KURDISTANPOST
مەنسور جەلال
دەسەڵاتی کوردی لە ژێر ئاڵای کوردستاندا و به‌هاوكاری داگیركه‌ران، كورد ده‌كوژن
Saturday, 23/02/2019, 0:36
3602
بینراوە
پێش هاتنه سه‌ر كاری پیاوكوژێكی وه‌كوو مه‌سرور بارزانی له ناو ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی بنه‌ماڵه‌كاندا، ئه‌شكه‌نجه‌دان و گرتنی ئازادیخوازان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان دژ به ده‌وڵتی داگیركه‌ری تورك ڕاپه‌ڕینیان كرد و سزای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یان دا و لووتیان شكاند، باهۆزی گرتن له‌و ناوچه‌یه ده‌ستی پێكرد، كه سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی تێدا ئه‌نجامدرا.
ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری پاراستن كه له‌ناو بۆگه‌ناوی زۆڵم و ناحقی خۆییدا نوقمبووه و به‌ناو هێنانی ناوه‌كه‌ی خه‌ڵك ده‌م و لووتی خۆیان ده‌گرن، له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو تیرۆره‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ژێر ده‌سڵاتی خۆیانادا و به تایبه‌تی له شاری هه‌ولێر دژ به نه‌یاره‌كانیان ئه‌نجامیاندا، دیسان وه‌كوو پیشه‌ی ڕابردووی باوانیان(مه‌لایی و جه‌لالی) كه‌وتوونه‌وه وێزه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز و ده‌یانه‌وێ ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو جڤاكی بادینانیش كپ بكه‌ن.
شیروان شیروانی یه‌كێكه له‌و كه‌سه ئازادیخوازانه‌ی له‌به‌ر چالاكییه‌كانی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه گیراوه و توشی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بووه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه و گرتنه له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه، شیروان شیروانی بۆ تاكه هه‌نگاوێكیش پاشه‌كشێی نه‌كردووه له داوا ڕه‌واكانی و به‌رده‌وامه له خه‌بات دژی زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كان و ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌رانه‌ی ئه‌وان پشتیان پێده‌به‌ستن و بوون به جاشیان..!
ده‌سه‌ڵاتی تاوانكاری بنه‌ماڵه‌كانی مه‌لایی و جه‌لالی واده‌زانن به گرتن و ڕژانی خۆێنی گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌توانن كۆتایی به ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه بهێنن و بێده‌نگیان بكه‌ن یان پاشه‌كشێیان پێبكه‌ن..؟
ئه‌وان نازان مێژووی ده‌ڕه‌نده‌ی ده‌وڵتی دیكتاتۆره‌كانی وه‌كوو سه‌ددام و قه‌زافی و موپارهك زۆر دوور نییه و كه‌س بیری نه‌چوه‌ته‌وه كه به‌و هه‌موو دهام و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌رانه‌وه نیانتوانیوه به‌ر به شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بگرن، ئێستاش ئێوه‌ی خائین و ئه‌ڵقه لگوێ داگیركه‌ران ناتوانن به گرتن و كوشتنی وڵاتپارێزان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ئازادیخوازی له نیشتیمانی كاوه گه‌رمیانی و سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه و ویداد حسیندا كپبكهن و لهناویببن.
ئێوه‌ی دوو بنه‌ماڵه و ده‌زگا ستهمگهركانتان وه‌كوو غوده‌ی شێرپه‌نجه بوون به ڤایرۆسی ده‌ستی داگیركه‌رانی ده‌وڵتی تورك و ئێران و كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی گیانی خه‌ڵكی داماو ڕۆژ ڕه‌شی كورد و به پاڵه‌پشتی داگیركه‌ران ده‌تانه‌وێ به‌ر به‌و ڕه‌وته شۆڕشگێر و به‌رخۆدانانه بگرن كه خه‌ریكه وه‌كوو ئاو به هه‌موو ناوچه و ده‌ڤه‌رێكی كوردستاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و پهلدهكێشێ.
ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو خه‌ڵكێكی ئازادیخواز و نیشتیمانپه‌روه‌ره پشتگیری زیندانیانی سیاسی ده‌ڤه‌ری بادینان بكات و بۆ ئازادكردنیان تێبكۆشێ.
دروود بۆ به‌رخۆدانی شیڵادزێ و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی توشی گرتن و زیندان بوونه‌ته‌وه، سڵاو له جهومێری و ڕۆحی پڕ له خه‌بات و شۆڕشگێڕی شیروان شیروانی، مردن و سه‌رشۆڕیی بو دوو بنه‌ماڵه‌ی جاشی باشووری كوردستان كه به‌ناوی كورد كوردستانه‌وه و له ژێر ئاڵای كوردستاندا هه‌ر ڕۆژه‌ی وڵاتێكی داگیركه‌ر پهلكئشی باشوور ده‌كه‌ن و كورد ده‌كوژن، ئه‌وان وا ده‌زانن چۆن شۆڕشی ڕۆژههلاتیان له‌ناو كه‌مپه‌كاندا زیندانی كردووه ئاواش ده‌توانن ئیراده‌ی گه‌لێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی جاشایه‌تی خۆیاندا زیندانی بكه‌ن..
مەنسور جەلال
© 2019- Kurdistanpost