KURDISTANPOST
بەڵێن رەواندوزیی
بوکی تازە
Friday, 22/02/2019, 22:29
12106
بینراوە
دوو مەعشوقی کەمتیارێکن
سەوزو نیلی هەوارێکن
بۆ باوەشی گەرمی کەمتیار
هەردەم لەگەڵ یەك ناڕێکن
زاوای ڕوو زەرد پارەی زۆرە
گێل و نەفام گەندە خۆرە
لە پێناوی بووکی تازە
وەك شەنگەبی ملی شۆڕە
کە کۆنە بووك باوی نەما
بووکی تازە کەوتە سەما
کۆنە بووکیش لەداخانا
بە دەم شڕی دای بە چەما
پیرۆز ئەکەم لە بووکی نوێ
هەتیوو بوونی لێ ناکەوێ
بەو شووەی کە کردوویەتی
قەزای لە درۆ و دراو کەوێ
کە بووکی نوێ بۆی نەسووڕا
هەرچی کردو بۆی نەگۆڕا
عەشقی بابۆی دا ی لە کەللە
خۆی لەجیاتی ئەویش گۆڕا
بەڵێن رەواندوزیی
© 2019- Kurdistanpost