دە‌بێ ۱۷ شوبات بەردەوام بێ

Saturday, 16/02/2019, 10:38

5695 بینراوە


گەلی کوردستان لە۱۷ شوباتی 2010 لە سۆنگەی وشیاری و بەرپرسیارێتی نیشتیمانی، نەتەوەیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە دەست بێدادی دەسەڵاتی میلشیای تاڵانچی و جاسوس و نۆکەری داگیرکەرانی کوردستان دەستیان دایە شۆڕش بۆ ئەوەی کۆتایی بەدەسەڵاتی میلشایی تاوانکار بهێنن.
شۆڕشی ۱۷ شوبات یەکەم شۆڕشی کوردە، کە لە یەک کاتدا هەم دژی داگیرکەران و هەم دژی جاسوس و بەکرێگیراوی داگیرکەرانی کوردستان شۆڕشگێڕانە بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی کەوتنە جەنگەوە و هاتنە شەقام.
دە‌ستە‌ڵاتی میلشای جاش و تاڵانچی و کوردکوژ بەدە‌ست نەپاراستن لە کوشتن و ئەنفالکردنی مناڵ و کچ و کوڕانی هەژار و خێرنەدیوی وڵات نیشانیانى دا، کە ئەوە‌ی داگیرکەران خۆیان ناتوانن ئەنجامی بدە‌ن دژی کورد، ئە‌وا جاشە‌کانی زۆر خراپتر لە دوژمن دژی کورد ئەنجامی دەدەن، هەر لە تاڵانی و وێرانکردنی وڵات تا دەگاتە کوردکوشتن بە هەموو ڕێگایەک وە‌ک ئەوە‌ی لە 17ی شو‌بات دیتمان وە‌ک بە‌ڵگە‌ شایەتی بووین لەگە‌ڵ تیرۆری ئازادیخوازان، تەنانەت ژەهرخوار کردنی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بەهۆی هاوردە‌کردنی خۆراک و دە‌رمانی بە‌سە‌رچوو لە رێگە‌ی کۆسرەت و مناڵەکانی بەهاوکاری لەگەڵ بە‌رهەم و نێچیر و فازڵ موتنی.
درندە‌یی چەتە‌ بە‌کرێگیراوەکان هەرگیز نە‌ی دە‌توانی شکست بە‌ شۆڕش بێنێ ئەگە‌ر شۆڕشگێڕان ئیرادە‌ی خۆیان تە‌سلیم بە‌ گۆران و ئۆپۆزیسیۆنی ساختە‌ نە‌کردبایە، چونکە‌ پاش دوو هەفتە بەسەر ئەو شۆڕشە جەماوەرییە، تاوانکارانی میلشیا خۆیان ئامادە کردبوو بۆ هەڵاتن و راکردن.
ئە‌وە‌ی جێگای داخە تا ئیستا تیرۆریستانی۱۷شوبات، نەک هەر سزا نەدران، بە‌ڵکوو پاداشتیش کران و ئیستا شاهانە‌ ئەژین وە پارێزە‌ر و داڵدەدەری تیرۆریستان و قاچاخچی و هاوکاری کۆسرە‌تی تیرۆریستی دە‌رمان و خۆراکی ژەهراوی بەرهەم سالحی بێ حورمەت ئەبنە سەرۆکیش لە بری ئەوە‌ی ئیستا سزا بدرێن و‌ لە‌ باشترین حاڵەتدا هەمووژیانیان لە زیندانا بەسەر بە‌رن.ئەمریکا چە‌ند وڵاتی ویران و داگیرکرد لە سەر ئەوە‌ ی داڵد ‌ی تیرۆریستانی قاعیدە‌ ئەدە‌ن، بەڵام لە ناوشیاری کورد تیرۆریست وداڵدە‌دە‌رە‌ تیرۆریست و جاسوسی ئێران بەرهەم پادداشت ئەکرێ.
لەسە‌ ر دادگایی نە‌کردنی بکوژاکی۱۷شوبات و داڵدە‌دە‌ری بکوژان، بە‌ هانە‌ی ئۆپۆسزێونی ساختە ئەمە‌ بوو کە لە ژێردە‌سە‌ڵاتی میلشیا یاسا نییە‌، بە‌ڵام ئێستا کە بە‌رهەم لە بە‌غایە‌ و‌ تاوانباری سەرە‌کییە‌ لە‌ بە‌کارهێنانی هێزی چە‌تە‌ی میلشیا بۆ کوشتنی مناڵ و لاوانی هەژار و رووت و گیرفان بە‌تاڵ و‌ پاداشتکردن و داڵدە‌دانی تیرۆریستان، ئەمە جگە‌ لە تاوانباربوونی لە‌ تاڵانی و ئاگادار بوون و بە‌ شدار بوونی لە‌ هاوردەکردنی خۆراک و دە‌رمانی ژەهراوی، بۆ ئەبێ ئەوانە‌ی، کە‌ بە‌ ساختە‌ خۆیان کردۆتە ئۆپۆزیسێون داوا لە‌ سە‌ر بە‌رهەمیش تۆمار نەکە‌ن و راپیچی دادگای نە‌کە‌ن تا ببێتە‌ سە‌رە‌تا بۆ دادگایی هەموو تاوانبارانی میلشیا لە‌ کوردستان؟
فە‌رمانی دە‌ستگیری کۆسرە‌ت لە‌ لایە‌ن ئینتەرپۆل ئامادە‌یە‌ و ئەگە‌ر بە‌رهەمیش لە بە‌غا راپێچی دادگا بکرێ، ئە‌وا سە‌رە‌تا بۆ دووبارە‌ بڵێسە‌سە‌ندنی17 شوبات و کۆتایی هێنانی دەسە‌ڵاتی چە‌تە‌ و جاسوس و خیانە‌تکاران دەست پێدەکات.
رە‌وشی گە‌ل و‌ و‌ڵات لە‌ هەموو روویە‌کە‌وە‌ لە‌ کاتی ئێستادا دە‌یان جار دژوارترە‌ بە‌ بە‌راورد لە‌گەڵ رە‌وشی شۆڕشی جەماوەری 17ی شو‌باتی رابردوو.لە‌ سە‌ر ئاستی نەتە‌وە‌یی و نیشتیمانی هەموو ناوچە‌ دابراوە‌کان بە ‌کەرکوکیشە‌وە‌ جارێکی تر داگیرکرانەوە‌ و‌ کارە‌ساتێکی نە‌تە‌وە‌یی زۆر خراپتر لە‌ ئاشبە‌تاڵەکان بە‌ سە‌ر کورددا هات.
لە‌ سە‌ر ئاستی ئازادیی، دادپە‌روە‌ری و‌ ژیان و خزمە‌تگوزاری، ئەمرۆ زۆر زۆر خراپتر هەمووی وێرانە‌یە‌ بە‌ جۆرێک کە هیچ ئاسایشێک بۆ تاک و بۆ کۆمە‌ڵگا نە‌ماوە‌ نە‌ ئاسایشی خۆراک، نەتە‌ندرو‌ستی، سیاسی، ئابووری و‌ نە ‌ئاسایشی نە‌تەوە‌یی و نیشتیمانی، وە‌ک ئە‌بینرێ هەمووی بۆتە‌ قوربانی ئارە‌زووە‌کانی هەندێ سە‌رکردە‌ی میلشیا و بن دیوارە‌کانیان.
 دە‌سە‌ڵاتی میلشیاش بە‌ هەموو بوونیە‌وە‌ هەموو شتیکی کردۆتە‌ قوربانی بە‌رژە‌وە‌ندییە‌کانی دوژمن هەر لە تاڵانی پارە‌ و سامانی نیشتیمان و ناردنی بۆ دوژمنانی کورد یان بۆ بانکەکانی دە‌رەوە‌ بۆ مناڵە‌کانیان تا ئە‌گاتە‌ کردنە‌وە‌ی بازاڕە‌کان بۆ کاڵا بێ کە‌ڵک و ژە‌هراوییە‌کان.
هەموان ئە‌زانن و ئە‌بینن هەموو کایە‌کانی ژیان ویران بووە، تا ئە‌م ئاستە‌ی هەموو بیر لە‌ راکردن ئەکە‌نە‌وە‌ لە‌ دۆزە‌خی دەسەڵاتی میلشیا، کە‌ ئەمە‌ش خۆزگە‌ی دوژمنانە تا خە‌ڵک کوردستانیان بەبێ شەڕ چۆڵی بکات و کورد ی تێدا نەمێنێت.
هەموو ئاماژە‌کان نیشانی ئەدە‌ن کە‌ رۆژانی داهاتوو لە‌ هەموو روویە‌کە‌وە‌ سە‌ختر دە‌بێ و‌ هیچ روناکییە‌ک نییە‌ لە‌ تاریکی زیاتر ئیتر بڕیار لای خە‌ڵکە‌ کە‌ دە‌یە‌وێ لە‌ هەژاریی و داماوییدا هێواش هێواش بمرێ یان بە‌خە‌بە‌ر بێتەوە‌ بۆ ئە‌وە‌ی بە هیوای ژیان و کە‌رامەتەوە ‌شکۆ بۆگە‌ل و نیشتیمان بگەڕێتەوە، پێویستە 17 شوبات بە‌ردە‌وام بێ بەم کار و هەنگاوانە.
۱- لە۱۷مانگ خۆرسکانە مانگرتنی گشتی رابگەیەنرێ وهەموان با یکۆتی دەسەڵات بکە‌ن و لەشەقام ئامادەبن تا داوە‌کانی 17ی شوبات و مامۆستایان و فەرمانبە‌ران جێ بەجێ نەکرێ لە مەر مووچە و خزمەتگوزا‌رییەکان.
۲- لە هەموو شوێنێ سەرانی میلشیا لەسەر تاوانەکانیان راپێچی دادگا بکرێن چ لەبەغا یان ئەوروپا و ئەمریکا وەک کۆسرە‌تیان لێ بکرێ تا لە کوردستان دادگای گەل و مێژوو دروست ئەبێ و نەتوانن خۆیان رزگار بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە