مایکل روبین لەروژنامە بەناوبانگەکانی ئەمریکا باس لە ئیرهابی پارتی لەبادینان دەکا

Thursday, 07/03/2019, 12:29

33115 بینراوە


ئەم روژنامەیە ئەلتەرناتیف یان رکابەری واشنتن پۆستە و ئیدارەی ترامپ لەدژی واشنتن پۆست هاریکاریان دەکا و پارتی ومەسرور بارزانی لەکاتی ریفراندوم دا پارەیە کی خەیالیان دەدا بۆیەک هەوال و راپۆرت کەچی مایکل روبین لەوروژنامەیە باس لەتاوان و کەسیتی سەروکی پارتی دەکا
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە:
ڕەگەز کەمال
ئەم دەزگایە یەکێکە لە دەزگا میدیاییە بەناوبانگەکانی ئەمریکا و ترەمپ لەپشتیەوەیەتی و پارتی و مەسرور بارزانی پارەی خەیاڵی دەدا لەسەروبەندی ریفراندۆم تا هەواڵ و بابەتێکیان بۆ بلاوبکاتەوە کەچی ئێستا بابەتێکی مایکل ڕۆبن بڵاودەکاتەوە دژیان لەسەر کەیسی شیلادزێ و دەستگیردنی چالاکوانانی بادینان و روژنامەنوسان.
ئێستا کاتی ئەوەیە بارزانی بیر لەمیراتەکەی بکاتەوە. تەمەنی ۷۲ساڵە، باوکی لە تەمەنی ۷٥ساڵیدا مرد.
مسعود دەیەوێت وەکو باوکی خۆی وەکو سەرکردەیەکی مێژوویی بناسێنێت بەڵام مەحاڵە. لەم چەند دەییەی ڕابردوو لەدوای نەمانی سەدام دەرکەوت هێندەی خەمی خۆدەوڵەمەندکردن و بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی و بنەماڵەکەی بووە خەمی بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد نەبووە.
ئەم ڕووداوانەی دوایی دەریخست بارزانی نە ئەقڵی گۆڕاوە نە سۆزی ، هەروەکو سەردەمی کۆن بیردەکاتەوەو هەڵسوکەوت دەکات. وەکو سەدام کوڕەکانی و دواتر نەوەکانی دەهێنێتە پێشەوە. بەڵام ئەوە بۆ مسعود دەستنادات، وە هیچ تۆڕێکی دۆستایەتی بەهێزی نیە، تاکو پاڵپشتی بکەن بۆ مانەوە خۆی و بنەماڵەکەی بۆ هەتاهەتایی لەڕاستیدا هیچ دۆستێکشی نیە کە پارەیان پێ نەدات.
لەدوای بۆمبابارانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ۲۳ی جانیوەری، کە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون. خۆپێشاندەران لە شیلادزێ هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا و سوتاندیان. پاشان، سوپای تورکیا بە گوللەو بۆمب وەڵامی خۆپێشاندەرانی دایەوەو لەئەنجامدا خۆپێشاندەرێک و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە. 
لەکاردانەوەی ئەمەدا، بارزانی کەناڵی ئێن ئاڕتی داخست و کارمەندانی دەستگیرکردو دەستی کرد بە ڕەشبیری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی دهۆک کە تەنانەت بەشدارنەبوون لەخۆپێشاندانەکەی شیلادزێ. هەروەها، نێچیرڤان برازای بارزانی و سەرۆکی حکومەمەت ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای نەکرد بەڵکو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تۆمەتبارکرد بەوەی ئاسایشی نەتەوەییان خستۆتەوە ژێر مەترسییەوە.
کوڕەکانی، و برازاکانی لە کوڕەکانی سەدام عودەی و قوسەی دەچن کاتێک بەراوردیان دەکەیت
لایەنگرانی بارزانی و میدیاکانی سەر بەحزبەکەی مبالەغەو پیاهەڵدانێکی لەڕادەبەدەریان کرد بۆ ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ۲۰۱۷ کە گوایە پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتییان هەیە بەڵام دەرکەوت وانەبوو سوپای عێراق و ئێران هاتنەوە ناوچە جێناکۆکەکان و زۆرینەی خاکی کوردستانیان لەدەستدا.
ئەگەرچی بارزانی پارەیەکی زۆری خەرجکرد بۆ درووستکردنی لۆبی و پاڵپشتی سیاسەتمەدارانی بیانی لە واشنطن و لەندەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوو چونکە هەمووکات پارە کارناکات لەکاتێکدا دیموکڕاسی بەرقەرار ناکەیت، چالاکوان، ڕۆژنامەنوس لەزیندان دەکەیت ، ئازادی ڕادەربڕین سنورداردەکەیت
هەموو ئەمانەو عەقدی لەگەڵ ئەردۆگان و تورکیا دەریخست بارزانی هیچ کات ناتوانێت میراتگری باوکی بێت.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە "ڕەگەز کەمال"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە