دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستان لە 2020دا


بۆ بەرچاوی هەڵسوڕاوان و دڵسۆزانی بزوتنەوەی گۆڕان

Friday, 03.01.2019, 13:10

2492 بینراوە


بابەت: دەستلەكاركێشانەوە
ئەمڕۆ ٢٧/٢/٢٠١٩، ئەنجومەنی مەكۆو ئەنجومەنەكانی بازنەو رایەڵەكانی مەكۆی قەزای مەخمور، لە بینای مەكۆ كۆبوینەوەو پاش گفتوگۆیەكی گۆڕانخوازانەو چڕو راشكاو گەیشتینە ئەو بڕوایەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆمان رابگەیەنین و لێرەوە پوختەی هۆكارەكان دەخەینە روو:- 
یەك: لاوازی و شكستی بەڕێزان ڕێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن لە بڕیاردان و رێكخستنەوەو بەهێزكردنی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجامنەدانی كۆنگرەو هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی گۆڕان، ئەمە لە كاتێكدا زیاتر لە دو ساڵ بە سەر وادەكەیدا تێپەڕیوە. 
دوو: پشتگوێخستنی جڤاتی نیشتیمانی وەك ئۆرگانی باڵای بڕیاردان و كردنی بە شوێنێك بۆ شەرعاندنی بڕیارگەلێك كە پێشوەختە لە دەرەوە لە لایەن گروپ و كەسانێكەوە ئامادە كراون كە هەندێكیان هیچ پێگەیەكی فەرمیان نیە. لە بەرامبەردا چەندجارێك بەشێك لە ئەندامانی جڤات لە سەر پرسی گرنگ داوای كۆبونەوەیان دەكرد رێگری لێدەكرا، بەڵام كاتێك گروپەكانی دەرەوەی جڤات پێویستیان پێیەتی بە ئاسانی كۆبونەوەی جڤات دەكرێت. 
سێ:هەوڵی هەمەلایەنە بۆ بەبنەماڵەییكردنی گۆڕان لە رێگەی تاپۆكردنی موڵك و ماڵی بزوتنەوەكە لە سەر كوڕەكانی كاك نەوشیروان و بەستنەوەی راستەوخۆی تەواوی دەزگا میدیاییەكانی گۆڕان (KNN، رادیۆی گۆڕان، سایتی سبەی، سایتی پەیسەر، رۆژنامەو سایتی زەمەن) و سەرچاوەكانی داهاتی بزوتنەوەكە بەو كوڕانەوە. لە لایەكی ترەوە بە بێ ئەوەی هیچ پێگەیەكی فەرمیان لە بزوتنەوەكەدا هەبێت بە ئاشكراو بە شاراوە كۆبونەوە بە ئۆرگانەكانی گۆڕان دەكەن، كە ئەمانە راستەوخۆ لێدان و وێرانكردنی جەوهەریترین پرنسیپی گۆڕان و خودی كاك نەوشیروانیشە. 
چوار: بێ بەڵێنی لە گەڵ هەڵسوڕاوان و دەنگدەرانی گۆڕان كە لە هەڵبژاردنی ١٢/٥/٢٠١٨ دەنگەكانی گۆڕان لە لایەن پارتی و یەكێتیەوە دزراو تەقە لە گردەكە كرا، بڕیارماندا ئەنجامەكان قبوڵ نەكەین و پەرلەمانتارەكانمان نەچنە پەرلەمانی عێراق بەڵام نەك ئەوە نەكرا بەڵكو بە فڕۆكەیەكی تایبەتی دەسەڵات پەرلەمانتارەكانمان نێردران بۆ بەغدا بۆ ئەوەی دەنگ بە كاندیدنی ئەو حیزبە بدەن كە دەرگای پەرلەمانی داخست و رێگری لە سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆڕان كرد نەچنە هەولێرو هەروەها بە تۆمەت، تاوانی تیرۆریان دایە پاڵ كاك نەوشیرون و داوای یاساییان لە سەر بەرز كردەوە. دیسانەوە لە هەڵبژاردنەكانی ٣٠/٩ی جارێكی تر یەكێتی و پارتی دەنگەكانی گۆڕانیان دزی و ئەمجارەش وتمان قبوڵی ناكەین كەچی ئەمەشمان قبوڵ كرد.
پێنج: ساڵی پار ئەنجامدانی رێكەوتنی شەخسی و ژێر بەژێر لە گەڵ پارتی بە بێ ئاگاداری رێكخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی و ژوری یاسایی، لە دەنگدان بە یاسای تیرۆر و پرسی هەڵپەساردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم. كە حەقە ئێستا خەڵك بزانن ئەمە بۆ كرا؟ چۆن كرا؟ كێ كردی؟ پاداشتەكەی و دەرئەنجامەكانی چی بون؟ دیارە سودمەندی یەكەم لەمەدا پارتی بو. بەم رێكەوتنە ژێربەژێرە هەم كێشەكانی ناو بنەماڵەیان بۆ چارەسەر كرا هەم سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمانیان لە سەر سینیەكی زێڕ پێدرا. ئەوانەش كە لە ژێر باڵی گۆڕاندا رێكەوتنەكەی ساڵی پاریان ئەنجامدا نەك هەر لێپرسینەوەیان لێنەكرا،  دێن لە ١٧ی شوباتدا شانۆگەریەك بە ناوی رێكەوتنەوە رێك دەخەن و هاوشێوەی سەركردەكانی یەكێتی پاداشتی كارەكەیان وەردەگرن.
شەش: بێ منەتی دەستڕۆیشتوانی گۆڕان لە ئاست رۆڵ و پێگەی رۆشنبیران و رۆژنامەنوسانی ئازاد كە ساڵانێكی زۆر پشتوپەنای گۆڕان بون و هەردەم كاك نەوشیروان بە چاوی رێزەوە لە پێگەوە بۆچونەكانی ئەم توێژە گرنگەی دەڕوانی.  

ئەمانە و دەیان پێشێلكاری و لادان و كەمتەرخەمی تر هەن، وایان لە ئێمە كرد چیتر نەتوانین راستیەكان بشارینەوە.  ئەمە بەو مانایە نایەت كە لە رابردودا بێدنگیمان لە ئاست ئەو كێشانە كردبێت، بەڵكو دەیان جار چ لە ناو جڤات و چ هەڵسوڕاوان و دڵسۆزانی گۆڕان بە هێمنی و بەڕێوشوێنی حزبی هەوڵی چاككردنی كێشەكان دراوە، بەڵام رێگریەكی سەیرو نا ئاسایی و گوماناوی لە بەردەم هەوڵی دڵسۆزان دروست دەكراو دەكرێت. بۆیە ئێمە بڕیارماندا بە ئەخلاق و بیرو باوەڕاكانی گۆڕانە رەسەنەكە و كاك نەوشیروانەوە دەچینە ماڵەكانی خۆمان. ئەوانەش گۆڕانیان بە دۆخی ئێستا گەیاند بێبەرین لە ناوەڕۆكی پرۆژەی گٶڕان، ئەوانە نەك هەر گۆڕان نین بەڵكو بە ناوی رێبازی كاك نەوشیراوانەوە بۆ بە دیهێنانی پلەو ئیمتیاز رۆژانە خەریكی روخاندنی پایەكانی خەون و هیوای میللەتێكن كە  لە سەر نانبڕین و رەنج و ماندوبونی دەیان هەزار هەڵسوڕاو لایەنگری دڵسۆز بنیات نرا.

ناوەکان:
0- محەمەد حەمید باژێڕوان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی، دوای ئەوەی لە سەر هەمان ئەو کێشانە بەشداری دواهەمین کۆبونەوەی جڤاتی نەکردو، پێشتریش بە فەرمی داوای دەستلەکاركێشاوەی کرد، ١٩-٢-٢٠١٩ دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵ کرا.

1- حاکم زوبێر، بەرپرسی پەوەندیەکانی مەکۆ.
2- سەفین حسێن، بازنەوانی قەزای مەخمور.
3- دڵشاد حسێن، سکرتێری بازنەی مەخمور.
4- حاجی عەبدولڕەزاق، بەرپرسی رایەڵەی کەسایەتی.
5- سابیر نافع، بەرپرسی رایەڵەی خوێندکاران.
6- ئارام ئیدریس، سکرتێری رایەڵەی خوێندکاران.
7- ئاسۆ خالید، بەرپرسی بەڕیوەبردن و دارایی رایەڵەی خوێندکاران.
8- محمەد عەوڵا، بازنەوانی گوێر.
9- جواد محەمەد، رایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان.
10- عومەر کەریم، هەڵسوڕاو.
11- سامی عەبدولڕەحمان، هەڵسوڕاو.
12- هەڵۆ محەمەد، هەڵسوڕاو.
13- عارف کەریم، هەڵسوڕاو.
14- نەهرۆ عارف، هەڵسوڕاو.
15- تار‌ق خدر، هەڵسوڕاو.
16- گێلاس سەدرەدین، هەڵسوڕاو.
17- ئیسماعیل سەدرەدین، هەڵسوڕاو.
18- ئەحمەد عارف، هەڵسوڕاو.
19- بەشدار نافع، هەڵسوڕاو.
20- ئەحمەد فرسەت، هەڵسوڕاو.
21- ئاوارە عوسمان، هەڵسوراو.
22- بیلال ئەحمەد ، هەڵسوڕاو.
23- یاسین دۆرنگیۆ، هەڵسوڕاو.
24- هەڵمەت شوکر، هەڵسوڕاو.
25- یاسین یوسف، هەڵسوڕاو.
26- نەوزاد عەبدوڵا، هەڵسوراو.
27- محەمەد عەلی دوگردکانی، هەڵسوڕاو.
28- مەهدی مەجید، هەڵسوراو.
29- میرخان عومەر، هەڵسوڕاو.
دەست لەکارکێشانەوەی دیکە:




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4.5/5)