پارتى و مەسعود هەمیشە باوەشیان گەرم و دیوەخانى ڕازاوەیان ئاواڵا بووە بۆ: خائین و خۆفرۆش و جاش و مستەشار و تەلدز و نەوتفرۆش و خاکفرۆش، هەروەها لە شفرۆش و ویژدانفرۆش.ئەى بۆ دەرک و دەروازەى ئاوەڵا نەبێت بۆ ئەو ملشۆڕانەى بە چەند نوکە شەقێک بار و بارخانەى وەزیر و گزیر و پەڕلەمانتار...لە هەولێرەوە بۆ دێگەلە تلۆر کردەوە، کەچی ئێستا سەر و بنى زمانیان (برایان)ى پارتییە؟
بزوتنەوەیەک هێشتا ڕێکخەرى گشتیەکەى و لە گۆڕەکەیدا فەرمانى گرتنى هەیە لەلایەن دادگاکانى مەسعودەوە و بە تۆمەتى تێکدانى ئاسایشى نیشتمانى، ئەوەندە وەفاى بۆ دامەزرێنەر و ڕێکخەرى نەبێت، دەبێت چ وەفایەکى بۆ دەنگدەرانى هەبێت ئەو دەنگدەرە داماو و هەناسە ساردانەى کە گۆڕان ڕاپێچیکردن بۆ دەنگدان بە دروشمى: (بههیواوه بهره و دهنگدان - رۆژی نوێكردنهوهی پهیمان - لهگهڵ ڕۆحی كاك نهوشیروان).
لای پارتی هێشتا کەیسی نەوشیروان مستەفا نەسڕاوەتەوە و جینائییە
له وهڵامی ئهو پرسیارهی ئایا كادیرانی خوارهوه و دهنگدهرانتان دهیزانن حیزبهكهیان داوای چ پۆستێكی كردووه؟ عهلی حهمه سالح بهم شێوهیه وهڵامی ئهم پرسیارهی دایهوه وتی: