بۆ تا ئێستا جەستەی دراکۆ نەدۆزراوەتەوە؟

Friday, 08/03/2019, 12:27

6879 بینراوە


وەک پێشتر لە بابەتێکدا باسم کرد، دراکۆکان نزیکەی ٦٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە گەردونێکی تروە هاتون بەرەو زەوی، (کلیکی ئێرە بکە بۆ باسەکەی پێشوو) پێش ئەوەی دراکۆکان بگەنە سەر زەوی کۆمەڵێکی تر زەویان داگیر کردبوو مۆری خۆیان لێدابو کە ئەوان خاوەندارێکی ئەم هەسارایە دەکەن. ئەو کۆمەڵە کە شێوەیان لە مرۆڤ دەچو هاتبونە سەر زەوی خۆیان بە خاوەنی زەوی دەزانی ، پاش ئەوەی خاوەندارێتی خۆیان ڕاگەیاند بۆ زەوی کەوتنە گۆڕینی جینەکانی مەیمون ، جینی خۆیان تێکەڵ بە جینی مەیمون کردو مرۆڤی ئەمڕۆیان بەرهەم هێنا. واتە مرڤ زۆر تایبەتمەندی شاراوەی هەیە کە تا ئێستا خۆشی نازانێت سودی لێ وەرگرێت، واتە دروستکەر هەموو تایبەتمەندیەکانی خۆی لە ئێمەدا ئەکتیف نەکردوە.
کاتێک دراکۆکان گەیشتەنە ئەم گەردونە ئەم کۆمەڵەی پیشتر هاتبونە سەر زەوی ڕێگەیان نەدا دراکۆکان بێنە سەر زەوی و لێکۆڵینەوە بکەن یان کانزا ببەن.
جەنگێک ڕوو دەدات لە بۆشایی ئاسمان لە چوار دەوری زەوی، لە دوای تەقاندنی بۆمبێکی تاقی نەکراوە"فیوشن بۆمب" لە لایەن دڕکۆکانەوە ،ئەم بۆمبە ناجێگیر بوو، وا دروست کرابوو کە هەموو بونەوەرێکی ئۆرگانیکی بکوژێت و زەرەر نەدا لە زەوی و کانزاکان، بەڵام لەبەر ناجێگیری ئەم بۆمبە  تەواوی ژیان لە سەر زەوی کۆتایی پێ هات بە ژیانی دێناسۆرەکانیشەوە، ژیان هەمووی بە بۆمبەکە کۆتایی پێ نەهات، بەڵک دوای تەقاندنی بۆمبەکە تەواوی ژینگە گۆڕاو زستانێکی دورودرێژ باڵی بەسەر زەویدا کێشا، ئەوەش  بە زستانی نیکولێر  ناودەبرێت‘Nuclearwinter’،ئەم زەمەنە ٢٠٠ ساڵی خایاند تا ژیان بگەرێتەوە بۆ سەر زەوی، ئەو بونەوەرانەی کە لەژێرزەویدا ژیان دەکەن یان لە ناو دەریا ئۆقیانوسەکاندا ئەوان توانیان پەرە بە ژیان بدەن. ئەمەش وای کرد کە دراکۆکان و ڕەپتیلیەن، ڕەپتیلیەن پێش تر لەسەر زەوی دەژیان لەگەڵ بونەوەرەکانی مرۆڤیان دروست کرد، بۆ ماوەیەکی نادیار زەوی بە جێ بهێڵن.
دراکۆکان ٣٧٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر گەڕانەوە بۆ سەر زەوی چواردەوری زەوی، بەڵام ئەو هێزەی جارانیان نەمابوو، واتە دەیانتوانی بژین بەڵام دەبوو هاوپەینیان هەبێت تا بتوانن پەرە بە ژیان بدەن.
ئەو جۆرە مرۆڤەی ئەو کات دروست کراو لەناوچوو ناویان نا مرۆڤی فێرشنی یەکەم..پاش ٢٠٠ ساڵ کە زەوی دوبارە خۆی پاک کردوەو بۆ ژیان لەبار بوو، ئەو کۆمەڵەی یەکەم هاتنەوەو دوبارە دەستیان کردەوە بە تاقی کردنەوەو دروست کردنەوەی مرۆڤ ئەم جارە ناویان نا مرۆڤی فێرشنی دوو، بۆیە تا ڕۆژی ئەمڕۆ زۆرینەی مرۆڤی سەر زەوی ١٢ % جینەکانی جینی بونەوەری دەرەوەی زەویە. وە مرۆڤی ئەم سەردەمە بە فێرشنی حەوت ناودەبرێت..

ئێستا دێمەوە سەر دراکۆکان.
دراکۆکان زۆر بەهێزن و تا ڕادەیەکی زیاتر لە پێویست شەڕەنگێزن و هەموو کێشەیەک بە شەڕ یەکلا دەکەنەوە.
دراکۆکان زیاتر لە ١٤ هێندەی مرۆڤی ئاسایی بەهێزن، دوو باڵیان هەیە جگە لە دەست ئەم دو باڵە ئێستا ناتوانن هیچی پێ بکەن وە ناتوانن بۆ بفڕین بەکاری بهێنن، بۆی هەیە هەزارەها ساڵ لەمەوبەر توانیبێتیان بفڕن.
جەستەی ئەم دراکۆیانە پڕ کراوە لە نانۆتەکنەلۆژی، واتە وەک نیمچە ڕۆبۆتێک وان نیوەی جەستەیان ئۆرگانیکیە و نیوەیکەی تریشی بە نانۆتەکنەلۆژی بەڕێوە دەبرێت، هەربۆیەش زۆر خێراو بەهێزن.
Nanotechnology
دراکۆکان نایانەوێت کەس پشکنینیان بۆ بکات و بزانیت جەستەیان چۆنەو چۆن کار دەکات، ئەوان ئەوە بە ترسی لەناوچونی خۆیان دەبینن، هەربۆیەش کاتێک کە دانەیەکیان لێ دەکوژرێت، وا بەرمەجە کراوە کە یەکسەر جەستەکە دەسوتێت و  هیچ ئەسەرێکی نامێنێت. ئەمە وەک پارێزگاری کردنە لە خۆیان ودرێژە پێدانی ژیانیان لەم گەردونەی ئێمەدا.. وەک وتم ئەوان خۆیان خەڵکی ئەم گەردونەی ئێمە نین و لە گەردونێکی ترە هاتون و ئێستا گیریان خواردوە ناتوانن بگەڕێنەوە، واتە ئەوەی کە ماوە لەم گەردونە ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ گەردونەکەی خۆی ، ژمارەیان لەم گەردونەی ئێمەدا زۆر نیە و خۆی نادات لە ٥٠٠ دانە واتە ئەوان دایم لە شەڕی مانەوەدان و سەردەکەن بە کۆشی هەموو هێزێکدا ئەوەی بیەوێت لەگەڵیان کار بکات یان پارێزگاریان لێ بکات یان خۆراک و شتومەکی پێویستیان بۆ دابین بکات، لەبەرامبەردا ئەوانیش ئامادەن تەکنەلۆژی بدەنە هێزی بەرامبەر.
لە گەردوندا شتێک نیە وەک پارە تۆ بتوانیت ئاڵ و گۆڕی پێوە بکەیت، ئاڵتون یان ئەڵماس لە گەردوندا ئەو بەهایەی نیە کە ئێمە لەسەر زەوی پێ ئاشنابوین، ئەو شتانەی دەتوانیت ئاڵوگۆڕی پێ بکەیت دوو دانەن، یەکێکیان تەکنەلۆژیە ،چەک، ئامێری پزیشکی، یان هەر ئامێرێکی تر بێت کە سودی ەهبێت بۆ بەکار هێنان و ئاسان کردنی ژیان، دوەمیان کۆیلەیە یان هێزی کار، واتە گۆڕینەوەی مرۆڤ یان بونەوەی ئۆرگانیکی بۆ لێکۆڵینەوە یان وەک هێزی کار.
هەربۆیەش نازیەکان توانیان لەسەرەتایی ساڵانی سییەکانی سەدەی رابردو لە ماوەیەکی کەمدا لەگەڵ ئەم گروپدراکۆیانە پەیوەندی دروست بکەن وتەکنەلۆژیایان لێ وەرگرن لەبەرامبەر ویست و داواکاری دارکۆکاندا.
ئەمەش وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە ئایا بۆ تا ئێستا کەس جەستەی دراکۆکانیان نەدۆزیوەتەوە لەسرە زەوی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە