نازیەکان جەنگی جیهانی دویان بردەوە

Friday, 02.22.2019, 20:28

7601 بینراوە


وەک ئەوەی کە مێژو نوسان پێیان ئاشنا کردوین جەنگی جیهانی دوو  لە لایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیەوە براوەیەو لایەنی دۆڕاو ئەڵمانیا بوو.

لەڕاستیدا ئەڵمانیا نەدۆڕا براوەی یەکەم بوو، چۆن؟

لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٣٠دا ئەڵمانیا سەرقاڵی کۆکرندەوەی زانیاریە مێژوییەکان بوو لە وڵاتانی هیند ، تیبێت، میسر، فەلەستین و چەند ناوچەیەکی تر، ئەم گەڕان و بڵاو بونەوەیە لە خۆوە نەبوو، ئەڵمانیا زانیاری لە لا بوو کە گوایە ئەو مرۆڤانەی پیش ئێمە ژیاون  لەسەر زەوی، تەکنەلۆژی پێشکەوتویان هەبوە و توانیویانە بە گەردوندا  هاتوچۆ بکەن.
نازیەکان لە تیبێت
ئەڵمانیا بەشیکی تەکنەلۆژی دروست کرد کە لە هەموو زاناکانی ئەڵمانیا پێک هاتوبو وە ئێس ئیس(Schutzstaffel  , SS) سەرپەرشتی ئەم بەشەی دەکرد.  پێش تەواو بونی جەنگ هێتلەر هەڕەشەی گولەی سلڤەر (Wunderwaffe)، ئەم چەکە دەڤری فڕیو بوو کە ئەوکاتە هشتا تەواو جێگر نەبوو واتە دروست کرابوو بە ڵام کێشەی تەکنیکی هەبوو.
پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێس ئێس بۆیان دەرکەوت جەنگەکە لە دۆراندایە، هێواش هێواش خۆیان لە ئەڵمانیا دزیەوە ، لە جەمسەری باکور بنکەیان هەبوو  لە ژیر سەهۆڵبەندانەکەدا (nazi kamp antarctica) .
نازیەکان لە جەمسەری باکور
لە دوای ساڵی ١٩٣٠ وەک وتمان دەستیان کرد بە کۆپی کردنی دەڤری فڕیو یەکەم جار نازیەکان پەیوەندیان لە گەڵ کۆمەڵێک بونەوەر هەبوو کە وەک مرۆڤ وان و قژ زەردو چاو شینن خۆیان وا ناساندبوو بە (نۆردیک)کە گوایا لە دەرەوەی زەویەوە هاتون، بەڵام دوای دەرکەوت ئەم کۆمەڵە خەڵکە کۆمەڵێک خەڵکی دابراون لە کۆمەڵگاکەی خۆیان و هەزارەها ساڵە لە ژیر زەویدا دەژین لە جەمسەی باکور و لە چیاکانی هیمالایا.. دوای ئەوەی دەڤریان دروست کرد چونە سەر مانگ

بنکەی نازیەکان سەر مانگ
 لە ساڵی ١٩٣٥ دا لەوێ ڕێگەیان لێ گیرا لە لایەن بونەوەری تر کە ئەوکات زیاتر لە ٤٠ جۆر بونەوەری هەسارەکانی تر بنەکیان هەبو وە چاودێری زەویان دەکرد.. نازیەکان لە گەڵ جۆری درەیکۆ ڕێکەوتنیان ئیمزا کرد، هەڵبەتە جۆری درەیکۆ خراپترین جۆری بونەوەرە لە گەردوندا و جۆرێکی شەڕخوازن.

درەیکۆ
بێمە سەر باسەکەم، پاش ئەوەی سەرکردەکانی ئیس ئێس بۆیان دەرکەوت جەنگ دەدۆڕێنن خۆیان لە ئەڵمانیا جیا کردوە.. دوای ڕوخانی ئەڵمانیا ودانپیانان و فایلەکانی ئێس ئێس دەرکەوت کە نازیەکان بنکەیەکیان ماوە لە جەمسەری باکور، لە بەرواری
 ٢٦-٨-١٩٤٦ دا تا وەکو مانگی فێبروەری ١٩٤٧ شەڕیان کرد لە جەمسەری باکور بە سەرکردایەتی ئەدمیراڵ ڕیچارد
ئۆپەرەیشن های جەمپ
(Admiral Richard E. Byrd,) و ئۆپەرەیشنەکە ناو نرا (operation Hi Jump). لەم جەنگەدا ئەمریکا دۆڕاو نەیانتوانی یەک مەتر پێشڕەوی بکەن ،لەبەر ئەوەی نازیەکان چەکی پێشکەوتو لەگەڵ دەڤری فڕیویان بەکار دەهێنا، پاش ئەوەی ئەدمیراڵ ڕیچارد گەڕایەوە بۆ واشنتۆن و ترسناکی سوپای نازیەکانی بە سەرۆک کۆمار راگەیان ئەمریکا لە دڵە ڕاوکێدا بوو..
لە ساڵی ١٩٤٧ دا دەڤرێک لە مەکسیک کەوتە خوارەوە ئەمریکا ئەمەی بە هەل زانی بۆ ئەوەی کۆپی ئەم تەکنەلۆژیایە بکات و دژی روسیا بەکاری بهێنێت ئەم زانیاریانە کرانە نهێنی و کەس بۆی نەبوو باسی بکات ئەوەی باسی بکردایە تێرۆر دەکرا لە لایەن دەوڵەتەوە.
لە ساڵی ١٩٥٢ دا نازیەکان ئەم هەلەیان قۆستەوە و هاتنە سەر واشنتۆن بە دەڤرەکانیانەوە ئەوکات هاری ترومان سەرۆکی ئەمریکا بوو. ( Harry Truman) .. داوایان کرد کە ئەمریکا هەموو پڕۆفیسۆرو کەسە شارەزاکانی بواری تەکنەلۆژی بهێنتە ئەمریکا و هەم لە خزمەت ئەمریکا بەکار بهێنێت هەم سود بەوان بگەێنێت..
دەڤری نازیەکان لەسەر واشنتۆن ساڵی ١٩٥٢
ئەمریکا گوتی ئەمە هەلی زێڕینە بۆ ئێمە دوای دەتوانین مخابەرات بنێرینە ناو نازیەکان و بنکەی جەمسەری باکوریش بەو هۆیە بگرین.. هاتن ڕێکەوتنیان لەگەڵ نازیەکان ئیمزا کردو ١٠٤ کەسیان لە ئەڵمانیاوە هێنایە ئەمریکا وهەموو بونە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکی لە بەرامبەردا دەبوو تەکنەلۆژی تازە بۆ ئەمریکا بەرهەم بهێنن. ئەم پڕۆژەیە ناونرا پڕۆژەی پەیپەرکلیپ (operation paperclip).

هێنانی نازیەکان بۆ ئەمریکا

لە ماوەیەکی کەمدا توانیان ساروخ و چەند دەڤریک بەرهەم بهێنن، بەڵام ئەوەی ئەمریکا نەیزانی ئەڵمانیەکان خۆیان وا تێکەڵی کۆمپانیاکانی وەبەرهێناو سوپا و موخابەرات کرد کە توانیان دەست بگرن بەسەر هەموو ئەمریکا و دامودەزگاکاندا ،بگرە جیهاندا و تا ڕۆژی ئەمڕۆ هەموو ئەو زانیاریانە نهێنین، ئێستا ئەو کۆمەڵەی کە لە ئەڵمانیا دابران لە ساڵەکانی ١٩٤٥ دا  سوپایەکی مەزنیان هەیەو لە تەواوی گەردوندا بنکەو بارەگایان هەیە..
لە ساڵی حەفتاکان لە خواروی ئەمریکا و تەواوی جیهان ٦٠ ملیۆن خەلك کۆ کرایەوە گوایە دەچن لە هەسارەی مەریخ ژیان دەکەن زۆربەیان خەڵکی تەکنیکی و پسپۆر بوون و پەیمانی ژیانی خۆش و باشیان پێ درا.. ئەم خەڵکە هەموو کە چونە ئەوێ کەسی نەگەڕایەوەو هەموو وەک کۆیلە خرانە بەر کار و دەبوو بە زۆر زەواج بکەن و هەر خێزانێک دەبێت لانی کەم ٧ منداڵی هەبێت، ئەمەش بۆ ئەوە بوو کە ژمارەی دانیشتوانی مەریخ کە لە ژێر زەویدا دەژیان و کاریان دەکرد زۆر ببێت.
لەم گەردونەی ئێەمەدا ملیۆنەها ساڵە بونەوەری زیرەک هەیە و جێگای دەست و بونیان دیارە لە هەموو هەسارە و مانگو نێزەکەکاندا، لە هەموو هەسارەیەک لە ژیر زەویدا خانو بینایان دروست کردوە بە مەبەستی ژیان ومانەوە ئەم خانوانە بەجۆرێک دروست کراون کە بەرگەی هەموو شتیک دەگرن و بۆ ماوەیەکی زۆر زۆر دەمێنێتەوە بۆ نمونە ئەلەمنیۆمی ڕوون واتە وەک شوشە وایە و هەرگیز تێک ناچێت.. ئەمەش پەیوەندی هەیە بە شێوازی دروست کردنی ئەو مادانە..
نمونە مرۆڤ بە گەرمی شیوە بە ئاسن دەدات بەڵام لەبەر ئەوەی بە گەرمی ئاسنەکە تێک دەچێت و بڵقی هەوا دروست دەکات دوای ماوەیەک ئاسنەکە ژەنگ دەکات، ئەوە پەیوەندی هەیە بە جۆری دروسکردنەکەی نەک خراپی ئاسنەکە.. واتە ئەگەر تۆ بتوانیت گەردەکان بە بەرنامە لەسەریەک ڕیز بکەیت بێ ئەوەی بیتوێنیەتەوە ئەوکات ئاسنێکت دەبێت کە زۆر بەهێز دەبێت و هەرگیز ژەنگ ناکات. ئەم بینا و شوێنانەی ژێر زەویش بە شێوەیەکی زیرەکانە دروس کراوە کە تا ئێستاش لەژێر ئەم زەویەی خۆماندا جگە لە رەپتیلەن و نۆردیک و درەیکۆ چەند جۆرێکی تریش لە بونەوەر دەژین و شاریان هەیە لە ژێر زەویدا.

ئێستا دوای ئەوەی ئەم زانیاریانەت بەرچاوکەوت ئایا ئەمریکا جەنگی جیهانی دووی بردەوە یان نازیەکان؟


ا




(دەنگدراوە: 30 . زۆرباشە: 5/5)