئەوەیان مەبەست بووبێت، بەڵام بێ دەنگی پارتی وا دەکات کە بلێین ئەو کەسە توڕانە کەوتونەتە نێو داوی پارتی و تورکیاوە بۆ وەدەست هێنانی مەرامە گڵاوەکانی تورکیا و پارتی، واتە ئەو خەڵکەی کە گیراون خەڵکی تێکۆشەرن و نێتیان وا بووە کە ئەو کارە بکەن و کردیشیان..بەڵام بۆ کۆی رووداوەکە من خوێندنەوەیەکی ترم بۆی هەیە وەک خۆم، ئەو بابەتەی نوسیومە حەز دەکەم بۆ مێژو بمینێت بۆیە داوام کرد لە کوردستانپۆست بابەتەکە لانەبەن، بەڵکو ئەم ڕوونکردنەوەیە دەدەم بۆ ئەو کەسە تێکۆشەرانە، کە چاک بزانن منیش هەمیشە لە پشتی ئەو خەڵکانەم کە تێکۆشەرن و نایانەوێت تورک و سەگەکانی تورک حوکمی کوردستان بکەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە