لە سەر ئاستی ئازادیی، دادپەروەری و ژیان و خزمەتگوزاری، ئەمرۆ زۆر زۆر خراپتر هەمووی وێرانەیە بە جۆرێک کە هیچ ئاسایشێک بۆ تاک و بۆ کۆمەڵگا نەماوە نە ئاسایشی خۆراک، نەتەندروستی، سیاسی، ئابووری و نە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی، وەک ئەبینرێ هەمووی بۆتە قوربانی ئارەزووەکانی هەندێ سەرکردەی میلشیا و بن دیوارەکانیان.
دەسەڵاتی میلشیاش بە هەموو بوونیەوە هەموو شتیکی کردۆتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی دوژمن هەر لە تاڵانی پارە و سامانی نیشتیمان و ناردنی بۆ دوژمنانی کورد یان بۆ بانکەکانی دەرەوە بۆ مناڵەکانیان تا ئەگاتە کردنەوەی بازاڕەکان بۆ کاڵا بێ کەڵک و ژەهراوییەکان.
هەموان ئەزانن و ئەبینن هەموو کایەکانی ژیان ویران بووە، تا ئەم ئاستەی هەموو بیر لە راکردن ئەکەنەوە لە دۆزەخی دەسەڵاتی میلشیا، کە ئەمەش خۆزگەی دوژمنانە تا خەڵک کوردستانیان بەبێ شەڕ چۆڵی بکات و کورد ی تێدا نەمێنێت.
هەموو ئاماژەکان نیشانی ئەدەن کە رۆژانی داهاتوو لە هەموو روویەکەوە سەختر دەبێ و هیچ روناکییەک نییە لە تاریکی زیاتر ئیتر بڕیار لای خەڵکە کە دەیەوێ لە هەژاریی و داماوییدا هێواش هێواش بمرێ یان بەخەبەر بێتەوە بۆ ئەوەی بە هیوای ژیان و کەرامەتەوە شکۆ بۆگەل و نیشتیمان بگەڕێتەوە، پێویستە 17 شوبات بەردەوام بێ بەم کار و هەنگاوانە.
۱- لە۱۷مانگ خۆرسکانە مانگرتنی گشتی رابگەیەنرێ وهەموان با یکۆتی دەسەڵات بکەن و لەشەقام ئامادەبن تا داوەکانی 17ی شوبات و مامۆستایان و فەرمانبەران جێ بەجێ نەکرێ لە مەر مووچە و خزمەتگوزارییەکان.
۲- لە هەموو شوێنێ سەرانی میلشیا لەسەر تاوانەکانیان راپێچی دادگا بکرێن چ لەبەغا یان ئەوروپا و ئەمریکا وەک کۆسرەتیان لێ بکرێ تا لە کوردستان دادگای گەل و مێژوو دروست ئەبێ و نەتوانن خۆیان رزگار بکەن.