ڕەنگە خەڵکانێك هەبن تا ئێستا وا لە کوردستانپۆست و نوسەرەکانیان گەیشتبن کەوا ئێمە تەنها خەریکی ڕەخنە و گلەیین و بەهیچ شتیك ڕازی نابن. بەڵام ئەم جۆرە لێکدانەوە و تێگەیشتنانە هەرگیز ڕاست نییە و تەنها ئەوە نەبێ، ئێمە زیاتر مێشک و ویژدانمان بەکاردێنین و بیر لە گیرفانمان ناکەینەوە و لەخەمی پلەو پۆست نین و چاو و دڵمان لای گەل و خاك و بەرژوەندیەکانیانە.
زۆربەی بەناو نووسەر و دۆلاربیرەکانی باشوور کاتێ گوێبیستی ئەو سەنەتۆرەی ولایەتی لویزیانا لە پارتی کۆماریەکان بوون، کاتێ پرۆژەکەی پێش کرد و داوای ئەوەی کرد کە ئەمریکا پێویستە کورد بپاریزێ لە سووریا و عێراق لەبەرئەوەی کورد شەڕی داعشی کردوە. ئیتر ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەو هەموو کۆلکە نووسەرانە بەشان وباڵی (جۆن کەنەدی) هەڵبدەن و ستایشی هەڵوێستە مرۆڤانەکەی بکەن بەبێ ئەوەی هیچ ڕەخنەیەك، یان هەڵسەنگاندێکی ووردی بۆ بکەن.