بە بەڵگەوە، بەپێێ دەقی قورئان ئیسلام دەتوانێت لە کچی خۆشی نزیک بێتەوە

Tuesday, 19/02/2019, 6:20

16132 بینراوە


تێگەیشتن لە بیرکردنەوەی مرۆڤ کارێکی ئاسا نییە، ئەگەر لە کۆمەڵناسە گەورەکانەوە، یان نووسەرە بلیمەتەکانەوە بڕوانین بۆ نموونە "هۆ سێ ئەندەرشۆن" ی دانیمارکی، کە لە کوورتە چیرۆکێکدا تەواوی کەسایەتی مرۆڤمان بۆ ئاشکرا دەکات.
 لە کورتە چیرۆکێکدا بەناوی "جلەکانی قەیسەر" دەقی کوورتە چیرۆکەکە ئەڵی" دووجامباز لە ناوچەی دەسەڵاتی قەیسەردا دەیکەن بەهەرا، کە گوایە جوانترین دەستەجل دەدروون، تا ئەو کاتەی دەنگ دەگاتە خوودی قەیسەر، قەیسەریش دەنێرێت بەدوایاندا، بەکورتی جامبازەکان و قەیسەر ڕێک دەکەوون کە دەستە جل بۆ قەیسەر بدروون، جامبازەکان بە درۆ دەستبەرز دەکەنەوە دەست و دادەبەزێنن، بەو دەستجوڵاندنە گوایە تەوون دەکەن و جل بۆ قەیسەر دەدروون، تا ڕۆژێک قەیسەر یەکێک لەدەست پێوەندکەی دەنێریت تا بزانێت دروونی جلەکانی گەیشتۆتە کوێ، کاتێک دەستپێوەندەکەی قەیسەر دەگاتە لای جامبازەکان، جامبازەکان خێرا بە نوێنەرەکەی قەیسەر ئەڵین تەنها پیاوی ووشیار ئەم دەستە جلانە دەبینێت، پیاوی گەمژە و بێمێشک توانای بینینی ئەم دەستە جلەی نیە. هەواڵ ووردە ووردە بە ناو خەڵکانی سەرجەم دەسەلاتەکەی قەیسەردا بڵاو دەبێتەوە. پاش ئەوەش قەیسەر هەرکەسێکی دیکە دەنێرێت بۆ بینی دەستە جلەکەی قەیسەر دەستبەجێ دەکەوێتە لە ترساندا پڕوپاگەندە بۆ جوانی جلەکانی قەیسەر، هەرچەند هیچیشی نەبینووە، بەڵام بۆ ئەوەی وەکوو بێمێشک نەزان نەدرێتە قەڵەم خێرا هەرکەس دەچێتە سەردان بۆ بینینی دەستە جلەکە، یەکسەر دەیکات بەهەرا پڕوپاگەندە بۆ جوانی جلەکانی قەیسەر دەکات، تا ڕۆژێکیان دیاریکرد بۆ ئەوەی کە قەیسەر خۆی پیشانی گەل بدات بە جلە نوێکانیەوە، لە کاتی نمایشدا قەیسەر بەجلە نوێکانیەوە سەراپای گەل هەموو باسی جوانی جلەکانی قەیسەریان دەکرد، تێکڕا دەیان ووت وای لەو جوانیە، کەچی هیچ کەسێکیشان قەیسەری بە جلەوە نەبینی واتا قەیسەر بەڕووت و قووتی سواری ئەسپەکەی بوو، تا لەکۆتاییدا کیژێکی منداڵ هاواریکرد، کورە وەڵا قەیسەر ڕووت و قووتە.
------------------------------------
هەموومان کار و کردەوەکانی داعشمان بینی، کە بە دڕندانەترین شێوە و نامرۆڤانەترین شێوە، بەربوونە وێزەی گەلانی ناوچەکە، کەچی لە دەنگدانێکی کەناڵی ئەلجەزیرەی عەرەبیدا نزیکە٨٥٪ ی خەڵک دەنگیان بەداعش دا، هەروەها دیتمان کە لە هەموو کوون قوژبنێکی ئەم جیهانەوە جبە و جامانەیان دەپێچایەوە و ڕوویان دەکردە سووریا.
سەرەڕای ئەوەی کە داعش بە ئاشکرا دژایەتی گەلی کوردی دەکرد، بۆ نموونە ئەگەر بە ڕووکەش دژی شیعە بوایە، ئەوا بۆ ئەوان کوردی شیعە و سنە فەرقی نەبوو بۆیان، دەیان کوشت یان دەیانسووتاندن، بەڵام کیژۆڵەی ناسک و ژیکەڵیان نەدەکوشت و نەیان دەسووتاندن، بەڵکوو وەکوو کۆیلەی سێکس سواری دەبوون، وەک ڕەشە ووڵاخ.
کۆمەڵێک مەلای ساختەچی وەک عەلی قەرەداخی، مەلا کرێکار، مەلا سەید ئەحمەدی پێنجوێنی، پرۆپاگەندەیان بۆ دەکردن، یان وەکو خێڵی مچە بارزانی بە ئاشکرا کوردستانیان بۆ چۆڵکردن، هەروەها بەپێی بەڵگەکانی دوو ناوەندی جیاواز و دژ بەیەک واتا ئەمەریکا و ڕوسیا هاوکاری داعشیان کردووە و هاوکاربوون لە هێنانی داعشدا.
کەچی هێشتا خێڵی مچە بارزانی لەئاستی بەرزترین دەسەڵاتدان، هەر ئەڵێی نەبایان دیووە نەباران، خەڵکیش لە ڕژانی دەریایەک خوێن بێباکە.

لێرەوە ئەگەر سەرنج لەو خەڵک بدەین و لێرەوە دەبێت لەو خەڵک تێبگەین، هەروەکا بیرمەندی ئەمەریکی"نوعام چۆمسکی" ئەویش ئەمەریکا تاوانبار دەکات کە دروستکەری داعشە و ئەڵێ زۆرینە خەڵک نازانن کە نازانن.
کاتێک لە کەسە ئاینەکانیش دەپرسیت کە مێژووی مرۆڤ و گەردوون لەکەیەوە دەست پێدەکات؟، ئەوا سەراپای مێژووی مرۆڤ دەبەستنەوە بە دەرکردنی "ئادەم و حەوا" لەبەهەشت، واتا یەکەم مرۆڤ و گیاندارێک کە پێی ناوتە سەر زەوی ئادەم و حەوابوون. بەڵام زانست کە بە بەڵگەوە دێتە زمان باسی 5 ملیارد ساڵ دەکات، هەروەها زانست بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت، بە پێچەوانەی ئاینەکانەوە کە مرۆڤی سەرەتای تەنها گیاندارێک بووە، لەیەک خانەییەوە گەشەی سەندووە، تەنانەت پێش200 ملێۆن ساڵ، هەستەکانی وەک خۆشەویستی، ڕق و کینە، ترس و دڵتەنگی نەبووە، بەڵکوو لەئاستی درەختەکان گژ و گیادا بووە، لە 200 ملێۆن ساڵی ڕابردوە دەستی بەگەشەسەندن کردووە و بۆتە ئەم مرۆڤەی ئەمڕۆ.
کلیک لەسەر ئەم وێنەیە بکە، بۆ خوێندنەوەی بەڵگە زانستییەکە
 
دیسان لێرەشەوە کلیک لەسەر ئەمەی خوارەوەش بکە:
Evolution of the brain

خوێنەری هێژا، ئەوەی خوێندتەوە بە زانستی "دی، ئێن،ئەی" سەلمێندراوە، بە واتایەکی دیکە بەڵگە نەویستە کە زانیاریەکانیان دروستە و هیچ جێگەی گوومان نین.
لە 30 ساڵی ڕابردوودا لە "ڕیشە قورئان" دا من نووسیوومە کە ئیسلام ڕەنگدانەوە ژینەگەی سەردەمی خۆیەتی، ئەمڕۆ بەفەرمی کۆیلاتی لەهەموو یاسا و دەستوورێکدا نایاساییە و سزاشی بۆ داندراوە، ئەگەرچی لە ناوچە ئیسلامیەکان هێشتا هەر هەیە، زۆر جاریش ئارەزوو مەندانە، هەربۆ نموونە فرەژنی، ئەوەی کە ناتواندرێت نکوڵی لێبکرێت قورئان بەفەرمی کۆیلەداری بە یاساکردووە، واتا کردوویەتی بە یاسا، دەقی ئایەی "المومنون" ژمارە ٦، بە فەرمی کۆیلە فرۆشتن دەکاتە یاسا و تەنانەت کڕین و فرۆشتنیش بە کۆیلەوە بە ڕەوا دەبینێت.
لە هەر هەمووشی ترسناکتر بە دەقی ئایەی ناوبراو ئیسلامێک دەتوانێت، بچێتە لای کچی خۆی.

 إِلَّا عَلَىٰ أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (6)

وەک بەڵگە بۆ گوێگرتن لە دەقی ئایەکەش سەرەتا لەو ڤیدیۆیەی سەرەوە بە تەواویی گوێ لە ئیمام و دکتۆری فەلسفەی جامعەی ئەزهەری قاهیرە بگرە، کە لە هەموو کەس شارەزاترینی دەقەکانی قورئانە، بەژێر نووسی کوردیەوە، هەر گوێت لە چاوپێکەوتنەکەی نابراو بوو ئەوسا دیسان بیر لە کورتە چیرۆکەکەی نووسەری دانیمارکی "ئێچ سی ئەندەرسین" بگرەوە، ئیتر خۆت سەرپشک بە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە