کاتێک رەوشت نامێنێت، بەدڕەوشتەکان دەبن بە پیاوی پارتەکانی باشوور

Wednesday, 02.13.2019, 23:47

8139 بینراوە


دەسەڵاتی کورد لەم هەرێمە لاقەکراوەکەی باشوردا، بەو هەموو کەناڵ و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و مزگەوت و مینبەرەوە  لە سوکایەتی کردن و بڵاو کردنەوەی بەدڕەوشتی و ترس و تۆقین و نەهامەتی و بێهیوایەدا ناوەستێت، دێت لەڕێگەی چەند پەیجی زۆڵەوە کە خاوەنەکانیان مەسعودی کوری ئاشبەتاڵ و ئەولادەکانی و تاڵەبانی و کوڕ و برازاکانی یان دەسەڵاتدارانی ترن لە هەرێم ، هێرش و تۆمەت بڵاو دەکەنەوە مۆرکی سیخوڕی دەبەخشنەوە بەسەر خەڵکانێکدا کە ملی بەو دەسەڵاتە ترسنۆک و هیچ و پوچە نەداوە و دەیانەوێت وەک مرۆڤی ئازا و بەئەمەک ژیان بکەن و لەخەباتدان بۆ گەیاندنی ئاڵای سەرفرازی بە لوتکە، بەڵام ئەو دەسەڵاتە بەدڕەوشتەی کە لەلێواری مەرگدایە و لە هەموو دەنگێکی یاخی و هەموو سەوڵ لێدانێکی پێچەوانە زندەقی چووە ، بۆیە هێندە بەدڕەوشتە تاک بەتاکی کورد کە کەرامەتیان پاراستوە و خۆیان هەرزان فرۆش نەکردوە دەکاتە ئامانج .
ئەمە جاری یەکەم نییە کە خۆفرۆش و چڵکاوخۆرانی هەرێم پەیج و ئەکاوتنی زۆڵ و قەشمەر  لەخۆیان چوو چاک دەکەن و لێرەو لەوێ بە زەڕەبین بەدوای مرۆڤە مەردەکاندا دەگەڕێن و تۆمەت و بوختان و جوێن و پڕوپاگەندەی وەک دەسەڵات قەشمەر و خۆفرۆش وەک خۆیان دەدەنە پاڵ مرۆڤە بەئەمەکەکان و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە هەناسەیەک وەرگرن .
بەڵام سەر ئەنجام جگە لە پیسایی هیچی تر ناچنەوە و خەڵکی دەزانێت ئەو مەنهۆڵە کە سەری لابراوە خاوەنەکەی مەسعود و تاڵەبانی خائینزادەیە ، بۆیە لەجێگەی خۆیان پایدۆز دەکەن .
ئەمە جاری یەکەم نییە کە دەسەڵات بەو هەموو کەناڵە تورکی و ئێرانی و ڕۆژنامەو گۆڤار و پەیج و ئەکاوتنە ناگاتە مەنزل و هیچ بەهیچ ناکات دێت ناوە بەناوە لە ڕێگەی چەند کەسێکی نەفس نزم و ترسنۆکو خۆفرۆشەوە ، هێرشی پەشمەکی دەکەنەسەر کوردستان پۆست و ئەو مرڤە باڵایانەی کە هەموو پارتی و یەکێتی و سەرانیان بەقولە پێی ناگەن . بۆیە ئەم جارەو هەموو جارەکان کە ئەم بەدڕەوشتیە دەکەن هێلکەکانیان پیس دەبێت وەک سەرۆکە ریفراندۆمچیی و خائینەکانیان کە سبەی ئیسکەکانیان لەبەردەم دادگای گەلدا دەهاڕێت و دادگایی دەکرێن .
لەکاتێکدا ئەم پەیجە بەدڕەوشتانە یەک ووشە چییە لەسەر تورک و ئێران ناتوانن و حەدیان نییە بیڵێن و قسەی لەسەر بکەن .




(دەنگدراوە: 10 . زۆرباشە: 3.5/5)