بێ هەلویستی و هەلپەرستی گوران و روشنبیر و شاعیرو ئەدیبان
توکەسەیری ئەو هاوکیشە دەکەی پۆلیک گەنج لەدورگەی بەرمۆدای سیاسی کوردستان (بادینان) هەلدەستن رکابەری سیاسی مەترسیدارترین دەزگای پڕ لەتیرورو توقان دەکەن و یاری لەگەل مەرگی خۆیان دەکەن ، هاوکات بەسەدان دەنگی گەنج بەسنگی رووتەوە دەچێتە سەر دەبابەکانی سوپای تورک کەچی بۆئازادبونی ئەو دەستگیرکراوانە نەحزبیک دەبینی هەلویستیک بنوێنێ و نەروشنبیر و ئەدیبو شاعیریک دەبینی توزێ کەرامەتی بۆ ئەو مروڤە جوانانە بجولێ و هاوسەنگەریان بیت و بەجەند کورتە دیریک هاوسۆزی دەرببری لەگەلیان ، لەکاتیکدا ئەو پۆلە گەنجە بوێرە کەوتونەتە ژیر مەترسیدارترین مادەی ترسناکی یاسایی . کەچی گوران دەچیت لەگەرمەی ئەو تاوان و ناپاکیە لەگەل پارتی ریکەوتنی پۆست دابەشکردن دەکا و وەیەکیک لەخالەکانیان کە گوایە جاکسازی و ریزگرتنە لەئازادی سیاسی و مافی مروڤ کەجی پارتی بۆسوکایەتی پیکردنی گوران هەلدەستی قورسترین سزای ئەو گەنجانە لەگەرمەی ئەوریکەوتنانە دەدا و کەگورانیش داوای ئازادکردنیان دەدا ئەوا لەزیندانی زرکای جاکسازیەوە جەند زیندانیک دەباتە پاراستن و شوین بزریان دەکا گورانیش تەپلی سەرکەوتن لی دەدا!؟
بۆیە تۆەیەک کەدەبینی یەکیک بەرومان و میژونوسین و شعردا بەبەژن و بالای نیشتمان و ئازادیدا هەلدەدا کەچی کەئەو گەنجانە ئەو رولە لەپیناوی نیشتمان و ئازادیدا دەبینن ئەو سوپایە لەئەدیب ونوسەر و شاعیرە بەیەک دیریش هەستی ناجولێ پالپشتیەکی ئەو دەنگە بويرانە بکا ، هەست دەکەی هەموو نوسین وباوەرەکانیان لەدرویەکی گەورە زیاتر هیچی تر نیە و خۆپەرستی و ترسنوکیان سەرتاپای ژیانیانی گرتوتەوە لەکاتیکدا بەنوسینەکانیان باس لەدەیان کەسایەتی دەکەن کەهەرگیز وەک ئەو دەنگانە بوێر و مەیدانی نەبونە
تو کەسەیری بانگەشەکانی دادپەروەری و ئاسایشی نەتەوەیی و ئازادی سیاسی ومافی مروڤی ئەو دەیان حزب خۆ لەچەپ و شوعی و گوران و ئیسلامیە دەکەی کەچی لەملای تریەوە خەریکی شەرە پۆستن ، هەست دەکەی ئەواهەر پارتی ویەکیتی نین ئەو کۆمەلگایەیان زەلیل و بیکەرامەت کردوە.
تو وەرە لەو کەرامەت شکاندنەی ئازادیخوازیک لە سربیا و بەریتانیاوە ویژدانی بۆئەوتاوانەی پارتی دەجولێ کەچی یەک سوپا لەبەناو ڕۆشنبیر و ئەدیب و شاعیرت هەیە هەستیان بەدێرە ئیدانەیەکیش ناجولێو ئەوسوکایەتی و تاوانەی پارتی لایان زۆر بەنورمال و بیدەنگی تیدەپەرینن ...یەع لەهەموو بیدەنگ و بێ کەرامەتەکان