باوکی هەژاران ڕوخسار و ئایندەی بزوتنەوەکەت لە تاریکیدا جێهێشت

Monday, 04/02/2019, 23:49

6564 بینراوە


باوکی هەژاران، ئەوە مێژووی هەمووتانە، ناکرێت پووش بەسەری بکەین، حزبە بەناو کوردیەکانتان، کە خۆشت یەکێک بووی لەسەرکردە دیار و یەکەمەکانی، هەر لە دۆرانی یاخیبوونی ئەیلولی، تفەنگ تەقێنیەکەی کوردکوژی، مەلامستۆی خائین و بەزیو، پاشان جارێکی تر، هەر بەهەمان، میتۆدی فکری و ئەقڵیەت و پڕۆگرام و سیاسەتی، فاشیلانەی ئەیلولی مەلامستۆی خۆبەدەستەوەدەر، ئێوە هاتن  یاخیبوونی تفەنگ تەقێنی و کوردکوژیتان، لە ژێر، بەناو" شۆڕشی نوێ" تان؛؛ کە تەنهاوتەنها، نوێ نەبوون، بەهیچ جۆرێک، لە ئەیلول، دانەبران و زنجیرەکەشتان نە پسان و بەردەوامیتان پێدا، بە ڕووەکەی تری بنەماڵەی نەفرەتی مەلامستۆ، جەلالیەت!!؛؛ بە درێژایی میژووی حزبەکانتان، هەر لەبەناو حزبە چەپ و کۆمۆنیست و لیبڕاڵ و ڕاست و ناوەراستەکان و ئیسلامیەکان؛؛ تا دەگاتە ئەمڕۆکە، هیچ کاتێک، نەیانتوانیووە، لەئاست گۆرانکاریە، ئابووری و کۆمەلایەتیەکان و بەرەوپێشەوە چوونی کۆمەڵگە و گۆرانکاریە، سیاسیەکانی سەردەمەکان بن، وە نە لەئاستی خوێننەوەیەکی، لۆژیکیانە و زانستیانەی گۆرانکاریەکانیش بووینە، چ لە رابردوودا وە چ لەمڕۆکەشدا، کە روویانداوە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە بەتایبەتی؛! بۆئەوەی ڕەوشی ناوەخۆتان بگۆرن و بگونجێن، بەبێ دەستکاریکردن و پاشکشەکردن، لەسەر داوای مافە بنەماییە خۆڕسک و سەرەکیەکانی گەلی کوردمان، کە تێکرای بەناو، سەرکردە ناسیەکان و حزبە ناکوردیەکان، لە هەر هەموو شکستێک و دۆرانێکتاندا، هاتوون هەمیشە، مساوەمەی خۆبەدەستەوەدان، بۆ مانەوەی خۆتان و حزبەکانتان، هەروەها بەرژەوەندیەکانی خۆتان و خێزانەکانتان، لەسەر مافەکان و بگرە، لەسەر خاکی گەلی کوردیشمان کردووە، وە بێ باکانەش تەنازولتان لێکردووە.
بەبێ ئەوەی بێن، پاشکشە لە سیاسەت بکەن و وازبێنن، حزبەکانیشتان هەڵبوەشێننەوە، جا نەک هەرئەوەتان نەکردووە و نایکەن، بەڵکە زۆر دووریش لە هەر هەموو نەریتێکی، کۆمەڵایەتی و رەوشتی مرۆڤایەتی و سیاسی هاتوون، پەڕۆی سووری دۆران و شکستەکانتان، کردۆتە لافیتەی دروشمبازی، کوردایەتی درۆزنانەی، هەمیشەیی و بەردەوامتان!! تاکە شتێکیش، کە تێکراتان و حزبە ناکوردیاەکانتان، ڕاستەوخۆ یان بە ناڕاستەوخۆ، بەبێ ویستی خۆتان، کە جیناتی خۆڕسکانەی، هاوبەش و هاوتەبایی و هاوڕایی و یەک، گیانیتان هەیە لەسەری، شکستپێهێنان و لەبار بردنی خەباتی، گەلی کوردمان و کوردکوژی و یەکترقبوڵنەکردن بووە، بۆ زیاتری پەرتەوازەکردن و لەڕیشە هەڵکێشانی، یەکڕیزی گەلەکەمان!! هەروەها خاڵیکردنەوەی مرۆڤی کورد، نەک هەر لە فکر و بیری، ئازادی و رزگاری و خەباتکردن و قوربانیدان لە پێناویانا، بگرە سڕینەوەی یەکجارەکیانەی، کەسایەتی تاکی کورد و بیر و هەستی، کورد بوونی، وە لە ڕیشە هەڵکێشانی، پابەند بوونی، بە خاک و گەلەکەی!؛ کە تەنهاوتەنها شتە، تەواوی ناسەکردە و حزبە ناکوردیەکانتان، لەسەری ئاوێتەی یەکن و بەناوەرۆکیش، یەک فکر و یەک ڕاو یەک سیاسەتن!!؛؛ ئەمرۆکەی مێژووی خۆشتان، لە دوا شکست و دۆران، بە کورد و ڕادەستکردنی خاکەکەی، بەداگیرکاران، "ڕیفراندۆمەکەی" مسعودی خائین و دۆراو بوو؛ کە تەنهاوتەنها، لەپێناوی مانەوەی خۆتان و بەرژەوەندیە خێزانیەکان و بەرژەوەندیە، ستراتیژیەکانی داگیرکارانی کوردستان بوو، شاهێدە لەسەرتان و بەڵگە بەخۆیەوە ناگرێت، تەنها، لەلای کەسە ئاڵودە کردەکانتان نەبێت؛ کە بەسیاسەتی کوردایەتی درۆزنانە و گەڕە لاوژێی تفەنگ تەقێنێ و کوردکوژیتان، بەناو(شۆڕش) کە تیایا هەموویانتان کردووە بە بزن!؛
 ڕەوان شاد، خۆشت دەتزانی، کە هەرگەلێک، بەتایبەتیش گەلە دواکەوتووە ژێردەست و داگیرکراوەکان، (کە گەلی کوردمان بێ نموویە، لەسەر گۆی ئەم زەوییەدا تیایا) گەر فەشەلیان هێنا، لە بە بوێرانەی، دەستنیشانکردن و پیناسەی، نەخۆشیە کوشندەکانی دواکەوتوویی و نا وشیاری خۆیان، ئەوا تائەبەدی ئەبدەیەت، دەبێت، بە بەردەوامی و جار لەدوا جاریش، باجی ئێجگار قورستری، شکست و دۆرانەکانی لێ کەوتەی، هەڵەی چارەنەسەرکردنی نەخۆشیەکەیان بدەن!؛ باوکی هەژاران، ئەمە بۆ سیاسەت و حزبایەتی و شۆڕشکردنیش، نەک هەر بنەمایەکی گرنگ و راستە، بگرە بەبێ ئەو میتۆدە، لە سیاسەت و شۆڕشکردنا، کە تائێستاکە، بەڕەهاییەوە دەڵێم: (ئێمەی کورد شتێکمان نەبووە و نیە، بەناو و ناوەرۆکە، دروست و زانستی و راستەقینەکەی شۆڕش، بووبیت) هەر بۆیەشە گۆڕین و سەرکەوتن، لەم گەرەلاوێژیەی، بە بزن بوونە گشتگیرەدا، شتێکی مەحاڵانە و نەبووەیە تیایا!
 نەوشێروان مستەفا، بۆچی لەبەناو تفەنگ تەقێنێ کوردکوژی، بەناو شۆڕشی نوێتان، خۆتان نەگوری و لەسەر هەمان پیسایی مەلامستۆ، لەناو بەرگی شۆڕشی نوێ، برەو و بەردەوامیتان پێدا؟! هۆکار چیە و بۆچی، بەدرێژایی مێژووی، ژێردەستەیی و داگیرکراوی گەلی کوردمان، هەرچەندە حزبەکانتان، لەکاتی جیاواز و هەر بەناویش، وەک دەڵێن، بە (بەرنامە و فکر و ئایدۆلۆژیا) و سیاسەتی جیاواز لەیەکتریش، دروستکراون، نەک دامەزراندنی ئاساییتان و دوور، لە بازنەی بڕیار و دەست تێوەردانی، دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان، دواجار هەرهەمووتان و حزبەکانتان، مێش ئاسا، بە یەک ئەقڵیەت و فکر و کار و کردار و کردەوە، هاتوونەتەوە لەسەر، بازرگانی و بازاڕی پیسایی، بەناو کوردایەتیە درۆزنانەکە، کە هەمیشە دورشمی، خیانەت و دۆران و خۆبەدەستەوەدان و شکست بووە، بەگەلی کوردمان، نیشتوونەتەوە و باوک برا تێک ئاڵاون، وە دەستانکردووە، نەک هەر بە گەرادانان، بگرە بە دانانی ڤایرۆسی کوشندەی، سەرلێشێواندن و سەروەش و گەمژە کردن و سرێنەوە و بۆگەنکردنی، مێشک و کەسایەتی تاکی کوردیش، وەک ئەوەی ئێستاکە، کە لەم چرکە ساتەمانا دەگوزەرێت، کە هیچ کەسێک نازانێت، چیە و کێیە و چی دەوێت و چی بکات؟؟! هەرچەندە ئەمباتە، لەباسی حزب و شۆڕش و پیناسە و دەستنیشنکردنی، دۆستەکان و دوژمنان و داگیرکاران و جیاکردنەوەیان لەیەکتری!!؛؛ شوێنی تایبەتی خۆیی و گەلەک زۆریشی دەوێت، بەڵام بۆ تێگەیشتنی زیاتر و دروستکردنی پرسیار، بۆ تێکشکاندنی ڕەهاییانەی، تەواوی بتە، پیرۆزە بڤەکان و دەرچوونیش، لە بازنەی سیاسەتی، تەمەن پتر لە حەوت دەهەییتان، لە بە بزن کردنی، کۆمەڵگە و تاکی کوردیمان، پێویست بوو!؛ 
باوکی هەژاران، ئەوەتانی بزوتنەوەکەشت، دەنکێکە لە خەرمانەی ئەو ڕاستیانەی سەرەوە، کە دواجار بەتەواوی، نەک هەرلەسەر پیسایی، کوردایەتیە درۆزنانەکە نیشتەوە، بەڵکە سەرتاپاشی، خۆی تێگرتووە و تێوەرداوە؛ گەر بزوتنەوەکەت تەنهاوتەنها، بەیەک لەسەر چواری، ئەوخاڵە هاوبەش و ستراتیژیانەی، وەک خۆیان دەڵێن: کە هەیەتی لەگەڵ بنەماڵەی مسعودی خائین و دۆراو، هەیبوایە لەگەڵ، دید و بۆچوون و ڕا جیاوازەکانی، ناوەخۆی خودی بزوتنەوەکە و ڕەخنەی قبوڵ بوایە، وەک میراتی ئێوە بۆماوەی!؛ دڵنیام بزوتنەوەکەت ئاوا نەدەبوو، بە گروپ و ئامرازی، بەژەوەندی تایبەتی و دۆلار کۆکردنەوە، بۆ تێرکردنی، گەدە و گەڵ و گیرفان، لەسەر خوێن و بەرژەوەندیەکانی هەژارانی کوردستان!
ڕەوان شاد، یەکێک لە ئەرک و کارە هەمیشەییە ستراتیژیەکان و ماهیەتی، ڕێبەری ڕاستەقینە ئەوەیە کە: ڕوخساری دواڕۆژ دیاری بکات، بۆ ئەو کەسانەی کە کاری لەگەلدا دەکەن، تۆش لە نەکردن و ئەنجامنەدانی ئەم ئەرکەت، دڵنیابە، کە نەیەکەمین سەرکردەیەت و نەدوا سەرکردەش دەبیت، کەوادەکەن، تێکڕاتان جەلالی دووانەکەشت و مەلامستۆی خائین و ئێستاش مسعودی کوڕەکەیی و هەموو ئەوانەشی، کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، بوونەتە کەسی یەکەمی، گروپ، ڕیکخراو، یان حزبەکان، نەهێنی زۆر زۆر گەورە و ترسناکیشیان لایە، کە تا ئێستا هیچ سەرکردەیەک، بەزیندوویی دەرینەبڕیووە و باسی نەکردووە، دواجار لەگەڵ خۆیانا بردوویانەتە ژێرخاک، هیوادارم تۆش، هەمان ئەو ڕێچکە نێگەتیڤەت نەگرتبێت و نەهێنیە ترسناکەکانت، نووسیبێتەوە و جێتهێشتبن، بۆ سوود و بەژوەندی بەرزی خەباتی گەلەکەمان و وشیارکردنەوەی، نەوەکانی ئایندەی گەلەکەمان!؛  باوکی هەژاران، ئایا ئەم ئاکامەی کە ئێستا بزوتنەوەی دۆران، بەدەستی هێناوە و بەردەوامە لەسەری و زیاتریش، تیایا ڕۆدەچێت و نوقم دەبێت، کە دووانەکەی بنەماڵەی مسعودی خائین و دۆراو(جەلالیە سۆزانیەکان) لە ئێستاکەدا ئەمەیان بۆناکەن، ستراتیژیەتی نەهێنی و دوا وێستگەی بزوتنەوەکەت بوو، بۆیە بەهیچ شێوەیەک، ببڕای ببڕ، هیچ ڕوخسارێکی ئاییندەی بزوتنەوەی گۆرانەکەت، سابیقەن، بۆ جێبەجێکردن و بەجێگەیاندنی پرۆژە و سیاسەتەکەیت، بۆ جێ بەجێکردنی پڕۆژەکانی، ڕوون نەکردەوە و دیاریت نەکرد، وە لە بازنەی تاریکی گوماناویشدا جێتهێشت؟؟!؛
ئەم دۆخەی ئێستاکەی بزوتنەوەی دۆران، لە ئینحیراف و پاشگەزبوونەوەی، لە پڕۆژە و بەرنامە و سیاسەتەکەی، جگە لە کولاندنەوەیەکی، گەورە و ترسناکی برینە، قوڵ و ساڕێژ نەکراوی دوێنێ، لەمڕۆکەماندا، بۆ زیاتری داڕماندنی متمانە بەخۆبوونی، خەڵکانی کوردستان بەگشتی و هەژارانی بەتایبەتی، شتێکی تر نیە و ناشبێت؛؛ وە هەمان رۆژگاری نەپساوەی، دوای دۆرانەکەی ئەیلولی خیانەتی مەلامستۆی، ترسنۆک و بەزیو، گاڵتەجاڕیانە دووبارە دەکاتە و بەردەوامیەتی پێدەدات، لە ژێر ناوی کوردکوژی نوێ، نەک شۆڕشە نوێیەکەتان، نەتان پسانەوە!؛
نەوشیروان مستەفا، تۆ کە یەکێک بوویت، لە سەرکردە سەرەکی و دیارەکانی، ئەوەی کە ناوتان نابوو شۆڕشی نوێ، هیچ کاتێک، بە یەکلا نە کراوەیی، ئەیلول ئاسا، دیاریتان نەکرد، وە تا ئەمڕۆکە کەسیش، نەیزانیووە و تێنەگەیشتووە و نەشتان چەسپاندووە، نە بۆ دابران و خۆیەکلایی کردنەوەی خۆتان و پاشانیش، بۆ خۆ یەکلایی کردنەوەی گەلی کوردمان، لەلایەک، وە دنیای دەرەوەش لەلایەکەی تریەوە، کە چیتان دەوێت و لەسەر چیش، یەکجارەکی سەنگراینەوە و مەحاڵانە تەنازولی لێناکەن؟؛ هەرچەندە لە دروشمبازی کوردایەتیە درۆزنانەکە، بێ کەم و کورتی بووینە، ڕۆژێک حوکمی زاتی، پاشتر حوکمی زاتی راستەقینە، دوایی کردووتانە بە مافە دیموکراسی و ڕۆشنبیریەکان، لە ڕۆژێکی ترا کردووتانە بە فیدڕاڵی و دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ، هههههه! کە هیچ کاتێک، نە لە رابردوو وە نە لە ئێستاشدا، بەناو سەرکردایەتی کورد، نەک هەرسەری بەخۆی نەبووە، بگرە بنیشی بەخۆی نەبووە...! ڕیفڕاندۆمەکەی مسعودی خائینیش، بەشێکی نەپچراوەی چەواشەکاری و خیانەت و خاپاندن و زیاتری، بێ متمانەکردنی تاک و گەلی کوردمانە، بۆ شێواندنی زیاتری مێشک و بیرکردنەوە و ئەقڵیەتی؛؛ تا ئەوئاستەی کە بروای بەهیچ شتێک نەماوە، بگرە بەخۆشی!! 
نەوشیروان مستەفا، ئەم فکر و ئەقڵیەت و کەلتوورە سەقەتەتان، سەرچاوەی لەچی و لەکوێوە و لەکێوە، هەڵگرتووە، لە ڕێگانەدان بە پسانەوەی، فکر و ئەقڵیەت و کەلتووری دواکەوتوویی و سیاسەتی، نادیموکراسیانە و دیکتاتۆریەت و یەکتر، قبوڵنەکردن و دۆران و خۆبەدەستەوەدانی، بە میرات ماوەی مەلامستۆی کوردکوژ؟!؛ ئاخر برەودان و بەردەوامیەتی، دیکتاتۆریەتی ئەیلولی مەلامستۆی، خائین و کوردکوژ، لە سیاسەتی کوردیدا، تۆش هاوشانی جەلالی دوانەکەت بەرپرسیت لێی، گەر زیاترت بەرنەکەوێت، ئەوا هیچت کەمتر، لە جەلالی فاشیل و دۆراو نەکردووە، چونکە تۆش جەلالی فاشیلت کردە دیکتاتۆر و ڕێگریشتان، لە هەرهەموو فکر و بیرێکی نوێی جیاواز، لە ئەیلول کرد! هەر بۆنموونە دوای دۆرانەکەی ئەیلولی بنەماڵەی نەفرەتی مەلامستۆ، یەکیەتی نیشتمانیەکەتان، لە سوریا دروستکرا و بە موافەقەتی، ڕژێمی بەعسی سوریش بوو...! کە پاشان لە کوردستان کۆمەڵەی شۆڕشگیران و بزوتنەوەی سۆسیالیستیش هاتنە ناوی، بڕیار بوو، کە نیمچە بەرەیەک بێت لەسەرەتا، پاشان بە زیاتر دیموکراسیانە و قبوڵکردنی، یەکتری و لێکجیاوازیەکان و ئایدۆلۆژیا جیاکان، سەردەمیانە، وەک شۆڕشێکی نوێ، بیکەنە بەرەیەکی سەرتاسەری ئازادی و ڕزگاری کوردستان!! کەچی نەک هەرئەمەتان نەکرد، بەڵکە هەر لەسەرەتاوە، لەناو یەکیەتی دەستانکرد، بەدژایەتی یەکتر و بنکۆڵ کردن و کوشتن و لەناو بردنی یەکتری، ئەویش تەنهاوتەنها، لەبەر ئەوەی کۆمەڵەی شۆڕشگێران، هەر لەسەرەتاوە تەواو جیاواز بوو لێتان و لە ئەیلولەکەشتان، لەهەمانکاتیشدا کاردانەوەیەکی جەماوەری خەڵکانی کوردستان بوو، نەک دژی کوێخایەتی مەلامستۆی دۆڕاو، بەڵکو دژ بە فکر و ئەقڵیەت و دواکەوتوویی و سیاسەتی، خۆ بەدەستەوەدان و خیانەتکارانەی بوو، لەلایەک، لەلایەکەی تریشیەوە، دژی ڕووە دانەبراوەکەی تری، بنەماڵەی مەلامستۆ بوو، کە جەلال و جەلالیەتی، فاشیل و دۆراو بوو!!  وە کۆمەڵە لە سەردەمی خۆی، پەکەکەی، باشوری کوردستان بوو، کە ئەمەش بەڵگەی خۆیەکلاکردنەوەی خەلکانی کوردستان و دابران و دوورکەوتنەوەیان بوو، لە جەلالیەت و مەلاییەت!؛؛؛ هەروەها بزوتنەوەی سۆسیالیستیش، لەڕووی جەماوەری لەوکات، بزوتنەوەی گۆرانی سەردەمی خۆی بوو... دروشمەکەشیان نە جەلۆمە و نە مەلۆمە، سوسیالیستی سەربەخۆمە، کەئەمەشیان زۆر بەخۆیە هەڵدەگرێت و دەبێت باسی بکرێت...!! پاشان چۆن کۆمەڵە و بزوتنەوەی سۆسیالیست، تەفرو تونا کران وجەلال تاڵەبانی، فاشیل و دۆراوت کردە دیکتاتۆر؟! 
 ڕەوان شاد، باسی چەپ نە بوون و مارکسی نەبوونیشت دەکەین، بۆ زیاتر و زیاتر تێگەیشتن، لەم بزوتنەوەی دۆرانەت، کە کەس نازانێت، بەڕاست، بۆچی دروستکرا، چی دەوێت و بۆچی هەوڵدەدات، هەرچەندە لە بەرنامە و دروشمبازیدا، ئەلحەققە، کەلعادەتان، بێ غەل و غەشە... بەڵام هەمانشێوەی کۆنی نوێتان، پێناسە و دەستنیشانکردنی، دۆست و دوژمنی گەلی کوردمانتان، بەتایبەتیش لەناوە خۆماندا نەکردووە؟!! بۆچی نەتانکردووە...؛ دڵنیام کە ئەم پرسیارە، پرسیاری تەواوی گەلی کوردمان و هەژارانیەتی بەتایبەتی؟!    زیاتر پرسیار دەکەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە