قادر لەنێون قسەکانیدا و جارجار بەنابەدڵى ئەوەش دوبارە ئەکاتەوە کە یەکێتى حیزبى بنەماڵە نیە ، ئەمەش درۆیەکى قەبەیە و جەلال تاڵەبانى خۆى ئەو بناغەیەیى داڕشت و ژن و کوڕو دواتر ئۆردوى بنەماڵەکەى ڕژانە ناو یەکێتیەوە و تەواوى هێزى یەکێتى و دارایى خستە ژێر چنگیانەوە.
ئەگەر سلێمانى زۆنى سەوز بوایە بەهەمو بنەماڵە و هەلى کار و مەلا و کادر و کارگێڕ و مەڵبەند و تەلەفیزۆن و شاناز و سەعدى پیرە و کۆمیتە و دەمانچە و بەرتیل و هەڕەشە و گورەشە ، یەکێتى نەیتوانى تەنیا کەسێک لە کاندیدەکانى سلێمانى لەسەنتەرى شاردا لە هەڵبژاردنى ئەم دواییە سەرکەوتوو بکات ...