ماوەیەکی دوور و درێژە قازی محەممەدی میسری قازی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان گیرساوەتەوە و خەریکی پوڵ پەیداکردنی خۆیەتی و کاری بۆتە وێنەکێشانی ناو فەیسبوک و خواردن و خواردنەوە و میوانداریی و نیشان دانی کەلوپەلی ناوماڵ و مێزی پڕ لە پرتەقاڵ و ویسکی و بیرە و ڤۆدکای ئاڵمانی!
ئەو کەسانەش کە لەکاتی خۆیدا بە فەرمانی ئەو شکەنجە کران و لە دار دران، لە دونیای دیکەش وەک جاش چاویان لێدەکات! لە ناو دیمۆکراتەکانیشدا قازی و دادوەر هەبووە کە سەدان کەسیان بە تاوانی جودابیریی دادگایی کردوە و حوکمی سێدارەیان بۆ دیاری کردوون و لە دار دراون.