- قەحبەى سیاسى ئەوەیە .. بۆ کۆکردنەوەى خەڵک و فریودانیان بۆ مەرامى سیاسى و پلە و پۆست و بوون بە شەریکە دزى سامان و داهاتى گشتى، شەرم و شکۆ و قیمەت و بەها و مافەکانى ئینسان و ئازادى لە فەرهەنگیدا نەبێت .
- ئاى قەحبەى سیاسى .. چى لە ناڕەزایەتى خەڵک کرد و چۆن ڕەوتى ناڕەزایى و ئۆپۆزیسیۆنبوونى بەلاڕێدا برد و پاشەکشەى پێکرد بۆخزمەتى دەسەڵاتدارانێک بێجگە لە دزى و تاڵانى و ڕاو روت و نۆکەرى بێگانە هیچ بەرهەمێکى تریان نەبووە ..
سێ قەحبەی سیاسیی
- قەحبەی سیاسى .. ئەوەیە هەموو پرینسیپەکانى حیزبیایەتى و ئامانج و ستراتیژت وەلا بنێیت بۆ دەستکەوتێکى کاتى، کە تەنیا گروپیکى کەم لە خۆیان و کەسوکار و دەست پێوەند و سودمەند بن،. ئەگەر سیاسەت بەرژەوەندیخوازى بێت بەم میتۆدە ئەوە سیاسەت بێئەخلاقییەکى گەورەیە و لەوەش گەورەتر ئەمجۆرە مانۆڕ و تەسلیمبونە بەناوى بەرژەوەندى خەڵکەوە بکرێت .. خەڵکەکەش ئەگەر ئەم بێدەنگییە بۆ حیزبێک بە ئاسانى تێبپەڕێنێت و خەڵکى بوێر و قوربانیدەر نەیەنە وەڵام، هەڵوێستى توند و مەردانە نەنوێنن، ئەوە ئەو حیزبە قوتابخانەیەکى نایابە بۆ پێگەیاندنى قەحبەى سیاسى.