باوای دابنێن من ئیتر گۆڕان نیم!

Sunday, 24/02/2019, 22:54

7679 بینراوە


تاکە شاهیدی زیندوو لە پەیوەستبوونم وەک پێشمەرگەی شاخ لەوەی ناوی لێنراوە شۆڕشی نوێ تەنها ویژدانم بووە ئەوگرێبەستەی نێوان خودی خۆم و ویژدانم هێندە نهێنی بوو تائەم ساتەش ویژدانم سوپاسم دەکات و گلەیی لێم نیە .
من و ویژدانم هێندە هاوڕێین ڕۆحمان بەسەرسەری یەکترەوە دەردەچێت خۆگەر وانەبێت دەبێت منیش بچمە ڕیزی ئەوانەی ڕۆژانە خەباتی دڕاندنی پاتەی لاستیک و ئەدیداسی شاخ بەگەنجانی خێرلەخۆنەدیوی ووڵاتەکەم دەفرۆشنەوە ئەو پێشمەرگەدێرینەی وەها بیربکاتەوە کەتەمەنی بەهاری و خۆشیەکانی ژیانی لەبەرخەڵک بەفیڕۆداوە هیچی کەمترنیە لەو نوێژکەرەی بەلەشی پیس و بێ دەستنوێژ دەچێتە سەربەرماڵ تاقسە لەگەڵ خودای خۆی بکات. 
یەک پێشمەرگەی دێرینم بۆدەستنیشان بکەن خەڵکی شارەکەی یاخوود گەڕەکەکەی یاخود جوتیاری گوندەکەی چوبێتە بەردەم قاپی ماڵەکەیی و لێی پاڕابێتەوە توخوا چەک هەڵبگرە چونکە گەرتۆ نەبیتە پێشمەرگە سەرانی بەعس و جاش و خۆفرۆشە کوردەکان بەڕۆژی نیوەڕۆ دایک و خوشکمان لاقەدەکەن ئەم تێزە بوونی نەبووە گەرهەرپێشمەرگەیەکی دێرین وەها بیربکاتەوە مانای ئەوەیە خەباتی خۆی دەخاتە ناودەمی سەعدی پیرەو کۆسرەت ڕەسوڵ و پاڤێڵ و ڕەهەبەری سەید براهیمی فایلدارەوە جائەوانیش هێدی هێدی خەباتی شاخیان دەکەنە شەوانی سوری خۆیان دیارە لەم ناوەندەشدا بارتەقای خەباتی ڕاستگۆیی شەهیدەکان ڕێزم هەیە بۆ ئەوپێشمەرگە دێرینانەی چلۆن یەکەم ڕۆژسەرکەوتنە سەرشاخ بەهەمان ڕۆحی شۆڕشگێڕیشەوە هاتنەوە خوارەوە.
وەک ئاماژەم پێدا چۆن لەکاتی هەڵبژاردنی خەباتی شاخدا بێجگە لەویژدانم پرسم بەهیچ مەخلوقێک نەکرد لەباوکی ڕەحمەتیمەوە تا جەلال تاڵەبانی ساڵی ٢٠٠٤ یش کەوازم لەیەکێتی بەناونیشتیمانی هێنا بەیەک پەڕەکاخەزی سپیش نامەی دەستلەکارکێشانەوەم بۆهیج ئۆرگانێکی یەکێتی نەنووسی ئاخردەبێت ئەوکۆمەڵە چەتەیەی ناویان لەخۆیان ناوە مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی چ مەعدەنێک بن تامن یان تۆی پێشمەرگەی دێرین نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بۆبنێریت؟ ئەمانە ئەوانە بوون کاتیک من و تۆو شەهیدەکان لەسەنگەردا یاری چاوشارکێمان لەگەڵ مەرگدا دەکرد ئەوان تانیوەی شەو لەمقەڕەکانیاندا نایابترین ویسکیان زەقنەبووت دەکرد. 
کاکی پێشمەرگەی دێرین تۆ بنواڕە کاتێک ئێمە بواری ئەوەمان نەبوو بەیەک مانگیش خۆمان بشۆین ئەسپێ و کێچ بێ ئەوەی پرسمان پێبکەن خۆیان دەخزاندە لۆچی قاتە کەتافیەکانمانەوە و گەرایان دادەنا تاخۆشی پێی خۆش نەبوایە هێزنەبوو بیکاتەدەرەوەو نامەی دەستلەکارکێشانەوەشی بۆنەدەنوسین؟
ئەوەی مەبەستمە لەم نوسینەدا ئەوەیە کۆمەڵێک ئەندامی جڤات و هەڵسوڕاوی گۆڕان لەسۆسیال میدیاو ڕاگەیاندنەکانەوە نامەی وازهێنانیان لەبزووتنەوەی گۆڕان بڵادەکەنەوە دیارە دەبێت ئەمانە پۆلێن بکرێن چونکە دڵنیام هەندێک لەوانەی واز لەبزووتنەوەی گۆڕان دەهێنن ئەوهەڵسوڕاوانەن زیاتر لەدەساڵە خۆبەخشانە بێ ئەوەی تموحی سەردەرزیەکان هەبووبێت بەپارەی خۆیان بەکاتی خۆیان بەپاروی دەمی ماڵومنداڵیان ئەوەی پێیان کرابێت بۆئەم بزووتنەوەیان کردوە بێمنەتیش بوون لەگشت هەڕەشەکانی یەکێتی و پارتی تەنانەت کوشتنیشیان بەڵام هەرنەدەبوو نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان بڵاوبکەنەوە ئاخرئێوەی بێمنەت لەبزووتنەوەی گۆران ئەم نامانە ئاراستەی کێ دەکەن؟ئاراستەی خانەی ڕاپەڕاندن دەکەن؟یان ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی یان جڤاتی گشتی کارتۆنی دەکەن؟ جاگەر ئێوەی نەبەردو بەکەرامەت نەبونایە یەکیتی و پارتی حسابی یەک ئەندام کۆمیتەو ئەندام ناوچەی بۆیەک بەیەکی خانەی ڕاپەراندن وجڤاتی نیشتمانی وگشتی نەدەکرد؟ ئاخرگەرمانفێستەکەی کاک نەوشیروانیش نەبوایە بەدڵنیایەوە ئێوەی ئازیز نەدەبوونە گۆڕان کەواتە باشتربوو خۆتان بخستایە تای سەرەوەی تەرازووکە کەهەمیشە لەتاکەی تری بەرزترە.
پۆلی دوهەمی ئەوانەی نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان لەبزووتنەوەی گۆڕان بڵاودەکەنەوە  ئەوانەن وەک سەفقەی خۆفرۆشتن خۆیان وێنادەکەن بەپارتی و یەکیتی دەڵێن ئەوە ئیمە وازمان لەبزووتنەوەی گۆڕان هێناوە جائێوەش کەیفی خۆتانە بەچەند دەمان کڕن چونکە ئێمە لەبازاڕی سیاسەتدا خۆمان هەڕاج کردوە کێ پولێک زیاترمان پێبدا ئێمە لای ئەوین.
باوای دابنێین منیش واز لەبزووتنەوەی گۆڕان دێنم تۆ بڵێی ئەوگۆڕانخوازانەی کاتی خۆی پێکەوە کارمان دەکردو منیان وەک قارەمان وەسف دەکرد چیم پێ دەڵێن؟
هەرچیەکم پێ بڵێن بە باش وخراپ گەمژە وگێلن چونکە کاتێک گۆڕان بووم قارەمان و نەبەرد بووم لاتان دوای وازهێنانیشم دەبمە بودەڵە و ترسنۆک لاتان.
من کاتێک وەک دوا ویستگەی کاری سیاسیم بوومە گۆڕان پرسم بەخوودی کاک نەوشیروانیش نەکرد وەک ئەخلاقی سیاسیشم نەک پرس بەکەس ناکەم بەڵکو تەنهاوتەنها پرس بەویژدانم دەکەم لەمەودوا لەکام سەنگەردا خۆم دەدۆزمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە