زانیوتانە، ئەگەر ڤالا فەریدی پارتی نەبووایە، سەدام دادگایی نەدەکرا!؟

Saturday, 23/02/2019, 4:42

20742 بینراوە


لە دوای کۆڕەوی بەهاری ١٩٩١دا بە تایبەتیی لەدوای ڕووخانی سەدام لە ٢٠٠٣وە، کار بۆ ئەوە دەکرێت باشووری وڵات بکرێت بە زەلکاوی سیاسی، بە هەزاران مێشومەگەز لە نێو ئەو زلکاوەدا پەروەردە بکرێت، گەڕا دابنێت، سەرهەڵبێنیت و نەشونما بکات. بەرێوەبەری دانیشگە، کۆلیژ و پەیمانگەی خوێندن، تا دەگات بە وەزیری پەروەردە، وەک زەمانی بەعس ئاسا، لەلایەن پارتە دەسەڵاتدارەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.  هەر کەسێک ئەندامی یان جاش و بەکرێگیراوی ئەوان نەبووبێت، بە سەرۆکی ئەو دەزگەیانە هەڵنەبژێردراوە.
سەڕۆکی زانکۆی سەلاحەدین، کۆیێ، هەموو دانشگەو زانکۆکانی سەر بە تورکیا و ئەوانی دییش، کاری سەرەکییان ئەوەبووە کە سیخوری بەسەر قوتابیاندا بکەن،  بۆ ئەو قوتابیانە بوار هەڵخەن کە ملکەچی پارە و پۆست دەبن، لەگەڵ دەسەڵاتداران دەستتێکەڵاو دەکەن،  بەگویرەی پێویست یاری بە نمرەیان بکەن، لە تاقیکردنەوەکاندا دەریانبچوێنن، فەراهەم کردنی بوار بۆیان بۆ ئەوەی ماستەر و دکتۆڕا بێنن، ناردنیان بۆ دەرەوەی کوردستان بۆ زەمالە وەرگرتن. ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ مەڵبندی زانست و خوێندن، کاردانەوەی هەبووە لەسەر بڕوانامەکانی کوردستان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی  لەژێر پرسیارن و لە هیچ دانیشگەو زانکۆیەکی دەرەوەی وڵات جێگە متمانە نین! بە سەدان کەسی سەر بە حزبەکان، لەو دانیشگایانە لە بەشی یاسا، زانستە سیاسیەکان یان یاسای نێودەوڵەتی بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، کە لە ئەنجامدا لەشکرێک لە خاوەن بڕوانامەی لەو جۆرە لە باشوور پەیدا بوون.

پەرلەمانی کوردستان، یەکێکە لەو دەزگەیانەی کە پشکی شێری بەرکەوتووە، زۆربەی ئەندامەکانیان هەڵگری ئەو جۆرە بڕوانامانەن! نمونە، ئەرسەلان بایز، لە زانکۆیەکی سەر بە یەکێتی دکتۆرای هێنا! دواتر لە هەرێم پۆستی سەڕۆکی پەرلەمانی وەرگرت! تا دەگات بە سەڕۆکی پەرلەمانی ئەمڕۆ کە ڤالا فەریدە، دەرچووی هەمان دانیشگە و دکتۆرای لە ٢٠٠٨ لە هەرێم وەرگرتووە، یاریدەرەکەشی تەڕە تورکمانێکە( مونا قاوەچی) لە تورکمانەکانی هەولێرە، کە بابەلباب، دوور و نزیک کاریان بە پرسی کورد و جوڵانەوەی سیاسی دژ بە سەدام نەبووە!

پەرلەمانی کوردستان، دەستکەوتی خوێنی هەزاران هەزار شەهیدی گەلەکەمانە، بەرهەمی ماندووبوونی کوڕی هەژاری چینی زەحمەتکێشی کۆمەڵگەی باشوورە کە بە هەزارانیان لە سێدارە دران، بەڵام بەهۆی جۆری ئەقڵیەت و بیرکردنەوەی سەڕۆکی حزبەکان ، پەرلەمان بووە بە مەیدانێک کە تەنیا کۆنە جاش، بەعسی، خزم و کەسوکاری لێپرسراوان، بەرژەوەندییپەرست و بەکرێگیراوانی ئیران و تورکیا تێیدا تەراتێن دەکەن. سەرەڕای ئەوانە دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆ سەرکەوتنی ئەو جۆرە کەسانە، دڕۆودەلەسەش بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە ئەوانە هێندێ دڵسۆز بوونە شایەنی ئەو پۆستانە و پشکن لە نەوتی هەرێم، وەک ئەوەی لە سیڤیەکەی ڤالا فەرید نووسراوە، کە تێزەکەی بۆ ماستەر، کاردانەوەی هەبووە لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و بڕیاری سەڕۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ دادگایی کردنی سەدام حوسێن!؟ واتە ئەگەر ڤالای پارتی نەبووایە سەدام دادگای نەدەکرا!؟ های های، خەڵکینە ئاخۆ دڕۆ ئەوا نەبێت دەبێت کو بێت!؟


***********************************************************

Vala Fared
6 September 2018 · 
* کورتەیەک لە زانیارى کەسی (CV) لەسەر داواکارى بەرێزان بلاودەکەمەوە : 
ناوی سیانی: ڤاڵا فرید ابراهیم.
شوێن و رێکەوتی لە دایکبوون:هەولێر- 1976.
باری کۆمەلایەتی:خێزاندار...
ئاستی زانستی:دکتۆرا لە یاسا.
پسپۆری:دکتۆرا لە یاسای گشتی
پیشە : ئەندام پەرلەمانی خولی پێشو لیستی 110 
ئیمێل: [email protected]
بروانامەکان:
1-بەدەستهێنانی بروانامەى بکالۆریوس لە یاسا-کۆلێژی یاساو رامیاری-زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر-بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستى کۆلێژ لە ساڵی خوێندنی 1997-1998.
2-لە خوێندنی ماستەر وەرگیراوە بە پلەی یەکەم،بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لە یاسای گشتی لە کۆلێژی یاساو رامیاری-زانکۆی سەلاحەدین بە پلەی زۆر زۆر باشە(جید جدا عالی) وە بە پلەی یەکەم لەسەر قوتابیانی خولەکەی لە سالی خوێندنی2003.ناونیشانی ماستەرنامەکەی(بەرپرسیاریەتی نێودەولەتی لەسەر تاوانەکانی جینۆساید-توێژینەوەیەکی پراکتیکیە لەسەر باردۆخى کوردستانی عێراق.
تێزى ماستەر نامەکە رۆلێکى باڵای هەبوو لە دادگایی کردنی سەدام و دارودەستەکەی لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەکانی عیراق .
3



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە