KURDISTANPOST
١٧ی شوبات
لەسەر ئیرهابی پارتی لەبادینان یەکیتی ئەورپا نامەیەک دەداتە بارزانی
Tuesday, 05/03/2019, 8:10
6939
بینراوە
جیگری بەرپرسی عیراق لەیەکیتی ئەورپا بەیانی نامەیەک دەدەینە بارزانی تا بەخوداجونەوە بەسیاسەتەکانی بکا
ئەمڕۆ، لەئۆفیسی تایبەتی خۆی لەباڵەخانەی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا، ئانا گۆمێزجیگری بەرپرسی دیسکی عیراق لەیەکیتی ئەورپا و ئەندامی پەڕلەمانی یەکێتی ئەوروپا و دیبلۆماتکاری دیاری سیاسەتی دەرەوە و دیسکی عێراق وناوچەکە پێشواریکرد لە ڕەگەز کەمال وەک نێردراوی ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ وسۆزان سەعید لەریکخراوی کوردستان فورم .
لەم دیدارەدا، باس لە کەیسی شیلادزێ، زیندانیکراوانی سیاسی بادینان و دەستبەسەرکردنی ٨۰خۆبەخشی نەوەی نوێ ومولەت ەندان بەپاریزەران وبەدیداری زیندانی کراون وشوین بزرکردنی ١٨ روژی روژنامەنوسی بوێری بادینان شیروان شیروانی کرا. لای خۆیەوە ئانا گۆمێز بەڵێنی دا سبەی نامەیەک ئاڕاستەی بارزانی بکات و داوابکات بەزووترین کات شێروان شێروانی و هاوڕێکانی ئازادبکرێن و پارتەکەی بارزانی بەخۆداچوونەوە بکەن لەهەڵسوکەوتیان بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان، و ئازادیی ڕادەربڕین سنوردارنەکرێت.
هاوکات، یاداشتێکمان ئاڕاستەی ئانا گۆمێز کرد و لەچەند ڕۆژی داهاتوو بەفەرمی وەڵامی یاداشتەکەمان دەداتەوە.
١٧ی شوبات
© 2019- Kurdistanpost