چی لە باشووری کوردستان دەگوزەرێت؟

Saturday, 23/02/2019, 1:22

3822 بینراوە


یارییەکانی یەکێتی و پارتی و ئەحزابی باشوور و نووستووی گەل ....
ئایا دەزانیت بەم مشەوەش کردنەی دۆخەوە لەلایەن پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆی ئەحزابەکانی باشوور کارێکیان کردووە کورد لە دەورانێکدا بخولێنەوە و دانیشتوانی باشووری کوردستانی ئاگایان لە دۆخی پارچەکانی تری کوردستان نەماوە ،...
ئایا دەزانیت بەم مشوش کردنە کە ٣ ڕۆژە  ئەحزابەکان خولقاندوویانە لە باشووری کوردستان ، گەنج بە هەردوو ڕەگەزەوە خەسێنراوە ئاگایان لە دۆخی باکووری کوردستان نییە کە چەند ڕۆژنامەنووسی کورد خراونەتە زیندانەوە ...
 ئاگایان لە دۆخی ئێران نییە کە چەند گەنجی کورد لە سێدارە دراوە ، ئاگایان لە دۆخی ڕۆژئاوا نییە کە  ((ی.پ.گ)) داعشی لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهێنا و گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێنا ، ئاگایان لە سیاسەت و پلانەکانی ڕۆژئاواییەکان و ڕۆژهەڵاتیەکان و باکووریەکان نییە لە دژی کورد ،...
بە عام ئاگایان لەو هەموو سیخوڕو پلانانە نین کە بە هۆکاری یەکێتی و پارتیەوە هاتوونەتە ناو کوردستان ئاگایان لە هیچ ئەو ناڕەواییانە نییە کە دژی کورد دەکرێت لە ووڵاتانی ئەوروپی ئاگایان لە فڕۆشتنی خاکی کوردستان نەماوە کە پارتی ٢٠ کیلۆمەتر خاکی کوردستانی داوە بە پادتی و لەولاوە یەکێتی ١٥ کیلۆمەتری لە خاکی کوردستان یاوە بە ئێران لە لایەکی ترەوە ئاگایان لە زیندانە سیاسیەکانی شیلادزێ نەماوە کە هەر ڕۆژەو پارتی یەکێکیان دەدات بە تورکیا ، بۆیە گۆڕان ڕێککەوتوە یا نا چی دەکات یا نایکات هەموویان جاشی ماکەرێکن ، پاشان گۆڕان ڕێکنەکەوتایە چی بکردایە دانیشتایە ببوایە بە مەخسەرەی شاسوار و نەوەی نوێ ؟؟ یا پارتێکی مقەبا بوایە ؟؟ وەک دەزانن بۆ ڕووخاندنی  پارتی و یەکێتی بە قسەی خۆش و دیموکراتیانە نابێت بەڵکو دەبێت ڕەچاوی ٣ خاڵ بکرێت ... پێویستە یەکەم سەرکردەی باشت هەبێت کە ڕابەرایەتیت بکات دووهەم هێزی باش و لەهەمان کات گەلێکی بە خەبەر بەڵام کوردستانی باشوور لە ئێستادا هیچیانی نییە و تەنها سیاسەت لە کوردستان بۆ گەلی نووستوو چەپڵە لێدانە بە هەموو ئاوازێک ،...
 پارە لە کوێ بوو لە وێ بێت و کۆیلە بوون بووە بە پیشەی سەرەکی تاکی کورد ، کەس بیری لەلای دەوروبەر و بەرژەوەندی گشتی نەماوە کەس بیری لای کورد بوون و کوردستانی بوونی نیشتیمان نەماوە ، کەس بیری لای ئینتیمای نەتەوەی نەماوە کەس بیری لای خزمەتگوزەرانیەکانی نەماوە بوون بە دەستکەلای حزب لە پارتیەوە بۆ یەکێتی لە یەکێتیەوە بۆ گۆڕان لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ بۆ هاوپەیمانی بۆ کۆمەڵ بۆ حسک بۆ شیوعی هەمووتان بێ لایەنی خۆتان لە دەست داوە ،...
 تەنها بە سیاسەتی ئەحزابی باشوور دەوران دەکەن ، گۆڕان لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووە خۆ یەکێتی لە حکومەتەکەی پێشوو لەگەڵ پارتی شەریکە بەش بوو بیریان لەلای ئەوە نییە کە براهیم ئەحمەدی خەزووری جلال تاڵەبانی مستەفا بارزانی هێنا و کردی بە کەڵەگا دواتر زاواکەی جلال تاڵەبانی مسعود بارزانی هێنایەوە و کردی بە کەڵەگا پاشان پرسیارێک گەر مسعود دز و خیانەتکار و جاشە %٩٢ دەنگتان دا بە ڕیفراندۆمەکەی کاکی دز و خیانەتکار ، ئێستا یەکێتی یاریتان پێ دەکات و گۆڕانەکان دەچنەوە لای یەکێتی یەکێتی باش نییە دەچنە لای حزبەکانی تر بەسە بەس ،بۆیە لەو سیاسەتە وەرنە دەرەوە بیر بکەنەوە بیر ، ئەی میللەتی مێگەلی خەوتوو مەبن بە دەستکەلای حزبی خێڵەکی باشوور .
هەموو سیاسیەکان براو کەسی یەکن تەنها یاریتان پێ دەکەن ئەی خەوتووەکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە