Saturday, 23/02/2019, 4:42
20735 بینراوە
پەرلەمانی کوردستان، یەکێکە لەو دەزگەیانەی کە پشکی شێری بەرکەوتووە، زۆربەی ئەندامەکانیان هەڵگری ئەو جۆرە بڕوانامانەن! نمونە، ئەرسەلان بایز، لە زانکۆیەکی سەر بە یەکێتی دکتۆرای هێنا! دواتر لە هەرێم پۆستی سەڕۆکی پەرلەمانی وەرگرت! تا دەگات بە سەڕۆکی پەرلەمانی ئەمڕۆ کە ڤالا فەریدە، دەرچووی هەمان دانیشگە و دکتۆرای لە ٢٠٠٨ لە هەرێم وەرگرتووە، یاریدەرەکەشی تەڕە تورکمانێکە( مونا قاوەچی) لە تورکمانەکانی هەولێرە، کە بابەلباب، دوور و نزیک کاریان بە پرسی کورد و جوڵانەوەی سیاسی دژ بە سەدام نەبووە!
پەرلەمانی کوردستان، دەستکەوتی خوێنی هەزاران هەزار شەهیدی گەلەکەمانە، بەرهەمی ماندووبوونی کوڕی هەژاری چینی زەحمەتکێشی کۆمەڵگەی باشوورە کە بە هەزارانیان لە سێدارە دران، بەڵام بەهۆی جۆری ئەقڵیەت و بیرکردنەوەی سەڕۆکی حزبەکان ، پەرلەمان بووە بە مەیدانێک کە تەنیا کۆنە جاش، بەعسی، خزم و کەسوکاری لێپرسراوان، بەرژەوەندییپەرست و بەکرێگیراوانی ئیران و تورکیا تێیدا تەراتێن دەکەن. سەرەڕای ئەوانە دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆ سەرکەوتنی ئەو جۆرە کەسانە، دڕۆودەلەسەش بڵاو دەکەنەوە، کە گوایە ئەوانە هێندێ دڵسۆز بوونە شایەنی ئەو پۆستانە و پشکن لە نەوتی هەرێم، وەک ئەوەی لە سیڤیەکەی ڤالا فەرید نووسراوە، کە تێزەکەی بۆ ماستەر، کاردانەوەی هەبووە لەسەر سیاسەتەکانی ئەمریکا و بڕیاری سەڕۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ دادگایی کردنی سەدام حوسێن!؟ واتە ئەگەر ڤالای پارتی نەبووایە سەدام دادگای نەدەکرا!؟ های های، خەڵکینە ئاخۆ دڕۆ ئەوا نەبێت دەبێت کو بێت!؟
***********************************************************
© 2019- Kurdistanpost