راپەرینی بەهاری ١٩٩١ بەسەر دەسەڵاتی بەعسدا ، لە نێوان سەربەرزی و سەرشۆڕیدا

Friday, 08/03/2019, 16:01

6538 بینراوە


ئەمرۆ ئەو رۆژە بوو کە ڕاپەڕین کرا ، زۆریک لەوانەی ئێستە فشە فشی بەسەرەوە دەکەن لەو رۆژەدا دەیانگووت کاکە واز لەو بەزمانە بینن ، دەست بە کڵاوەکەی خۆتەوە بگرە با نەیبات!
یان هەبوون هەوڵیان دەدا پەنای جاش و خائین و بەعسی بدەن ، نەوەک دەرئەنجامی ڕاپەرین پێچەوانە بێتەوە و بەعس دووبارە دەست بەسەر کوردستاندا بگرێتەوە وە!
ئەو کۆمەڵەی هاوکاری پیاوانی ئەمنو بەعسیان دەکرد و . لە ماڵی خزمو کەسە نزیکەکانیاندا حەشاریان دەدان ، بۆ داهاتووی خۆیان سینیان دەکرد و ئەیانوویست لای بەعس پیگە و مەقامیان و دلسۆزی و وەفایان ببیتە متمانەو باوەڕی بەعسیە ئەفلەقیەکانی بەغداد . وە لە داهاتوودا گەر بەعس نەڕوخا و دەسەڵاتی بەسەر کوردستاندا دووبارە بگرێتەوە، وەک فەزیلە بەسەر بەعسیەکانەوە پاداشت بکرێن ...
بەڵی زۆر بوون ئەوانەی پەنای پیاوانی رژێمیان دەداو لە سزا و تۆڵەی خەڵکی داخ لە دڵ و ڕاپەڕیوان دەشاردنەوە ، هەندێک لەوانە ئێستە بوون بەخاوەن باڵەخانەو خاوەن کۆمپانیا و لە ملیۆنەرەکانی کوردستانن و، ئامۆژگاری حوکمەتە کوردیەکە دەکەن و ، دەسەڵاتیش گوێ لە بیرو بۆچوونیان دەگرێت و پرس و ڕایان پێ دەکەن....
راپەڕین ٧/٣/١١٩١ کە لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد، ئەوانەی بەشداریان کرد سەربەرزانە دوای دەرئەنجامەکانی، کە بووە ڕووخانی دام و دەزگاکانی بەعس و دەسەڵاتیان لە چنگ دەرهێنرا و، شاربەدەر کران و لاشەکانیان شەقامەکانی شاری بۆگەن کردبوو. ئیتر ئەو خەڵکەی بەسدار یان هاوسۆزی خەڵکە ڕاپەڕیوەکە بوون بە شەقامەکانی شاردا وەک سەربازێکی سەرکەوتی جەنگیک سنگیان دەدەپەڕان و گوزەریان دەکرد . ئەوانەشی جاش یان خائین یان داڵدە دەری جاش و خائین بوون بۆ چەندین ساڵ لە سوڕی مت بووندا بوون و خۆیان بەسەر حیز دەهاتە پێش چاو، ڕووی شەقام و مەجلیسەکانی ئەو سەردەمەیان نەبوو.
دوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینەکە کۆمەڵێک دز و خائینی بەناو شۆڕشگێر هاتنە مەیدانەکەوە و هەلی ڕاپەڕینەکەیان بۆخۆیان قۆستەوە و ، لە سایەیدا پەرلەمان و حوکمەتێکی ٥٠ %٥٠ یان دامەزران وکەوتنە دزی تو تاڵانی و دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا.
کوردستانیان دووبارە کردەوە بە مەیدانی دەزگا سیخوریەکانی دونیا ، ئیتر هەل و فرسەتێک وەها هاتەوە ئاراوە ئەوانە هاوکاری راپەڕینەکە نە بوون بێنەوە ساحەکەو سەربەرزانە و، بێ شەرم و حەیا، بکەونەوە قسە و باسی زلو قەبە .
خۆ بەراورد کردن بە دەسەڵات و حوکمەتی کوردی ئەمان خۆیان بە موستەحەق تر و داوین خاوێن تر هاتە پێش چا و.
هەر بۆیە ئەوانە ی بە کردار هاوخەم و هاوکاری ڕاپەڕین بوون یان ئاوارەی ووڵاتان بوون ، یان لە وکوردستان ئێستە زۆرینەیان سەری خۆیان کز کردووە ، وە ئەوانەشی خائین یان پێچەوانەی ڕاپەڕینەکە بوون لە سایەی حوکمەتە بە ناو کوردیە گەندەڵەکەدا ، بوون بە موستەشار و راوێژکار و کاربەدەستی باڵا لە دام و دەزگاکانی ووڵاتدا.......
وێنە : بارەگای بەعس کە بە ئەمنە سوورەکە ناسراوە لە شاری سلیمانی لە کاتی ڕاپەرینەکەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە