ڕاپه ڕینی شیلادزی ومه رامه کانی بنه ماڵه ی بارزانی

Saturday, 02/02/2019, 22:51

5043 بینراوە


ئه وه ی له شیلادزێ ڕوویدا هه رچه نده پارتی وه بنه ماڵه ی بارزانی به تایبه تی دژایه تی خۆیی ڕاگه یاند هه ر زوو، که وتنه ڕاونان و گرتن و هه ڕه شه کردن له و هه ڵسوڕاوانه ی که به شداربون له و ڕاپه ڕینه جه ماوه ریه ی شیلادزێ . به ڵام دیوه شاراوه کانی ئه و ڕاپه ڕینه بنه ماڵه ی بارزانی له پشته وه بوه ، له دڵه وه پێیان خۆش بوو ،، من دڵنیام بنه ماڵه ی بارزانی ئاگاداری ئه و هه ڵسانه جه ماوه ریه بونه ، بگره کارئاسانی و هاندانی لاینگرانیان داوه له ژێر په رده وه . بێی شك ، هاندان و کار ئاسانیه کانی  بارزانی ، له سۆنگه ی به رپرسیاربون وهه ست کردن نه بوه ، به تاوانه کانی رژێمی تورکیا ، که ڕۆژانه گونده کانی باشوری کوردستان بۆمباباران ده که ن . به رئه نجامی ئه و بۆمبابارانه ی سوپای ڕژێمی فاشستی تورك ، به ده یان خه ڵکی سڤیل بونه ته  قوربانی و وه به ده یان گێڵگه و ڕه زوباخ و پوشو پاوه نیش سوتاون ، به سه دان سه ر ئاژه ڵی گوندنشینه کانی ده وروبه ری قه ندیل کوژراون به بۆردومانه کانی فڕۆکه جه نگیه کانی تورك ، به ده یان شوان و جوتیار گونده کانی بناری قه ندیل و برادۆست و بامڕنی و ڕێکانی و گونده کانی ده ورو پشتی ئامێدی شه ید وبریندار بونه به بۆردومانه کانی هێزه ئاسمانیه کانی تورك ، له وماوه ی ساڵانی ڕابردودا ، بنه ماڵه ی بارزانی نه ك هه ر هیچ هه ڵوێستێکیان ده ر نه بڕیوه له دژی ئه و تاوانانه ی تورکیا که ده رحه ق به خه ڵکانی سڤیل و گوند نشینه کانی باشورئه نجامی داوه ، بڵکو ڕێگا به هێج لایه نێکیش نه داوه ناڕازی بون ده ر ببڕن له هه مبه ر ئه و به قه سد کوشتنه ی سوپای تورك . بنه ماڵه ی بارزانی هه میشه پاساوی ئه وه یان هێناوه ته وه بۆ ڕه وادان به و کاره تیرۆریستانه ی تورك . به هانه یان بۆ ئه وه هێناوه ته وه ، که پارتی کرێکارانی کوردستان له و ده به رانه دا باره گه وهیزیان هه یه ، بۆیه تورکیا خه ڵک ده کوژێت و بۆردومانی ئه و ناوچانه ده کات . بنه ماڵه ی بارزانی بۆ گه ڕانه وه ی متمانه و باوه ڕپێ کردن و ڕازی کردنی دڵی  ئۆردۆگان ، ئاماده ی هه مو ئاسانکاریه که ن بۆ مانه وه ی ئه و بنکه سه ربازی و جاسوسییه کانی تورک له باشوردا .  بارزانی ده یه وێت ڕاپه ڕینی شیلادزی وه کو مه سجێک و په یامێ ئاراسته ی ئۆردۆگانی بکا، که ئه و ده توانێت ئه و هێزه هه ڵقه له گوێیه ی ئۆردۆگان و سیاسه ته فاشستانه ی تورك بێت . هه ر وه کو چۆن له ڕابردودا حه ڵقه له گوێیه کی موتیع بوه ، ئێستایشدا ئاماده یه به مه رجێی ، ئه و ته خت وتاجه خیانه تکارییه بۆ بگه ڕێنرێته وه ، هه موو کارێکه ده کات له به رژوه ندی توركیادا بێت .
 سه ردانه که ی ( دکتۆربه ره هه م ساڵح ) بۆ تورکیا هه ر چه نده ، به رهه م ساڵح ، وه کو سه ڕۆکێکی عێراقی ئه و سه ردانه ی  تورکیا کرد. به ڵام تورکه کان ئه و سه ردانه و پێشوازییه ی  دکتۆر به رهه میان ، کرد به مه سجێیکی هه ڕه شه ئامێزو بۆ بارزانی و بنه ماڵه ی که ی . شکستی  بارزانی ، له به رامبه ر یه کێتیدا ، له که ین و به ینی وه رگرتنی پۆستی سه رۆکی عێراقدا . له وه زعێکی سایکۆلۆژی قورسدان، ترسی له ده ستدانی پێگه ی وتواناو هێزی جاشایه تی و نۆکه ریه کانیان ، له ده ست بده ن لای تورکه کان . به کردنه وه ی هێڵی ئاسمانی تورکیا به ڕووی یه کێتیدا ، بنه ماڵه ی بارزانی  زیاتر ترسی ئه وه یانه هه یه که یه کێتی و بنه ماڵه ی تاڵه بانی ببنه جێنشینیان لای تورکه کان وئه وته خت وتاجی  له ده ست بده ن . بارزانی له کاتی وێراندۆمه که یه وه ( ڕیفراندۆم )  تورکیا خۆی و بنه ماڵه که ی  تڕۆکردوه ، هیچ نرخێکی ئه و تۆیان نه ماوه لای تورکه کان . هه ر چه نده ئه و ڕیفراندۆمه ی( مسعود )  گه مه یه کی سیاسی و ته پکه یه کی سیاسیانه ی ئۆردۆگانی بوه ، بۆ که م کردنه وه ی  قورسایی قه واره ی هه ریمی کوردستان له ڕووی جۆگرافی و سیاسی و ئابوری و، پیوه ندیه جیهانیه کانیه وه . بنه ماڵه ی بارزانی  سه ره ڕای ئه و هه موو جاشایه تی و نۆکه ری کردنه یان  بۆ ئۆردوگان و پارته که ی له دوای ڕیفراندۆمه وه  هیچ نرخێکیان نه ما لای ئۆردۆگان . ئه توانم به به ڵگه وه بی سه لمێنم  ،، ئه وه ی بنه ماڵه ی بارزانی بۆ ئۆردۆگان پارته که ی ئۆردۆگانیان کرد له ماوه ی ده سه ڵاتی سوڵتان ئۆردۆگاندا، هیچ هێزێ له دونیادا بۆ ئۆردۆگان و پارته که ی نه ی کرد بو  . بارزانی هه ر له ڕووی ئابوری سیاسی و جاسوسی و سه ربازیه وه له خزمه تی تورکیادا بوه له ماوه یی که سه رۆکی هه رێم بو له پێشیشدا قسوری نه کردوه  . هه موو هیزوتوانای پارتیه کانی خستبووه گڕ بۆ به رژه وه ندیه کانی ئۆردۆگان ئه که په ، هات وه کو پله ی یه که می نۆکه رێکی دڵسۆزو سه ڕاستی  پێ ببه خشرێی له لایه ن ئۆردۆگانه وه .
زۆر ڕوونه  بنه ماڵه ی بارزانی ده زگای پاراستن ئاگادارو هانده ربونه له پشت ئه و ڕاپه ڕینه جه ماوه ریی شیلادزی . بنه ماڵه ی بارزانی بۆ گه ڕانه وه ی پله وپاییه کانیان له لایان ئۆردۆگانه وه په نا بۆ هه مو سیناریۆیه ده به ن . ڕاپه ڕینی شیلادزێش ، وه کو په یامێکی بو بۆ ئۆردۆگان ئه گه ر ئێمه ی بنه ماڵه ی بارزانی  باڵا ده ست نه بین له کوردستان و عێراقدا ئێوه ناتوانن له کوردستاندا بنکه و باره گه سه ربازی و ده زگا جاسوسی و سیخوڕیه کانتان سه لامه ت و له ئه ماندا تاوانکاریه کانیان دژی به خه ڵکی کوردستان ئه نجام به ده ن . به کوردی کرمانجیه که ی بارزانی ده یه وێت بڵێت به تورکه کان ، مانه وه ی ده سه ڵات و پایه ی ئێمه گرنتی مانه وه ی ئێوه ئه بێت له کوردستان و عێراقدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە